Google Pixel
كانۆن كامێرای بێ ئاوێنه‌ی EOS R له‌جۆری Full-Frame ڕاگه‌یاند
Ahmad Birdoz1 min read

كانۆن له‌كۆتاییدا كامێرایه‌كی چواچێوه ته‌واو (Full-Frame)ی له‌جۆری بێ ئاوێنه (Mirrorless) ئاشكراكرد، به‌ناوی EOS R. ئه‌مه‌ش له‌پاش ماوه‌یه‌كی كه‌مه له ڕاگه‌یاندنی نیكۆن بوو بۆ كامێراكه‌ی كه هه‌مان جۆره، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندین ساڵ له‌كۆتاییدا هه‌ردوو كۆمپانیا یابانیه‌كه گرنگی زۆریان به‌جۆری بێ ئاوێنه داوه و گه‌یاندوویانه‌ته لوتكه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌كاروانی سۆنی و فوجیفیلم بگه‌ن.
وه‌كو ده‌نگۆیه‌كان باسیان ده‌كرد توانای هاوێنه‌كه‌ی 30.3 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی ته‌واو (فول فره‌یم) بۆ هاوێنه‌كه له‌گةڵ ئایزۆ له 100-40000. هه‌سته‌وه‌ره‌كه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای دوهڵ پێكسڵ (Dual Pixel)ی تێدا به‌كارهاتووه كه پشتگیریكراوه به یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری DIGIC 8 تایبه‌ت به وێنه. له‌گه‌ڵ ڕونمایه‌كی له‌مس، هه‌روه‌ها ڤیوفایندهرێكی ئه‌لیكتڕۆنی له‌جۆری ئۆلید، جگه له‌مه‌ش به‌شێكی له‌سه‌ره‌وه هه‌یه بۆ زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر باری كامێراكه. لێنزی كامێرای EOS R بریتین له ( 24-105mm f/4 L, a 50mm f/1.2mm L, a 28-70mm f/2 L, and a 35mm f/1.8 macro )، هه‌روه‌ها كانۆن سێ بگۆڕ(Adapter)ی بۆ دروست كردووه، یه‌كێكیان بۆ كۆنتڕۆل هاوێنهكهیه، ئه‌ویتریش بۆ كۆنتڕۆل كردنی فلته‌ره.
پێده‌چێت ئه‌م كامێرایه شوێن به كامێراكانی DSLR له‌ق بكات، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كامێرا پڕۆفێشناڵهكانی له‌خۆ كۆكردۆته‌وه و شتێكی وا نه‌ماوه كه تێیدا نه‌بێت، به‌و پێیه‌ش بێت هه‌روه‌ك چاوهڕواندهكرا جیهانی كامێرا به‌ره‌و ئاقارێكی تر دبڕوات و ئاسانكاری زۆر و تایبه‌تمه‌ندی زیاتر به وێنه‌گران بدات.
ئه‌م كامێرایه به‌رده‌ست ده‌بێت به‌نرخی 2,299 دۆلار ته‌نها بۆ لاشه‌كه‌ی یان له‌گه‌ڵ لێنزی 24-105mm به‌نرخی $3,399 دۆلار، له 12 ئه‌م مانگه‌وه به‌رده‌ست ده‌بێت.
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/09/eos-r-full-frame.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئاگاداری مەترسیەکی نوێ بن؛ کاتێک ژیری دەستکرد پێت ڕادەبوێرێت! 🧠⚠️🤖
توێژەرانی پەیمانگای MIT سەلماندوویانە کە ChatGPT دەتوانێت بەرەو "وەهم"ت ببات بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت. ئەگەر سوور بیت لەسەر بیرۆکەیەکی هەڵە، ژیری دەستکرد بۆ ئە…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- لێنۆڤۆ کۆمپیوتەرێکی دروست کردووە، ڕامەکەی ١ تێرابایتە! 🤯💻
ئەوە کۆمپیوتەر نییە، ئەوە کارگەیەکی گەورەیە لە ناو کیسێکی بچووکدا کە مێشکی مرۆڤ دەوەستێنێت. باسی ThinkStation P5 Gen 2 دەکەین، کە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی ئیشی قو…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- ئاگاداریەکی یەکجار گرنگ بۆ خاوەن مۆبایلەکانی سامسۆنگ: کۆتایی هاوپەیمانی لەگەڵ OneDrive! 📱☁️🛑
کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاری هاوكاتکردنی Synchronization وێنە و ڤیدیۆکان لە نێوان ئەپی Gallery و OneDriveی مایکڕۆسۆفت، لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئەی…
- مۆبایلی FlexPai یه‌كه‌م مۆبایلی نوشتاوه‌یه
یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك كه توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك بوو به‌ڵام بووه ڕاستی كاتێك كۆمپانیای Rouyu مۆبایلی FlexPai ڕاگه‌یه‌ند. باشه، له‌ڕاست…