AI News
چین گەورەترین بۆمبی دارایی تەقاندەوە: ٢٩٥ ملیار دۆلار بۆ ژیری دەستکرد بەبێ Nvidia! 🇨🇳🔥
Ahmad Birdoz2 min read

بازاڕی ململانێی جیهانی لە نێوان زلهێزەکاندا گەیشتووەتە ئاستێکی لەرادەبەدەر گەرم و شێتانە. چین بڕیارێکی مێژوویی و ستراتیژی ئێجگار گەورەی داوە کە دەکرێت تەواوی نەخشەی پاشەڕۆژی تەکنەلۆژیا دابڕێژێتەوە.
🚀 پلانی خەیاڵی چین: دروستکردنی ژێرخانی سەربەخۆ وڵاتی چین خۆی ئامادە دەکات بۆ لێدانی گورزێکی دارایی و تەکنیکی زەبەلاح؛ بە جۆرێک کە بڕی ٢٩٥ ملیار دۆلار (٢ تریلیۆن یوانی چینی) لە ماوەی ٥ ساڵی داهاتوودا تەرخان دەکات تەنها بۆ پەرەپێدانی ژێرخانێکی گەورە و بێوێنە بۆ ژیری دەستکرد.
ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە گەورەیە بریتیە لە: • بونیادنانی داتاسەنتەرە زەبەلاحەکان: دروستکردنی ناوەندی مەزنی کۆکردنەوەی داتا کە لانی کەم ٪٨٠ زیاتر پشت بە پێکهاتە و ڕەقەکاڵای ناوخۆیی و خۆماڵی ببەستێت.
• پشت بەستن بە چیپەکانی Huawei Ascend: تەرکیزی سەرەکی لەسەر بەهێزکردنی چیپە ناوخۆییەکانی هواوییە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمەکان.
• هاوبەشی کۆمپانیا دێوەزمەکان: بەشداری بەهێز و ڕاستەوخۆی کۆمپانیاکانی وەک Alibaba و ByteDance بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.
ئەمە هەنگاوێکی ستراتیژی مێژووییە بەرەو بەدیهێنانی خۆبژێوی و سەربەخۆیی ڕەها لە بواری ژیری دەستکرددا، تا بە تەواوی خۆیان لە پڕۆسێسەرەکانی کۆمپانیای ئەمریکی Nvidia بێ نیاز بکەن.
⚔️ ململانێی دوو جەمسەرەکە: ئەمریکا لەگەڵ Nvidia، چین بەبێ Nvidia! لێرەدا هاوکێشە سەرنجڕاکێشەکە ڕوون دەبێتەوە؛ لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە خێراییەکی شێتانە لە پێشبڕکێدایە بۆ بونیادنانی سیستەمی ژیری دەستکرد بە هاوکاری ڕەهای چیپەکانی Nvidia، چین ٢٩٥ ملیار دۆلار تەنها بۆ ئەوە خەرج دەکات کە ژیری دەستکردەکەی بەبێ هیچ منەتێک بە Nvidia دروست بکات!
بەڵام ڕاستیە شۆککەرەکە لێرەدا کۆتایی نایەت! ئەم بڕە پارە زەبەلاحە تەنها ئەو بەشەیە کە حکومەتی چین بە فەرمی تەرخانی کردووە. تێچووی کۆمپانیا تایبەتەکانی وەک Alibaba، Tencent و ByteDance بە جیاواز و لە دەرەوەی ئەم ژمارەیەیە.
کاتێک تێچووی بەستنەوە و تێکەڵکردنی ئەم پڕۆژەیە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی وڵاتەکەوە هەژمار دەکرێت، پێشبینی دەکرێت قەبارەی گشتی وەبەرهێنانەکە تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە لانی کەم ٨٠٠ ملیار دۆلار! ئەمە هێزی تەکنەلۆژیا و شاکارێکی ئەندازیاریە بۆ داگیرکردنی پاشەڕۆژی دیجیتاڵی جیهان.
تێڕوانینی ئێوە چیە؟ ئایا وڵاتی چین دەتوانێت بە تەواوی متمانە لەسەر چیپەکانی Nvidia لابدات و پێش ئەمریکا بکەوێت؟ لە کۆمێنت بۆم بنووسن! 👇🔥
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- گرانترین سێلفی لە دونیا
تۆم وایت لە دوکانی مۆتە دەرچوو لەشاری ئۆماها لەویلایەتی نیبڕاسکا نەیزانی کە گرانترین سێلفی گرتووە🥰 چونکە لەگەڵ چوارەم دەوڵەمەندترین کەس وارین بافێت و پۆل ماکرت…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- 🐵🐒🐎🐅🦌🐂🐐🐪🐘🐾🐼
www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts
- ئەم مانگە کۆمپانیای Vivo ئەو مۆبایلە بڵاو دەکاتەوە کە پەنجەمۆری لەسەر ڕوونمایە
photo/uploads/2026/10/upload46707ad2ed503c6c15a6ef34.jpg ڤێڤۆ دووپاتی کردۆتەوە کە مانگی یەکی ٢٠١٨ لەپەکین مۆبایلی X20 Plus UD بەشێوەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە لەکۆ…