Open Source AI
کاتێک دەتەوێت مۆدێلێکی خۆڕایی (Local)، ڕکابەری سێرڤەرە ملیۆن دۆلاریەکان بکات! 💻✈️😂
Ahmad Birdoz2 min read

ئەمجارە بابەتەکەمان کەمێک جیاوازە؛ پۆستێکی دڵدانەوە و فشاری سەر دڵە و با زۆر بە جدی وەری نەگرین.
جۆرێکی زۆر شیرین لە خەڵک هەن کە ئومێدێکی یەکجار گەورە و نامۆیان بە ژیان هەیە!
ئەویش ئەوەیە: دێت مۆدێلێکی ناوخۆیی (Local AI) لەسەر کۆمپیوتەرەکەی خۆی دادەبەزێنێت کە لە کاتی کارکردندا کێسەکەی دەنگی تەیارەی جەنگی لێوە دێت، پاشان زۆر بە جدی دادەنیشێت و بەراوردی دەکات بە ئامرازە بەپارە و پێشکەوتووەکانی جیهان کە لە پشت سێرڤەری ملیۆن دۆلاریەوە بەڕێوە دەبرێن. لە کۆتاییشدا زویر دەبێت و دەڵێت: "سەیرە... بۆ کوالێتیەکەی وەک ئەو نیە؟" 😅
🌐 بەراوردکاری نادادپەروەرانە: کۆمپیوتەری ماڵەوە بەرامبەر دێوەزمەکانی داتا سێنتەر تۆ لێرەدا مۆدێل بە مۆدێل بەراورد ناکەیت؛ تۆ لێهاتوویی و خێرایی کۆمپانیا زەبەلاحەکان و تێچووی خەیاڵی سێرڤەرەکانی ئەوان، بەراورد دەکات بە کۆمپیوتەرێکی تێکەڵەی ناوخۆیی بازاڕ کە بە هەزار حاڵ سەر و مێشکی پێکەوە بەستراوە!
ئەم دۆخە ڕێک وەک ئەوە وایە کەسێک لەبەردەم پێشانگایەکی گەورەی کەرەستەی ئەلیکترۆنی و کارتی شاشەدا وەستابێت، گیرفانی بە تەواوی خاڵی بێت بەڵام چاوی بڕیبێتە دواین وەشانی کارتی شاشەی RTX و بە فرۆشیارەکە بڵێت: "باشە، هیچ جۆرێکی هاوشێوەی ئەمەتان نیە بەس سەرچاوە کراوە (Open Source) و بە خۆڕایی بێت؟"
🧠 مۆدێلی خۆڕایی نایابە بەڵام سنووری هەیە! لێرەدا پێچەوانەی هاوکێشەکە بە جوانی خۆی دەسەپێنێت؛ مۆدێلە خۆڕایی و ناوخۆییەکان (Local & Open Source) بێگومان گەنجینەیەکی مەزنن، بەکارهێنانی زۆر نایابیان هەیە و دەتوانیت کاری زۆر شازیان پێ بکەیت ئەگەر بە وردی لە سنوورەکانیان تێبگەیت. بەڵام کێشەکە لەو شوێنەوە دەست پێدەکات کە دەتەوێت هەمان ئەو کارەت بۆ بکات کە پلاتفۆرمە بەپارەکان دەیکەن؛ ئەوانەی کە ڕۆژانە ئەپدەیت دەکرێن و سوپایەک لە گەشەپێدەر و بنکەی ژێرخانی گەورەیان لە پشتە.
خۆڕایی جوانە... ناوخۆیی بەسوودە... ئۆپن سۆرس گەنجینەیە... بەڵام هەر شتێک ناوی خۆڕایی بوو بەو مانایە نیە هەمان ئەو ئەنجامەت دەداتێ کە پلاتفۆرمەکانی تر بۆ ڕاهێنان و نوێکردنەوەی، خوێنی دڵیان بۆ ڕشتووە. عەوداڵی مۆدێلە خۆڕاییەکان بە و لەسەری فێر بە، بەڵام داوای لێ مەکە قاتی فەرمی و سمۆکینگ لەبەر بکات لە کاتێکدا نەعلێکی حەمامی بە قەرز لەپێدایە! 😂😂
لەم بارودۆخەشدا پەندێکی زۆر جوانی میسری هەیە کە ڕێک وەسفی ئەم حاڵەتە دەکات و دەڵێت: "ببلاش وأعمى باش" (واتە شتی خۆڕایی چۆن بێت هەر باشە و نابێت دەستکاری لێبکەیت!)
بۆ ئەوەی لە جیهانی ژیری دەستکرد و داهاتووی تەکنەلۆژیادا دوا نەکەویت، هەژمارەکەم فۆڵۆ بکە و ببە بە بەشێک لە گەشتەکە! 🤖🚀
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎 Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- مۆدێلی هەرزانی Seedance 2.0 Mini هاتە ناو CapCut و کێبڕکێی تێچووی ڤیدیۆی شێواند! 🚀🎬🔥
کۆمپانیای ByteDance خاوەنی تیکتۆک و کاپکەت دەیەوێت بە تەواوی پرۆسەی دروستکردنی ڤیدیۆ بە ژیری دەستکرد بکاتە دیاردەیەکی ئابووری و خێرا بۆ هەمووان، ئەمەش لە ڕێگەی…
- تهواوی زانیاریهكان لهسهر مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازهكهی سامسونگ كه دهمێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئهویش مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9 یه، له بۆنهیهكی تایبهت لهنیویۆڕك لهولاتی ئهمریكا بهفهرمی ب…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…