AI Models
ئەگەر تۆش وەک پزیشکی دەروونی یان هاوڕێیەکی نزیک لەگەڵ ChatGPT دەدوێیت و نهێنیەکانتی بۆ باس دەکەیت، دەبێت ئەم ڕاستیە بزانیت: کەسانێکی تر لە پشت شاشەکان دادەنیشن و چاتەکانت دەخوێننەوە! 😳🛑
Ahmad Birdoz1 min read

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پێگەی بەناوبانگی 404 Media، کۆمپانیای OpenAI سەدان کەسی بە پارەیەکی زۆر (هەندێکیان زیاتر لە ٥٠ دۆلار لە هەر کاتژمێرێکدا) بەکرێ گرتووە بۆ یەک ئەرک: خوێندنەوەی دەق و چاتە ڕاستەقینەکانی تۆ و بەکارهێنەرانی تر! 👁️📁 ئامانجیان چیە؟ بۆ ئەوەی وەڵامە جیاوازەکانی ChatGPT هەڵسەنگێنن؛ تا فێری بکەن کەمتر خۆشباوەڕ و ماستاوچی بێت، خۆی وەک مرۆڤ پێشان نەدات، و بە شێوەیەکی سروشتیتر وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.
⚠️ مەترسیەکە لە کوێدایە؟ هەرچەندە OpenAI دەڵێت هەوڵ دەدەین ناوی کەسەکان بشارینەوە، بەڵام خۆیان دانیان پێداناوە کە زۆرجار داتای هەستیار، نهێنیە کەسیەکان، و زانیاری تایبەت دزە دەکەنە بەردەستی ئەم پێداچوونەوەکارانە! ئەوەی خراپتریشە: چ هەژماری بێبەرامبەر (Free) بەکاربهێنیت یان بەشداربووی Plus و Pro بیت، ئەم بژاردەیە لەسەر ئەکاونتەکەت بە شێوەی خۆکارانە کارایە! 🤦♂️
🔒 چۆن خۆت لەم چاودێرییە بپارێزیت؟ (بە یەک هەنگاو): ١. بچۆ بەشی ڕێکخستنەکان (Settings) لە ChatGPT.
٢. کلیک لەسەر بەشی کۆنترۆڵکردنی داتا (Data Controls) بکە. ٣. ئەم بژاردەیە بکوژێنەوە: (Improve the model for everyone)
بە کوژاندنەوەی ئەمە، چیتر چات و نامەکانت بۆ مەشقپێکردن و پێداچوونەوەی کەسانی تر نانێردرێن. ئەم پۆستە بنێرە بۆ ئەو هاوڕێیەت کە هەموو ڕاز و نهێنیەکی ژیانی لەناو ChatGPT داناوە! 📲👇
ئەحمەد بیردۆز
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- مۆبایلێکی لەئۆپۆوە کەتوانای نوشتانەوەی هەیە، لەهەمان کاتدا دەبێتە تابلێتیش کاتێک کەمۆبایلەکە دەکەیتەوە.
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/