AI Models
واقیعەکەی گۆڕا: چۆن ساڵی ٢٠٢٦ هەموو چەمکەکانی کار و بەرهەمهێنانی تێکدا؟ 🤯🔥
Ahmad Birdoz2 min read

پێشتر بۆ ئەوەی بە شێوازێکی پرۆفیشناڵ کارت بکردبا، پێویستت بە فێربوونی دەیان پرۆگرامی جیاواز و ماندووبوونی چەندین کاتژمێری بوو، بەڵام ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٦دا، تەنها یەک ئامێری بەهێزکراو بە ژیریی دەستکرد دەتوانێت کار و ئەركی تەواوی تیمێکی کارگێڕی یان تەکنیکی ڕاپەڕێنێت. گۆڕانکارییەکە هێندە خێرا و قووڵە کە بە تەواوی لۆژیکی کارکردنی گۆڕیوە.
📊 بەراوردکاری واقیعی: گۆڕانی ئامێرەکان لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا با بە کورتی سەیری ئەو گۆڕانکاریە ترسناکانە بکەین کە کەرتی بەرهەمهێنانی گرتووەتەوە: • مۆنتاژی ڤیدیۆ: جاران دەبوو چەندین کاتژمێر لەبەردەم Premiere Pro کات بەسەر بەریت، بەڵام ئێستا ئامرازی وەک Submagic تەنها لە چەند خولەکێکدا بڕین (Cut)، ژێرنووس (Captions) و کارتێکردنەکان (Effects) بە خۆکاری ئەنجام دەدات.
• شیکردنەوەی داتا: جاران کارکردن لەسەر Excel پێویستی بە هاوکێشە و خشتەی زۆر ئاڵۆز بوو، بەڵام ئێستا بوونی Claude لە ناو ئێکسڵدا ڕێگەت پێدەدات تەنها بە نووسینی زمانێکی ئاسایی، قورسترین شیکردنەوە و ڕاپۆرتت بۆ ئامادە بکات.
• گەڕان و وێبگەڕەکان: وێبگەڕی سادەی وەک Chrome جێگەی خۆی دەدات بە وێبگەڕی زیرەکی وەک Perplexity Comet کە لەبری تۆ دەگەڕێت و پوختەی بابەتەکانت پێ دەدات. تەنانەت گەڕانی تەقلیدیی گوگڵ پاشەکشەی کردووە لەبەردەم Gemini و Perplexity چونکە بەکارهێنەر ڕاستەوخۆ "پرسیار" دەکات و "وەڵامی ئامادە" وەردەگرێت لەبری کردنەوەی ٢٠ لینک.
• ئۆتۆماتیککردن (Automation): پێشتر دروستکردنی Workflow لەسەر n8n یان ناسینی کۆد پێویست بوو، بەڵام ئێستا بە تێکەڵبوونی Zapier لەگەڵ AI، هەر کەسێک دەتوانێت بەبێ زانیاریی برمجەیی بەهێزترین سیستەمی ئۆتۆماتیک بۆ کارەکەی ڕێکبخات.
• ناوەڕۆک و دیزاین: پاوەرپۆینت کە چەندین کاتژمێری دەبرد، ئێستا ئەپی وەک Gamma لە چەند چرکەیەکدا ناوازەترین Presentation ئامادە دەکات. تەنانەت بۆ دیزاین و فۆتۆشۆپیش، تەنها نووسینی یەک پڕۆمپت (Prompt) بەسە بۆ گۆڕینی باکگراوند یان دروستکردنی پۆستێکی تەواو بۆ بڵاوکردنەوە.
⚠️ ئەسڵی کێشەکە و یاسای نوێی یارییەکە: ململانێی ئێستا لە بازاڕدا لەسەر ئەوە نیە کە "کێ زیرەکترە؟"، بەڵکو لەسەر ئەوەیە کە "کێ خێراتر و لێهاتووترە لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرددا؟".
ئەو کەسەی فێری بەکارهێنانی دروستی ئەم بریکارە (Agent) زیرەکانە دەبێت، خێراتر کار دەکات، خێراتر فێربێت و داهاتی زۆرتر دەبێت. بە پێچەوانەشەوە، ئەو کەسەی هێشتا بە لۆژیک و شێوازی ساڵی ٢٠٢٢ کار دەکات، لە ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵی داهاتوودا خۆی لە دەرەوەی بازاڕی کار دەبینێتەوە.
یاسای کۆتایی: ژیریی دەستکرد ناهێت بۆ ئەوەی جێگەی مرۆڤ بگرێتەوە، بەڵکو دێت بۆ ئەوەی جێگەی ئەو مرۆڤانە بگرێتەوە کە ڕەبتیان بە پەرەپێدانی خۆیانەوە نیە و ئامادە نین لەگەڵ تەکنەلۆژیادا بڕۆنە پێشەوە.
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰
ئەم پۆستە لای خۆت بپارێزە، چونکە زۆربەی ئەم ئامێرانەی لێرەدا باسیان لێوەکرا، بەم زووانە دەبنە کۆڵەکەی سەرەکی کارەکەت لە داهاتوودا.
سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو...
یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو... سەیری کۆمێنتەکان بکە 👇
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/