DEVICES
نایابترین ته‌له‌ڤزیۆن ببینه له‌لایه‌ن فیلیپسه‌وه
Ahmad Birdoz1 min read

با ڕووبه‌ڕووی ئه‌و شته ببینه‌وه، كاتێك دێینه سه‌ر بڕیاردان بۆ كڕینی ته‌له‌ڤزیۆن، ئه‌وا قه‌باره و ڕوونیه‌كه‌ی له‌هۆكاره هه‌ره گرنگه‌كانن، ئه‌مه‌ش هۆكاری یه‌كه‌می ناسینی تهلهڤزیۆنهكانه. به‌ڵام ئه‌ی چی له‌باره‌ی ڕوونی ده‌نگ؟ بۆ ئه‌وانه‌ی گرنگی به‌ده‌نگ ده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه كۆمپانیای Philips ته‌له‌ڤزیۆنێكی نوێی هه‌بێت سه‌رنجی ئه‌وان بۆ خۆی ڕابكێشێت.
ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه نوێیه ناوی Philips OLED 903یه، كه كۆمپانیا یابانیه‌كه له‌پێشانگای IFA 2018 له‌پایته‌ختی به‌رلینی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند. كه قه‌باره‌كه‌ی 65 ئینجه و پێشكه‌وتووترین ته‌له‌ڤزیۆنی كۆمپانیاكه‌یه، ده‌توانی چاوه‌ڕوانی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی لێ بكه‌یت.
به‌شێكی زیاد له‌خواره‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه هه‌یه تایبه‌ته به بڵندگۆ كه زۆر ده‌نگێكی باشی هه‌یه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Bowers & Wilkins پێشی خستووه. ته‌نها بڵنگۆیهكی ساده نیه به‌ڵكو تایبه‌تمه‌نمدی وای بۆ دانراوه كه ده‌نگێكی زۆر نایابی هه‌بێت، یارمهتیدهرێكیشی بۆ دانراوه بۆ زیاتر به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و ده‌نگه.
هه‌ر له‌ناوه‌كه‌ی دیاره كه تایبه‌تمه‌ندی OLED له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Philips P5 كه دروستكراوه بۆ باشتركردنی وێنه‌ی سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش ، به وه‌گه‌ڕخه‌ری Android TV كارده‌كات، پشتگیری له تایبه‌تمه‌ندی HDR10 و HLG و +HDR10 ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕووناكی له‌پشته‌وه‌ی هه‌یه كه جوانیه‌كی تر بهتهلهڤزیۆنهكه ده‌به‌خشێت له‌تاریكیدا.
به‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه، سه‌یر نابێت كه نرخه‌كه‌ی 3500 جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی بێت بۆ وه‌شانی 65 ئینج.
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/09/ifa_2.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- مۆبایلێکی لەئۆپۆوە کەتوانای نوشتانەوەی هەیە، لەهەمان کاتدا دەبێتە تابلێتیش کاتێک کەمۆبایلەکە دەکەیتەوە.
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- له‌داهاتوو وه‌شانی گه‌لاكسی ناوچه‌ی ئێمه له‌ئه‌مریكا پێشكه‌وتووتر ده‌بێت !!!
گەلاکسی S10 لەووڵاتانی لای ئێمە پێشکەوتووتر دەبێت وەک لەوه‌ی ئەمریکا، دەزگای ڕاگەیاندنی ETNewsی کۆری هەندێک زانیاری ئاشکراکردووە لەسەر مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ…
- شۆڕشی تەکنەلۆژیای "کۆنترۆڵی سیخوڕی" لە مۆندیالی ٢٠٢٦: بۆچی جەستەی یاریزانانیان کردە 3D؟ 🛸👀⚽
سڵاو هاوڕێیانی هێژا و خولیایانی وەرزش و تەکنەلۆژیا لە کوردستانی ئازیز ئەم ماوەیە چاوەکانی گشت جیهان و هاندەرانی تۆپی پێ لە کوردستان دەچنە سەر یاریە ئاگرینەکان ل…
- مۆبایلی FlexPai یه‌كه‌م مۆبایلی نوشتاوه‌یه
یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك كه توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك بوو به‌ڵام بووه ڕاستی كاتێك كۆمپانیای Rouyu مۆبایلی FlexPai ڕاگه‌یه‌ند. باشه، له‌ڕاست…
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/