AI Agents
ئەمە کابرایەکی مەردە و دەیەوێت مێشکت لە سەرئێشە ڕزگار بکات..!! هەموو مۆدێلە بێبەرامبەرەکانی بۆ کۆکردوویەتەوە و دەتوانیت تەنها بە یەک API بەکاریان بهێنیت..!!
Ahmad Birdoz1 min read

چیتر یەک سەنتیش بۆ الـ AI APIs نادەیت! 💸 ئێستا دەتوانیت مانگانە زیاتر لە ملیارێک Token بەشێوەی تەواو بێبەرامبەر بەدەستبهێنیت.. بێ کارتی ڤیزا و بێ پسوولەی پارەدانی کتوپڕ! 🤯🚀
هەموومان وەک گەشەپێدەر (Developers) یان خولیایانی ژیری دەستکرد، لە کاتی دروستکردنی ئەپڵیکەیشنەکانمان یان تاقیکردنەوەی بیرۆکەکانمان بەدەست یەک کێشەوە دەناڵێنین:
تێچووی API کە بودجەکەمان پێدەسوتێنێت! بەڵام کەسێکی بلیمەت ئامرازێکی سەرچاوە کراوەی (Open Source) دروستکردووە کە هاتووە و بازاڕی تەقاندووەتەوە!
ئەم ئامرازە زۆر بە سادەیی پاکێجە بێبەرامبەرەکان (Free Tiers)ی گەورەترین ١١ دابینکەری ژیری دەستکرد لە جیهاندا کۆدەکاتەوە (وەک: Google, Groq, NVIDIA, Mistral, Cohere, Cloudflare و ئەوانی تر) و هەموویان لە یەک APIدا یەکدەخات کە تەواو هاوتایە لەگەڵ OpenAI.
باشە ئەم ئامرازە چی دەکات بەدیاریکراوی؟ 🤔 کلیلەکانی الـ API (واتە Keys)ی هەموو ئەو ماڵپەڕانەی تێدا دادەنێیت و ئەو خۆی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەرپەرشتی هەموو شتێک دەکات:
✅ مانگانە زیاتر لە ملیارێک Token: بە ئارەزووی خۆت تاقی بکەرەوە و AI Agents دروست بکە بێ ئەوەی پارە بسوتێنیت.
✅ ئاڕاستەکردنی ژیرانە (Smart Routing): باشترین مۆدێل هەڵدەبژێرێت بۆ وەڵامدانەوەی الـ Requestەکەت.
✅ سیستەمی فریاکەوتن (Fallback): ئەگەر دابینکەرێکی دیاریکراو گەیشتە بەرزترین ئاستی ڕێپێدراوی تۆ (Rate Limit)، ئامرازەکە ئۆتۆماتیکی دەتگوازێتەوە بۆ دابینکەری دواتر بەبێ ئەوەی ئەپڵیکەیشنەکەت بکوژێتەوە یان Error بدات!
✅ پاراستنی تەواو: هیچ کارتێکی بانکی تێوەناگلێنێت و کلیلەکانیشت بەتەواوی بەنهێنی دەکرێن.
پوختە: ئەمە بەڕاستی "گەنجینەیەکە" بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت فێربێت، یان Prototype بۆ بیرۆکەیەکی نوێ بکات، یان پڕۆژە بنیات دەنێت و نایەوێت لە سەرەتادا سەرکێشی بە پارەکانیەوە بکات.
ئەمەش بەستەری پڕۆژەکە github.com
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…