COMPANIES
یه‌كێتی ئه‌وڕوپا سزای فه‌یسبوك ده‌دات له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی به‌مدواییه
Ahmad Birdoz1 min read

له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه 50 ملیۆن هه‌ژماری فه‌یسبوك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاڕاسته‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه‌می جیهان كراوه كه فه‌یسبوكه. شكاتی زۆری لێكراوه له دادگاكان كه ده‌بێت ڕوونكردنه‌وه بدات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته و مافی به‌كارهێنه‌ر پێشێڵ كراوه و پێویستی به گرتنه به‌ری ڕێ وشوێنی باشتر هه‌یه، به‌و پێیه‌ی فه‌یسبوك پاراستنی باشی بۆ به‌كارهێنه‌ران فه‌راهه‌م نه‌كردووه. كاره‌كه به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه له‌م یه‌ك و دوو ڕۆژه قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه یه‌كێتی ئه‌وڕوپا خه‌ریكه سزای فه‌یسبوك ده‌دات به‌بڕی 1.63$ مليار دۆلار كه پێیان وایه فه‌یسبوك له ڕێككه‌وتنی پاراستنی خۆی لایداوه.
به‌شێوه‌یه‌ك لێژنه‌ی پاراستنی زانیاریه‌كانی ئێرله‌ندا داوای له‌فه‌یسبوك كردووه كه ڕوونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر سروشت و كاریگه‌ری ئه‌و هێرشه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری به‌كارهێنه‌ران، وه دیاریكردنی به‌كارهێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا كه زیانیان به‌ركه‌تووه. ئه‌و لێژنه‌یه به‌رپرسه له‌به‌كارهێنه‌رانی هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی كه بۆ به‌رپرسانی فه‌یسبوكی ناردووه نیگه‌رانی خۆی پیشانداوه سه‌باره‌ت به‌و هێرشه. یاسای یه‌كێتی ئه‌وڕوپا زۆر ڕێكوپێكه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ریان زۆره ده‌بێت باش بزانن ئه‌ركیان قورسه، هه‌ر پیشێڵیهك ڕووبدات به‌توندی سزا ده‌درێن كه ده‌گاته 23 ملیۆن دۆلار یان ڕێژه‌ی 4%ی داهاتی كۆمپانیا له‌ساڵی پێشوو، ئه‌مه‌ش بۆ فه‌یسبوك زۆر زیاتر ده‌كات كه ده‌گاته 1.63$ مليار.
بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش له‌و بابه‌ته هێشتا ڕوون نیه، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد بكرێت و به‌یاسای تایبه‌تمه‌ندی كه‌سیدا بچنه‌وه و له‌گه‌ڵ یاساكانی فه‌یسبوك به‌راوورد بكرێن.
به‌ڵام به‌گشتی ده‌بێت زانیاریه‌كانی به‌كارهێنه‌ر پارێزراوبێت كه‌س ده‌ستی پێنه‌گات، كاتێكیش هێرش ده‌كرێته سه‌ری ئه‌و زانیارییانه ده‌بردرێن به‌و جۆره‌ش زانیاری كه‌سی ئاشكرا ده‌بێت، به‌وشێوه‌یه‌ش بێت باری فه‌یسبوك زۆر خراپه و به‌خیلی پێ نابردرێت. ڕۆژانی داهاتووش پڕ ده‌بێت له‌بڕیاری له‌و شێوه‌یه دژ به‌و كۆمپانیایه.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/blog-post.html)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سێ ڕونمای نوێ له‌كۆمه‌ڵه‌ی V2ی بێ چوارچێوه ده‌ركه‌وت كه له لایه‌ن كۆمپانیای AOCیه‌وه به‌رهه‌م هاتووه؛ ئه‌وانیش ڕونمای 22V2H به‌قه‌باره‌ی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- گرانترین سێلفی لە دونیا
تۆم وایت لە دوکانی مۆتە دەرچوو لەشاری ئۆماها لەویلایەتی نیبڕاسکا نەیزانی کە گرانترین سێلفی گرتووە🥰 چونکە لەگەڵ چوارەم دەوڵەمەندترین کەس وارین بافێت و پۆل ماکرت…