DEVICES
دوو چیپی نوێی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن هواوه‌ی بۆ ڕكابه‌ریكردنی كوالكۆم و ئینڤیدیا
Ahmad Birdoz1 min read

هواوه‌ی كۆنفڕانسی سێیه‌می خۆی بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد (Huawei Connect 2018) له‌شاری شه‌نگهای چینی سازكرد ، تێیدا ستراژیهتی نوێی خۆی ئاشكراكرد بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاكانی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ئاستێكی بهرزتربۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی سوودی لێ ببینێت به‌هۆی ئه‌و توانا شاراوانه‌ی كه ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه پێشكه‌ش بكرێت. هواوه‌ی دوو چیپی نوێی ڕاگه‌یاند به‌ناوه‌كانی Ascend 910 و Ascend 310 وه هه‌ردوكیشیان ته‌كنه‌لۆژیای گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه زیاتر مه‌به‌ستیان سه‌نته‌ره‌كانی زانیاری و ئامێره بهستراوهكانه به ئینته‌رنێت كه تایبه‌ته به به‌كارهێنه‌ران وه‌كو مۆبایل و كاتژمێره زیره‌كه‌كان و هتد.
چیپی Ascend 910 به‌یه‌كه‌م داده‌نرێت له‌جۆری خۆی له‌ڕووی تواناوه به‌تایبه‌ت له بواری پڕۆتۆكۆلی ئینته‌رنێت كه ئه‌ویش تایبه‌تمه‌نده به سه‌نته‌ره گه‌وره‌كانی زانیاری ، بهپێو ووته‌كانی كۆمپانیاكه ئاستێكی به‌رزی هه‌یه له‌پێشكه‌شكردنی توانای ئاست به‌رز له‌بواری كۆمپیوته‌ری و شیكاركردنی زانیاریه‌كان. به‌ڵام چیپی Ascend 310 ئه‌وا لایه‌نی ئامێره به‌كارهێنراوه‌كان ده‌گرێته‌وه بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئاسایی وه‌كو به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل و كاتژمێری زیره‌ك و ئامێره‌كانی ئینته‌رنێتی شته‌كان و هیتریش، به‌جۆرێك 16 جۆری جیاواز له‌چاره‌سه‌ری زیره‌كی ده‌ستكرد لهئامێرهكان پێشكه‌ش ده‌كات. كۆمپانیاكه مه‌به‌ستیه‌تی له‌م چیپه نوێیانه ڕكابه‌ری كۆمپانیاكانی كوالكۆم و ئینڤێدیا و ئینتێڵ و سامسۆنگ بكات كه به‌ناوبانگترینن له‌و بواره. ئه‌مه‌ش له‌ووته‌كانی ئیریك شۆ دیاربوو كه ووتی چیپی Ascend 910 خێرایی زۆر زیاتر پێشكه‌ش ده‌كات به‌راوورد به چیپێكی تر كه ئێستا له‌بازاڕ هه‌یه. ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه هواوه‌ی لهڕكابهریكردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌و بواره تازه نیه ، به‌ڵكو زۆر به‌هێزتره ئێستا.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/blog-post_13.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناو‌کی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئەپڵ بەڕێوە دەچێت:
جا حەز ئەکەن سات بەسات هەواڵەکانتان بۆ بگوازمەوە؟ یان کە تەواو بوو هەمووی بەجارێک دابەزێنم؟ ئەو وێنەیەش شوێنی دوو سیمی ئایفۆنی داهاتووە. BirdozTechhttps://plus.…
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڕونمای 6.26
پاش ده‌نگۆی زۆر له‌كۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئه‌مڕۆ هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro له‌پێگه فه‌رمیه‌كانی خۆی له‌ئینته‌رنێت. ئاسایی ده…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- 🐵🐒🐎🐅🦌🐂🐐🐪🐘🐾🐼
www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts