Samsung
تابلێتی گه‌لاكسی تاب ئێس 4
Ahmad Birdoz2 min read

كۆمپانیای سامسونگ تازه‌ترین تابلێتی خۆی به‌ناوی Galaxy Tab S4 به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ پێنوسی ژماره‌یی (ئه‌لیكتڕۆنی) S Pen له‌گه‌ڵ پشتگیری كردنی كاركردن به‌شێوه‌ی لاپ‌تۆپ، هه‌روه‌كو تابلێتی S3، كه‌باشترین جۆری تابلێتن بهوهگهڕخهری ئه‌ندرۆید.
چوارچێوه‌ی ڕونماكه‌ی بچووكتر كراوه‌ته‌وه و قه‌باره‌ی ڕونماكه‌ی بووه‌ته 10.5 ئینج كه پێشتر 9.7 ئینج بوو له S3، هه‌روه‌ها ڕوونیه‌كه‌ی زیادی كردووه بۆ هه‌ر ئینجێك له 264 به‌رزبۆته‌وه بۆ 287 پێكسڵ به‌یارمه‌تی ڕوونی 1600×2560 پێكسڵ ئه‌مه‌ش واتا پیشاندانی زیاتر و باشتر.
سامسونگ دوگمه‌ی سه‌ره‌كی لابردووه، بۆیه ئه‌م تابلێته په‌نجه‌مۆری نیه، به‌ڵكو له‌ڕێی پێڵوی چاوه‌وه ده‌توانی تابلێته‌كه بكه‌یته‌وه.
چوار بڵنگۆی هه‌یه له‌جۆری AKG كه پشتگیری ته‌كنه‌لۆژیای Dolby Atoms ده‌كات بۆ بیستنی ده‌نگێكی باشتر و به‌هێزتر.
كامێرای پشته‌وه 13 مێگاپێكسڵه به‌ڕوونی 4K به‌ڕێژه‌ی 30 چوارچێوه لهچركهیهك ڤیدیۆ ده‌گرێت، كامێرای پێشه‌وه‌ش 8 مێگاپێكسڵه به‌ڕوونی FHD.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری S4 له‌جۆری سناپدڕاگۆن 835ی هه‌شت ناوكیه به‌خێرایی 2.35 گێگاهێرتز، له‌گه‌ڵ 4 گێگابایت له‌بیرگه‌ی كاتی (ڕام) وه دوو هه‌ڵبژارده‌ی بیرگه‌ی ناوه‌كی ئه‌وانیش 64 و 256 گێگابایته، ده‌شتوانی زیادی بكه‌یت له‌ڕێگه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی تا 512 گێگابایت.
نوێترین ڕووكاری سامسونگی هه‌یه بۆ وه‌گه‌رخه‌ری ئه‌ندرۆید ( سامسونگ ئێكسپێریهنس) ئۆریۆ 8.1 ، پاتریه‌كه‌شی ده‌گاته 7,300 مللی.ئه‌مپێر\كاتژمێر كه‌پێشتر ته‌نها 6,000 مللی.ئه‌مپێر\كاتژمێربۆ S3، پشگیری بارگاویكردنه‌وه‌ی خێراش ده‌كات.
تابلێتی S4 یه‌كه‌مین تابلێته پشتگیری ته‌كنه‌لۆژیای DeX ده‌كات، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچی بۆ زیاد بكه‌یت؛ له‌م باره ده‌توانی تابلێته وه‌كو كۆمپیوته‌رێك كار پێ بكه‌یت و هه‌ندێك لهنهرمهواڵهمانی وه‌ك مایكڕۆسۆفت ئۆفیس زۆر به‌ئاسانی به‌كاربهێنیت. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجیشه ده‌توانی ئه‌م تابلێته وه‌ك ڕونمایه‌كی پیشاندان به‌كاربهێنیت له‌ڕێگه‌ی كاێبڵی USB-C – HDMI.
پێنوسه‌كه هیچ شتێكی وای بۆ زیاد نه‌كراوه هه‌روه‌كو پێشتر ده‌توانی تێبینی و نووسینی پێ بكه‌یت و نووسین دیاری بكه‌یت و وه‌ریبگێڕیت.
هه‌روه‌ها پشتگیری تایبه‌تمه‌ندی Samsung Flow ده‌كات كه به‌ئاسانی ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌ئامێره‌كانی تری سامسونگه‌وه بكه‌یت، بۆ گواستنه‌وه‌ی فایل و ڕێكخستهنهكان و چه‌ندینی تر. هه‌روه‌ها نه‌رمه‌واڵه‌ی SmartThings بۆ ئاگاداربوون و كۆنتڕۆلكردنی ئامێره‌كانی ناو ماڵ.
ئه‌گه‌ره‌كانی نرخ و كاتی به‌رده‌ست بوونی
سامسونگ هیچ شتێكی سه‌باره‌ت به‌نرخ و كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایی ئه‌م مانگه بگاته بازاڕه‌كان به‌نرخی 700 یۆرۆ.
ڤیدیۆی بەرهەمەکە: [youtu.be](https://youtu.be/ufAuTtB5mV4)
ماڵپەڕی بیردۆزتێک:
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/08/4.html?m=1)
Ahmad Birdoz
#BirdozTech [birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/)
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- 🚨 پێشکەوتنێکی گەورە لە جیهانی ژیری دەستکرد: Higgsfield پڕۆژەی "Supercomputer"ـی ڕاگەیاند! 🤯⚡
ئەمە تەنها چاتبۆتێکی ئاسایی نیە کە پرسیاری لێ بکەیت و وەڵامت بداتەوە بەڵکو ئەمە یەکەم بریکاری هەوریی Cloud خۆفێرکارە کە دەتوانێت ئەرکەکانت لە سەرەتاوە تا کۆتایی…
- ئەگەر تا ئێستا Gemini Notebook (کە پێشتر بە NotebookLM دەناسرا) تەنها بۆ کورتکردنەوەی فایلەکانت بەکاردەهێنیت… ئەوا بەڕاستی بێ ئاگایت لەوەی گووگڵ چی بۆ زیاد کردووە! 🤯
گووگڵ دەستی کردووە بە گواستنەوەی Gemini Notebook بۆ ئاستێکی تەواو جیاواز؛ لە ئامرازێکی سادەی کورتکردنەوەی سەرچاوەکانەوە بۆ ژینگەیەکی خوێندن و فێربوونی تەواو، کە…
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڕونمای 6.26
پاش ده‌نگۆی زۆر له‌كۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئه‌مڕۆ هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro له‌پێگه فه‌رمیه‌كانی خۆی له‌ئینته‌رنێت. ئاسایی ده…
- گوگڵ پەردە لەسەر نهێنیەکانی ئایفۆنی داهاتوو لادەدات.. پێش ئەپڵ! 📱💥
پێش ئەوەی ئەپڵ لە کۆنفرانسی خۆیدا قسە بکات، گوگڵ بە فەرمی کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Gemini Intelligence بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە تەنه…
- له‌داهاتوو وه‌شانی گه‌لاكسی ناوچه‌ی ئێمه له‌ئه‌مریكا پێشكه‌وتووتر ده‌بێت !!!
گەلاکسی S10 لەووڵاتانی لای ئێمە پێشکەوتووتر دەبێت وەک لەوه‌ی ئەمریکا، دەزگای ڕاگەیاندنی ETNewsی کۆری هەندێک زانیاری ئاشکراکردووە لەسەر مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ…