Wearables
كاتژمێری ئه‌پڵ وۆچ نه‌وه‌ی چواره‌م
Ahmad Birdoz2 min read

كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ر لهكۆنفڕانسهكهی چه‌ند هەفتەی ڕابردوو كاتژمێری Apple Watch Series 4ی ئاشكرا كرد، كه نه‌وه‌ی چواره‌می كاتژمێره زیرهكهكهیهتی. دیزاینێكی نوێی هه‌یه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێی بۆ زیادكراوه كه واده‌كات لهكاتژمێرێكی زیره‌ك زیاتر بێت، هه‌روه‌ها باشترین كاتژمێری زیره‌كیشه له‌بازاڕ چونكه زیاتر كار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و وه‌رزش ده‌كات، له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی تر.
دیزاین: دیوی پشته‌وه‌ی كاتژمێره‌كه له سیرامیك و یاقوت دروستكراوه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه تێپه‌ڕبوونی شه‌پۆڵه‌كانی ڕادیۆ به‌ئاسانی تێپه‌ڕببێت بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی بێ ته‌ل. سه‌باره‌ت به دوگمه‌ی ته‌نیشتی (Digital Crown) ، ئه‌وا ئێستا له‌رینه‌وه‌ی هه‌یه كاتێك به‌كاری ده‌هێنیت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوورهیهكانی كاتژمێره‌كه زیاد نه‌كراوه، كه‌چی ڕونماكه‌ی به‌ڕێژه‌ی 30 له‌سه‌د زیادیكردووه به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌كه‌ی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێن كه ئه‌م كاتژمیره دوو هه‌ڵبژارده‌ی هه‌یه ئه‌وانیش قه‌باره‌ی 40ملم و 44ملم. هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كه‌یت ڕووكاری كاتژمێره‌كه گۆڕاوه له ئایكۆن و شێوازی نوسینه‌كان (فۆنت) كه گه‌وره‌تر بوونه و زیانیاری زیاتر پیشان ده‌دات. به‌یارمه‌تی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Apple S4ی نوێ كه دوو ناوكی هه‌یه به‌بنیاتنانی 64bit ، بۆیه ئێستا كاتژمێری Apple Watch Series 4 زۆر خێراتره و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌هه‌موو بهكارهێنانهكانیهوه بۆ ڕۆژێك به‌رگه بگرێت
تایبه‌تمه‌ندیه‌كان:
یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت هێڵكاری كاره‌بایی بۆ دڵ بكێشێت. ئه‌پڵ ده‌ڵێت كه یه‌كه‌من له‌و بواره كه ده‌توانێت بێ تێبینی دكتۆر ئه‌و كاره بۆ به‌كارهێنه‌ر بكات. ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تی ئه‌و بواره كاره‌باییه‌ی كه دوگمه‌ی Digital Crown ده‌ریده‌كات به‌هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌سته‌وه‌ری دڵ كه له‌ماوه‌ی 30 چركه ئه‌نجامی ده‌دات.
هه‌سته‌وه‌ری دڵ ده‌توانێت زۆرێك له هێماكان شیبكاته‌وه، له‌وانه نزمبوونه‌وه‌ی ترپه‌ی دڵ. هه‌موو زانیاریه‌كانیش ده‌كاته فایلێكی پی دی ئێف لهنهرمهواڵهی Apple Health كه ده‌توانیت بهدكتۆرهكان پیشان بده‌یت.
ئاشكراكردنی كه‌وتنی (Fall Detection) كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كه له كاتژمێره‌كه بۆ پێوانی خێرابوون و جیرسكۆپی نوێ له‌و كاتژمێره كه ده‌گاته 32 گرام له‌گه‌ڵ خوارزمیهیهك كه تایبه‌ته‌ن به دیاریكردنی چ كاتێك به‌كارهێنه‌ر تووشی بهربوونهوهیهكی به‌هێز ده‌بێت. كه ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك دێنێته سه‌ر ڕونما ده‌توانیت لابده‌یت یان به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی بهفریاگوزاریهوه بكه‌یت. كه به‌شێوه‌یه‌كی خودكار په‌یوه‌ندی ده‌كات ئه‌گه‌ر تا 30 چركه هیچ جوڵه‌یه‌كی نه‌بێت.
هه‌ندێك چاكسازی كراوهه له وه‌رزشی به‌ده‌نی ، له‌وانه یۆگا و رۆیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ، كه چاودێری سوتانی گه‌رمۆكه و خوله‌كه‌كانی وه‌رزشكردن تا ته‌وابوونی.
له‌لایه‌كی تر، په‌یوه‌ندیكردن به‌هۆی Walkie-Talkie چاكتر كراوه كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگه ڕێگه‌ت ده‌دات كه په‌یوه‌ندی ئه‌نجام بده‌یت له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تر به‌هۆی WiFi یان په‌یوه‌ندی بێ ته‌ل. وه تایبه‌تمه‌ندی Apple Podcast ڕێگه ده‌دات به به‌كارهێنه‌ران به گوێگرتن بلۆگی ده‌نگی له‌سه‌ر كاتژمێره‌كه‌ت.
هه‌روه‌ها بڵندگۆی ده‌ره‌كی زۆر باشتركراوه و بیستۆكهی لێ دووركراوهتهوه تا ده‌نگه‌كه‌ی باشتر بێت.
نرخ: كاتژمێره‌كه به‌بوونی GPS نرخه‌كه‌ی له 399 دۆلار ده‌ست پێده‌كات. وه به‌بوونی GPS و LTE، له 499 دۆلار ده‌ست پێده‌كات. له 21ی ئه‌م مانگه به‌رده‌ست ده‌بێت.
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/09/blog-post_15.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڕونمای 6.26
پاش ده‌نگۆی زۆر له‌كۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئه‌مڕۆ هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro له‌پێگه فه‌رمیه‌كانی خۆی له‌ئینته‌رنێت. ئاسایی ده…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- پێشتر وادەزانرا ئەم ئاژەڵە بۆ خۆ رزگارکردن خۆی وەک مردوو پیشان دەدات، بەڵام دەرکەوت لەهۆش خۆی دەچێت لەترسان😅
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ئەو کوڕە خەڵاتێکی بۆ دەردەچێت کە بڕەکەی ١٠٠٠ دۆلارە ، دەبەخشێتە ئەو کچەی دراوسێیان کە نەخۆشە. شعور بەگەورەیی و بچوکی نیە 🌳🌲
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/