AI Tools
کۆپییەک لە تەواوی زانیاریەکانت لەسەر گوگڵ داونلۆد بکە...
Ahmad Birdoz1 min read

لەوانەیە هەرگیز پێویستت پێی نەبێت، بەڵام هەبوونی وەشانێکی ئۆفلاین (بێ هێڵی ئینتەرنێت) لە زانیاریەکانت، هەمیشە کارێکی ژیرانەیە. رەنگە ڕۆژێک بێت پەیوەندیت بە ئینتەرنێتەوە بپچڕێت، یان وشەی تێپەڕی هەژمارەکەت لەبیر بچێت و نەتوانی بیگۆڕیت، یان لەبەر هەر هۆکارێکی تر نەتوانیت دەستت بگات بە هەژماری گووگڵەکەت. لەبەر ئەم هۆکارە، کۆمپانیای گووگڵ ئامرازێکی فەرمی بەردەست خستووە بە ناوی "Google Takeout" کە ڕێگەت پێدەدات نزیکەی تەواوی زانیاریەکانی هەژمارەکەت دابەزێنیت.
📥 خزمەتگوزاری Google Takeout takeout.google.com
لە ڕێگەی ئەم بەشەوە، دەتوانیت زانیاری خزمەتگوزاریەکانی وەک: • Gmail • Google Drive • Google Photos • ناوەکان و ژمارە پەیوەندیەکان (Contacts) • ڕۆژژمێر (Calendar) • Chrome • نەخشەکان (Maps) و سەدان خزمەتگوزاری تر لە ناو یەک فایلی ئەرشیڤکراودا بەدەست بهێنیت.
👀 بە بۆنەیەوە، ئەگەر دەتەوێت بزانیت گوگڵ چی لە چالاکیەکانت تۆمار کردووە، دەتوانیت سەردانی "Google My Activity" بکەیت؛ ئەو لاپەڕەیەی کە زۆر کەس پێی دەڵێن "نامەی کردەوەکانی گووگڵ". 😄
📍 Google My Activity myactivity.google.com
لێرەوە دەتوانیت مێژووی گەڕانەکانت، شێوازی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ، و بەشێک لەو چالاکیانەی لە هەژمارەکەتدا تۆمارکراون ببینیت، هەروەها لە کاتی پێویستدا بەڕێوەیان ببەیت یان بیانسڕیتەوە.
ئەحمەد بیردۆز
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ٥٠ ملیۆن هەژماری فەیسبوک دزراوە. بۆیە کەسانێکی زۆر ئەمڕۆ تووشی چوونە دەرەوە بوون لەفەیسبوک بێ ئاگادارکردنەوەیان. زانیاری زیاتر بەمزوانە
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…