AI News
(.erbil، .دهوک، .slemany)؛ ئەمە کۆدێکی نهێنی نیە، بەڵکو داهاتووی نوێی ناونیشانی ماڵپەڕەکانە! 🌐✨
Ahmad Birdoz1 min read

ڕێکخراوی جیهانیی ICANN (کە بەرپرسە لە بەخشینی مافی ناوی ماڵپەڕەکان) دوای ١٤ ساڵ بۆ یەکەمجار دەرگای پێشکەشکردنی بۆ شەپۆلێکی نوێ لە پاشگرە گشتیەکانی ئینتەرنێت (gTLD) کردەوە.
بە زمانێکی سادە؛ چیتر ناچار نین تەنها پاشگری باوی وەک (.com یان .org) بەکاربهێنین. ئێستا کۆمپانیاکان، حکومەتەکان، شارەکان و تەنانەت دامەزراوەکانیش دەتوانن پاشگری تایبەت بە خۆیان تۆمار بکەن. بۆ نموونە پاشگرێک بە ناوی شاری هەولێر (.Erbil)، براندێکی وەک ئەدیداس (.adidas)، یان تەنانەت ناوی کەسایەتیەک وەک ڕۆناڵدۆ (.ronaldo). لە خولی پێشوودا کە لە ساڵی ٢٠١٢ بوو، زیاتر لە ١٢٠٠ پاشگری نوێ تۆمارکران، کە بەناوبانگترینیان .google و .microsoft و .africa بوون.
سەرنجڕاکێشی بابەتەکە لێرەدایە: مەسەلەکە تەنها بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان نیە؛ هەر لایەنێک توانای تەکنیکی و دارایی بەڕێوەبردنی پاشگرەکەی هەبێت دەتوانێت داوای بکات. تەنانەت دوای کڕینی مافەکە، دەتوانێت پاشگری تر لەژێر ناوی خۆیدا بە خەڵکی بفرۆشێتەوە! بۆ نموونە، ئەگەر لایەنێک مافی پاشگری .duhok بکڕێت، دەتوانێت ناونیشانی لاوەکی وەک (visit.cairo) یان (play.cairo) بە کەسانی تر بفرۆشێتەوە و کۆنترۆڵەکە لای خۆی بێت.
ئەمجارە ئایکان ڕێگەی داوە بە ٢٧ زمانی جیاواز (لەوانەش زمانی عەرەبی، چینی و تایلەندی) پاشگرەکان تۆمار بکرێن. ئەوەندەی بەدواداچوونم کرد زمانی کوردی تێدانیە، بەڵام بەڕێنووسی عەرەبی بۆ ئەو وشانەی دەگونجێت دەتوانرێت داوابکرێت، یان ڕێنووسی ئینگلیزی.
بەڵام کەمێک سەرخۆ ببن.. هەموان ناتوانن ئەم کڕینە بکەن؛ چونکە تەنها تێچووی پێشکەشکردنی فۆرمی داواکارییەکە ٢٢٧ هەزار دۆلارە! دەرگای پێشکەشکردن ئێستا کراوەیە و تا ١٢ی ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت. پێویستە حکومەتەکان زۆر بەپەلە بجوڵێن بۆ کڕین و پاراستنی ئەو ناوانەی پەیوەندییان بە وڵاتەکەیانەوە هەیە، چونکە ئەگەر کۆمپانیا یان کەسانی تر پێشیان بکەون و بیبەن، دواتر دەبێت بە پارەی خەیاڵی لێیان بکڕنەوە و دەستخۆشیان لێ بکەن! 😅🏃♂️
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- وێنەی ئەمڕۆ 😘
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو...
یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو... سەیری کۆمێنتەکان بکە 👇