Hardware Companies
پیاوێک کۆمپانیایەکی سێ تریلیۆن دۆلاری بەڕێوەدەبات، بەڵام هەموو ڕۆژێک یەک جۆر جلوبەرگ لەبەر دەکات! 🖤🧥
Ahmad Birdoz1 min read

ڕەنگە لە هەموو کۆڕ و کۆنگرە جیهانیەکاندا سەرنجت دابێت؛ "جنسن هوانگ" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زەبەلاحی Nvidia، هەمیشە هەمان قەمسەڵەی چەرمی ڕەش و تیشێرتی ڕەش دەپۆشێت. کاتێک کەناڵی بەناوبانگی CBS پرسیاری لێکرد کە ئایا ئەمە تەنها ستایلە یان چی؟ وەڵامەکەی کورت و تەواو کاریگەر بوو:
من هەموو ڕۆژێک هەمان جل لەبەر دەکەم بۆ ئەوەی بڕیارێکی کەمتر بدەم، و وزەی مێشکم بۆ ئەو پرسانە بپارێزم کە بەڕاستی گرنگن 🧠⚡
لە دەروونناسیدا زاراوەیەک هەیە پێی دەوترێت Decision Fatigue (ماندووبوونی بڕیاردان). مێشکی مرۆڤ ڕۆژانە توانایەکی دیاریکراوی هەیە بۆ بڕیاردان؛ جا ئەو بڕیارە بەستنی گرێبەستێکی ملیار دۆلاری بێت یان هەڵبژاردنی ئەوەی "ئەمڕۆ چ کراسێک لەبەر بکەم؟". هەر بڕیارێکی بچووک بیدەیت، بەشێک لە پاتری و تەرکیزی مێشکت دادەبەزێنێت.
جنسن هوانگ یەکەم کەس نیە ئەم عەقڵیەتە پەیڕەو دەکات: • ستیڤ جۆبس بە تیشێرتە ڕەشە قۆڵدرێژەکەی مێژووی دروستکرد. • مارک زوکەربێرگ تەنها تیشێرتی خۆڵەمێشی سادە دەپۆشێت. • تەنانەت ئەنیشتاینیش بۆ ئەوەی کات بەفیڕۆ نەدات لە هەڵبژاردندا، قاتی هاوشێوەی دەکڕی! ⏳👔 وانەی ئەم بابەتە بۆ ئێمە چیە؟ سەرکەوتن تەنها ئەوە نیە چەندە کار دەکەیت؛ بەڵکو ئەوەیە چۆن ڕۆتینی ڕۆژانەت بەجۆرێک ڕێکدەخەیت کە مێشکت بە شتی لاوەکی و بێسوودەوە سەرقاڵ نەکەیت تا بتوانیت لە کاری ڕاستەقینەدا بێوێنە بیت 🎯.
ئەگەر دەسەڵاتی ئەوەت هەبووایە، تۆش ئامادە بوویت هەموو ڕۆژێک یەک جل لەبەر بکەیت لەپێناو کەمکردنەوەی سەرئێشەی ڕۆژانە؟
ئەحمەد بیردۆز
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 هە لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەتەوەی هەیە
ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- گرانترین سێلفی لە دونیا
تۆم وایت لە دوکانی مۆتە دەرچوو لەشاری ئۆماها لەویلایەتی نیبڕاسکا نەیزانی کە گرانترین سێلفی گرتووە🥰 چونکە لەگەڵ چوارەم دەوڵەمەندترین کەس وارین بافێت و پۆل ماکرت…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…