COMPANIES
ئینتێڵ بەفەرمی یەكەی چارەسەری نەوەی نۆیەمی Core i
Ahmad Birdoz1 min read

ڕاگەیاند
نەوەی نوێ لەیەكەی چارەسەری تایبەتمەند بە كۆمپیوتەری كەسی لەلایەن ئینتێڵەوە لەكۆنفڕانسی ئەمڕۆی ئینتێڵ ڕاگەیەنرا، ئەوەشی دووپات كردەوە كە یەكەی چارەسەری Core i9-9900K باشترینە بۆ كۆمپیوتەری تایبەت بەیاری ڤیدیۆیی
هەروەها دووپاتیشكردەوە كە یەكەی چارەسەری Core i9-9900Kی نایاب هەشت ناوكی هەیە لەگەڵ 16 Threads، لەگەڵ توانای گەیشتن بە ڕێژەی 3.6 GHz وە دەشتوانێت بەرزی بكاتەوە بۆ لەرەلەری 5.0 GHz.
لەتەك ئەمەشدا ئینتێڵ نەوەی نۆیەمی لەجۆرەكانی Core i5 وCore i7 ڕاگەیاند، یەكەی چارەسەری i7-9700K بەوە جیادەكرێتەوە كە هەشت ناوكی هەیە لەگەڵ 8 Threads و خێرایی 3.6 GHz و تواناشی هەیە بگاتە لەرەلەری 4.9 GHz.
جۆری i5-9600K شەش ناوكی هەیە لەگەڵ 6 Threads، بۆ ئەوەی خێرایی بگاتە 3.7 GHz، وە پشتگیری بەرزكردنەوە دەكات تا 4.6 GHz. ئینتێڵ دووپاتی دەكاتەوە كە نەوەی نۆیەمی ئەم یەكەی چارەسەرانە بەتەكنەلۆژیای 14nm++ دروست كراون، كە ساڵی پار لەگەڵ یەكەی چارەسەری نەوەی هەشتەمی Coffee Lake پێشكەش كرا، بۆ ساڵی 2019 بڕیارە بەووردی 10nm دروست بكرێت.
یەكێك لەگرنگترین تایبەتمەندیەكان كە ئینتێڵ ئاماژی پێدا لەم نەوەیە ئەوەیە، هێزی یەكەی چارەسەرەكە لەوە ووردبۆتەوە كە چۆن چارەسەری كێشەكانی ئامێرەكان بكات لەوانە Meltdown Variant 3 و L1 Terminal، كە ئەمەش دەبێتە یەكەم نەوە كە ئەم تایبەتمەندیەی هەبێت، هەروەها لەتەك ئەمەشدا پارێزگاری زیاتر دەدات بەیارمەتی نەرمەواڵەكانی پارێزگاری. وا بڕیارە كە ئەمڕۆ دەست بە وەرگرتنی داواكاری پێشوەختە بكەن بۆ ئەم نەوە نوێیە، وە لە 29ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت، بەجۆرێك Core i9-9900K نرخی 488 دۆلار دەبێت، وە i7-9700K نرخی 373 دۆلار دەبێت، كەچی i5-9600K بەنرخی 262 دۆلار بەردەست دەبێت.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/core-i.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- پێشتر وادەزانرا ئەم ئاژەڵە بۆ خۆ رزگارکردن خۆی وەک مردوو پیشان دەدات، بەڵام دەرکەوت لەهۆش خۆی دەچێت لەترسان😅
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- ئەو ڕۆژەی ئەپڵ کۆنسۆڵێکی یاری ڕابگەیەنێت، ئیتر کار لە کار دەترازێت و کۆتایی بە پاشایەتی پلەیستەیشنی سۆنی دێت!
ئەو ڕۆژەی ئەپڵ کۆنسۆڵێکی یاری ڕابگەیەنێت، ئیتر کار لە کار دەترازێت و کۆتایی بە پاشایەتی پلەیستەیشنی سۆنی دێت
- مۆبایلێکی لەئۆپۆوە کەتوانای نوشتانەوەی هەیە، لەهەمان کاتدا دەبێتە تابلێتیش کاتێک کەمۆبایلەکە دەکەیتەوە.
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- لە گۆڕانکارییەکدا کە پێشخستنی قازانج بەسەر حەز و ئارەزوودا نیشان دەدات، تۆیۆتا بڕیاریدا سەرۆکی جێبەجێکاری بگۆڕێت، دوای قۆناغێک کە تێیدا ئۆتۆمبێلی زیاتری فرۆشت بەڵام قازانجی کەمتری بەدەستهێنا.
بڕیارەکە لە کاتێکی هەستیاردا دێت، لە ناوەڕاستی فشارە زیادبووەکانی ڕکابەرە چینییەکان و باجە گومرگیەکانی ئەمریکا و نائارامی ئابووریی جیهانیدا. دوای زیاتر لە دوو س…