DEVICES
ئایا ئەپڵ لە باشترین کاتدا مۆبایلە چەماوەکەی (Foldable) خستە بازاڕەوە؟
Ahmad Birdoz1 min read

لەوانەیە بڵێیت چۆن؟ لە کاتێکدا ساڵانێکی زۆر دوای سامسۆنگ، شاومی، گوگڵ، هواوی و ئەوانی تر هاتە ناو ئەم کێبڕکێیە! بەڵام هۆکارە سەرەکیەکە ڕێک ئەمەیە: کۆمپانیاکانی دیکە ساڵانێکی زۆر کاتیان بەسەربرد لە تاقیکردنەوە، هەڵەکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەستووری، کێش، شکانی جومگەکان و هێڵی قەدبوونی شاشەی ناوەوە؛ تا لە کۆتاییدا بازاڕ گەیشتە دیزاینێکی تەواو کرداری. دیزاینی شێوەی پاسپۆرت (Passport Design): ئامێرێک کاتێک دادەخرێت قەبارەکەی هاوشێوەی پاسپۆرتێکی بچووک و ڕێکە، نەک وەک نەوە کۆنەکانی فۆڵد درێژ و باریک و ناڕەحەت بێت. کاتێکیش دەیکەیتەوە، دەبێتە شاشەیەکی گەورە و پان کە بۆ ئیشکردن، سەیرکردنی ڤیدیۆ، یاریکردن و بەکارهێنانی دوو ئەپڵیکەیشن لە تەنیشت یەکتر تەواو گونجاوە.
ئەمەش ڕێک ئەو فەلسەفەیە بوو کە ئەپڵ لە ڕاگەیاندنی فەرمیی iPhone Duo پشتی پێبەست.
ئامارەکان چی دەڵێن؟ • لە ساڵی ٢٠١٩ تەواوی کۆمپانیاکان کەمتر لە ٨٠٠ هەزار مۆبایلی چەماوەیان ناردبووە بازاڕ. • تاوەکو نیوەی ساڵی ٢٠٢٦، ژمارەکە گەیشتە نزیکەی ٨٢ ملیۆن ئامێر! • مۆبایلە قەبارە پانەکان توانیان بەشی شێری بازاڕەکە بگرن بە ڕێژەی ٦٩٪ـی فرۆش، کە ئەمەش نیشانیدا بەکارهێنەران مۆبایلێکی بچووکیان دەوێت کە لە هەمان کاتدا ببێتە تابلێتێکی کارا. کۆمپانیاکانی وەک سامسۆنگ ساڵ لەدوای ساڵ کێش و ئەستووریان کەمکردەوە و ڕێگەیان خۆشکرد بۆ ئەوەی جیاوازی ئەستووری لەگەڵ مۆبایلی ئاسایی کەم ببێتەوە. بەڵام ئەپڵ بە خاڵێکی بەهێزەوە هاتە پێشەوە کە سیستەمی هاوئاهەنگی بەرنامەکان و نزیککردنەوەی ئەزموونی ئایپاد بوو بۆ شاشەی ناوەوەی iPhone Duo لەگەڵ پشتگیریکردنی Apple Pencil.
بە فەرمی دیاریکردنی نرخی دەستپێک لە ١,٩٩٩ دۆلار بە تەواوی سەلماندی کە ئەم ئامێرە بۆ کڕیاری ئاسایی نیە و لە پلەی هەرە بەرز و گرانبەهای بازاڕدایە. ئێستا کە iPhone Duo بە فەرمی لەبەردەستدایە، ڕوون بووەوە کە ئەپڵ دوا نەکەوتبوو، بەڵکو چاوەڕێی کرد تا قۆناغی تاقیکردنەوە و کێشەی تەکنیکی بەرهەمە چەماوەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی ترەوە تێپەڕێنرێت، ئینجا بەرهەمێکی پوخت و ئامادەی پێشکەش کرد.
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- هیچ کات بەمشێوەیە ژیاوی؟
ahmadtechhttps://plus.google.com/s/%23ahmadtech/posts birdoztechhttps://plus.google.com/s/%23birdoztech/posts
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…
- 🐵🐒🐎🐅🦌🐂🐐🐪🐘🐾🐼
www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…