Computers
تابلێتێك به ئه‌ندرۆید و ویندۆز كارده‌كات
Ahmad Birdoz2 min read

له‌سه‌رده‌می ئێستادا پێویستمان به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئامێر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمانی پێ ڕابپه‌ڕێنین، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری ئامێر و جۆری نه‌رمه‌واڵه‌كان و وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان زۆرجار توشی كێشه ده‌بین چونكه ناتوانین ئه‌و هه‌موو ئامێره بكڕین یان هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خۆمان كارێكی بێزاركه‌ر ده‌بێت.
بۆیه پێم باش بوو ئه‌م تابلێتهتان پێ بناسێنم كه سێ ئامێرتان بۆ له‌یه‌ك ئامێر كۆ ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش تابلێتی چووی های 10 پڕۆ ( CHUWI Hi10 Pro )یه. ئه‌م تابلێته دوو وه‌گه‌ڕخه‌ری له‌سه‌ر جێگیر كراوه ئه‌ویش ئه‌ندرۆید و ویندۆزه، واته ئه‌م تابلێته كاری سێ ئامێر ده‌كات ئه‌وانیش:
- تابلێتێكی ئاسایی ئه‌ندرۆید
- تابلێتێك به وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز
- لاپ‌تۆپ
ئه‌م سێ تایبه‌تمه‌ندیه وا له‌و ئامێره ده‌كات جێگای سه‌رنج بێت، بێگومان هه‌موو كارێكی پێ ناكرێ واته كاری دیزاین و مۆنتاژی پێ ئه‌نجام نادرێ. به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه كاری نووسین و ئینته‌رنێت و هه‌ندێ یاری سووك ده‌كه‌ن. نامه‌وێ درێژی بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی پێویسته بزانی ئامێرێكی گونجاوه و ڕونمایه‌كی باشی هه‌یه و ده‌رچه‌ی یوئێس بی تایپ سی هه‌یه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری زۆر خێرایه و بارگاویكردنهوهش ئاسان ده‌كات، شوێنی Micro SD ی نیه به‌ڵكو شوێنی بیرگه‌ی ده‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌جۆری eMMC كه ئه‌مه‌یان وه‌كو جۆری Micro SD خێرا نیه.
تابلێته‌كه خۆی به ته‌نها دێت به‌ڵام كیبۆرد و پێنوسیشی هه‌یه ده‌توانی بۆی بكڕیت به‌جیا، سه‌باره‌ت به‌نرخ 180 دۆلار بۆ تابلێت ، كیبۆرده‌كه‌ش 40 دۆلار. به‌كۆی گشتی له‌گه‌ڵ پێنوسهكهش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن به‌نرخی 226 دۆلاره.
بۆ كڕین:
[amazon.com](https://www.amazon.com/CHUWI-Hi10-Pro-featuring-Processor/dp/B01M0308HO)
له‌خراپیه‌كانی ئه‌م تابلێته ته‌نها كامێراكهیهتی كه ڕوونی وێنه‌ی باش نیه. بۆ پارچه‌كانی تر كه به‌جیا ده‌توانی بیكڕیت ئه‌ویش كیبۆرده‌كه كێشه‌كه‌ی زۆره و تهچپادهكهشی كاركردنی ئاسوده‌ت ناكات.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیش به‌مشێوه‌یه:
وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید 5.1 له‌گه‌ڵ ویندۆز 10 هۆم یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: Intel Z8300 Quad Core, 1.44GHz بیرگه‌ی كاتی: 4 گێگابایت بیرگه‌ی ناوه‌كی: 64 گێگا ، تا 128 ده‌توانی زیادی بكه‌ی له‌ڕێی TF Card ڕونما: 10.1 ئینج (1920 به 1200) ئای پی ئێس ده‌رچه‌كان: TF card Slot, USB Type-C, Micro USB, Micro HDMI, 3.5 Headphone Jack كامێرا: پیشه‌وه هو پشته‌وه‌ی 2 مێگاپێكسڵه دووریه‌كانی: 26.18 به 16.73 به 0.85 cm كێش: 562 گرام ( به‌بێ كیبۆرد)
ماڵپه‌ڕی بیردۆزتێك:
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/07/blog-post_42.html)
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- HONOR لۆگۆی بڕاندەکەی خۆی گۆڕی
بە بۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر دەرکردنی بڕاندی HONORی بازرگانی ، کۆمپانیا چینەکە لۆگۆی تازەی بڕاندەکەی ڕاگەیاند. کۆمپانیای HONOR سەرکەوتوو بوو لەوەی لەبازاڕ…
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- سامسۆنگ داهێنانێک تۆمار دەکات بۆ پێڵاوێکی وەرزشی بەهۆی بوونی هەستەوەری ڕۆیشتن و پێوانی ترپەی دڵ ئەو مەودایە دەپێوێت کەبڕیوتە و دەبەسترێتەوە بە نەرمەواڵەی Samsung health
BirdozTech.com BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts Techhttps://plus.google.com/s/%…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سێ ڕونمای نوێ له‌كۆمه‌ڵه‌ی V2ی بێ چوارچێوه ده‌ركه‌وت كه له لایه‌ن كۆمپانیای AOCیه‌وه به‌رهه‌م هاتووه؛ ئه‌وانیش ڕونمای 22V2H به‌قه‌باره‌ی 22 ئینج و ڕونمای 2…