AI Models
شۆڕشی بێ شاشە خێراتر دەبێت؛ ئەپڵ "ئایرپۆدزی کامێرادار" دەهێنێتە مەیدانەکەوە! 🎧👀
Ahmad Birdoz2 min read

ئەو پڕۆژەیەی پێشتر باسمان کرد (لینکی بابەت لەکۆمێنتە)، ئێستا لە ناو تاقیگەکانی ئەپڵدا خەریکە دەبێتە ڕاستی. ئەپڵ بە جدی کار لەسەر وەشانی نوێی هێدفۆنی ئایرپۆدز دەکات کە کامێرای بچووک لەسەر هەردوو لای دادەنرێت. ئەم کامێرایانە ڕێک سەیری ئەو شوێنە دەکەن کە تۆ تێی دەڕوانیت، ئەمەش دەرفەتت دەدات تەنها بە چاو لێکردن، گەڕان و پرسیار لەسەر جیهانی دەوروبەرت بکەیت.
بۆ نموونە: • لەبەردەم چێشتخانە یان کافتریایەک وەستاویت، دەتوانیت بپرسیت کەی دادەخرێت؟
• کاتێک لە ماڵ دەچیتە دەرەوە و کلیلەکەت بیر دەچێت، هێدفۆنەکە پێش دەرچوونت ئاگادارت دەکاتەوە و دەڵێت: "کلیلەکەت لەبیر چوو، لەگەڵ خۆت بیبە!".
دواکەوتن لەپێناو "جێمینای" و وەشانی نوێی سیری ئەم ئامێرە بێ شاشەیە تەواو پشت بە کارامەیی وەشانی داهاتووی "سیری" دەبەستێت. بڕیار بوو سەرەتای ئەمساڵ بێتە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی پڕۆژە هاوبەشەکەی ئەپڵ لەگەڵ مۆدێلەکانی جێمینای (Gemini)ی گوگڵ بۆ بەهێزکردنی زیرەکی دەستکردی سیری، کاتەکەی کەمێک دواخرا. ئێستا ئامێرەکە گەیشتووەتە قۆناغی تاقیکردنەوەی کۆتایی و کارمەندانی کۆمپانیاکە لە ناوخۆدا بەکاری دەهێنن، بڕیاریشە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بە فەرمی بڵاو بکرێتەوە.
جۆن تێرنەس و زیندووکردنەوەی "سەردەمی یەکەم ئایفۆن" "جۆن تێرنەس" کە لە ١ی ئەیلوولی داهاتووەوە بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری نوێی ئەپڵ جێگەی تێم کوک دەگرێتەوە، لە یەکەم کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کارمەندان گوتوویەتی:
"ئێمە فرسەتێکی مێژووییمان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی هەمان کەشوهەوای ساڵی ٢٠٠٧ و ڕاگەیاندنی یەکەم ئایفۆن بژینەوە." ئەمەش چونکە ئەپڵ خۆی بۆ شەپۆلێکی گەورە لە ئامێری نوێی پڕ لە زیرەکیی دەستکرد ئامادە دەکات کە بازاڕەکە سەرەوژێر دەکەن. سەرەتا بەم ئایرپۆدزە دەست پێدەکات، دواتریش ئەپڵ وۆچێک دەبینین کە هێدفۆنی تێدایە، یانیش ئامێرێکی نوێ کە وەک ملوانکە لە مل دەکرێت و کامێرا و مایکرۆفۆنی پێوەیە بۆ چاودێریکردنی دەوروبەر.
دڵی ئامێرەکان: ژیری بینایی (Visual Intelligence) ستراتیژیی داهاتووی ئەپڵ بە تەواوی لەسەر "ژیریی بینایی" بنیات دەنرێت؛ کامێراکە جیهان دەبینێت، سیستەمەکە شیکاریی دەکات و لە ڕێگەی دەنگەوە زانیاریی بەسوودت لە کاتی گونجاودا پێدەدات، بەبێ ئەوەی پێویستت بە هیچ شاشەیەک بێت.
ئەم هەنگاوانەی ئەپڵ ڕێک سەلمێنەری ئەو قسەیەن کە پێشتر باسمان کرد؛ شاشەکان بەرەو نەمان دەچن و لە ٥ بۆ ١٠ ساڵی داهاتوودا، تەکنەلۆژیا بە تەواوی چاوەکانمان لە قفڵی ئەو شاشە شووشەییانە ڕزگار دەکات.
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگهیهنرا بهڕونمای 6.26
پاش دهنگۆی زۆر لهكۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئهمڕۆ ههستا بهڕاگهیاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro لهپێگه فهرمیهكانی خۆی لهئینتهرنێت. ئاسایی ده…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز