AI News
تەوقەی زیرەکی PettiChat دەنگی سەگ و پشیلە دەکاتە ڕستەی تەواو! 🤯🐾🗣️
Ahmad Birdoz1 min read

زۆرجار کاتێک سەگ یان پشیلەکەمان دەوەرێت یان دەمیاوێنێت، لە دڵی خۆماندا دەڵێین "خۆزگە دەمزانی چی دەڵێت!". وا دیارە ژیری دەستکرد (AI) ئەم خەونەشی نزیك کردووەتەوە لە ڕاستی، کۆمپانیایەکی نوێی چینی تەوقەیەکی زیرەکی داهێناوە بە ناوی PettiChat کە تایبەتە بە وەرگێڕانی زمانی ئاژەڵەکان!
ئەم ئامێرە بچووکە تەنها بۆ دیاریکردنی شوێنی ئاژەڵەکە نیە، بەڵکو هاتووە تا ببێتە پردێکی پەیوەندیی ڕاستەقینە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکانی دەوروبەری.
⏱️ وەرگێڕانی دەنگ لە تەنها ١.٢ چرکەدا! سیستەمی کارکردنی PettiChat زۆر سەرنجڕاکێشە و پشت بە خێراییەکی خەیاڵی دەبەستێت:
• شیکردنەوەی ڕەفتار: ئامێرەکە تەنها گوێ لە دەنگی (وەڕین یان میاواندنی) ئاژەڵەکە ناگرێت، بەڵکو هاوکات شیکردنەوە بۆ شێوازی جوڵە و ڕەفتاری جەستەیی ئاژەڵەکەش دەکات.
• گۆڕین بۆ ڕستە: لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی زیرەکەوە لەسەر مۆبایل، ئەو دەنگانە لە ماوەی تەنها ١.٢ چرکەدا وەردەگێڕێت بۆ ڕستەی تەواو و تێگەیشتوو بۆ خاوەنەکەی (هێشتا دڵنیانەبۆتەوە تا چ ڕاددەیەک ووردە ئایا تەنها شتی ساددە وەدەکێڕێت یان ڕستەی ئاڵۆزیش).
🔬 ئایا ئەمە زانستییە یان تەنها ڕیکلامە؟ بێگومان کاتێک باس لە بابەتێکی وا هەستیار دەکرێت، پێویستە هەمیشە لایەنی گومان و زانست لەبەرچاو بگرین. تا ئێستا وردیی کارکردنی ئەم ئامێرە پێویستی بە تاقیکردنەوەی زیاتر و پشتڕاستکردنەوە هەیە لەلایەن ناوەندە سەربەخۆکان و زانایانی ڕەفتاری ئاژەڵان. ئاژەڵەکان زیاتر پشت بە زمانی جەستە و بۆن دەکەن نەک تەنها دەنگ، بۆیە کێشانی هێڵکاریەکی تەواو بۆ مەبەستی ئەوان کارێکی ئاڵۆزە. بەڵام ئەگەر پڕۆژەکە سەرکەوتوو بێت، ئێمە بە فەرمی قۆناغی "چاودێریکردنی ئاژەڵ" جێدەهێڵین و دەچینە قۆناغی "گفتوگۆکردن لەگەڵ ئاژەڵ".
📌 پوختەی قسە ژیری دەستکرد خەریکە سنوورەکانی زمان دەبڕێت، نەک تەنها لە نێوان مرۆڤەکاندا، بەڵکو لە نێوان مرۆڤ و سروشتیشدا. PettiChat هەنگاوێکی سەرەتاییە بەرەو داهاتوویەک کە تێیدا تێگەیشتن لە دەوروبەرمان زۆر قووڵتر دەبێت لەوەی ئێستا هەیە.
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- [#BirdozTech](https://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts) [www.BirdozTech.com](http://www.birdoztech.com/)
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…