AI Agents
کاتی ئەوەیە واز لە "کات کوشتن" بهێنیت و لە خەو هەستیت! 🛑💻
Ahmad Birdoz1 min read

سەیرکە براکەم، با چیتر بیانووی بێمانا نەهێنینەوە، چاوت بکەرەوە و سەیری ئەم لیستە بکە:
🔹 هەرچی مۆدێلی زەبەلاحی ژیریی دەستکرد هەیە وەک (Claude, ChatGPT, Gemini, Grok, Perplexity, DeepSeek)... هەمووی بە خۆڕایی!
🔹 ئامرازەکانی دروستکردنی بریکار (Agent) و سیستەمی ئاڵۆز (n8n, LangChain, CrewAI, LlamaIndex, Ollama)... بە خۆڕایی!
🔹 ژینگەی کۆدنووسین و سێرڤەر (Cursor, VS Code, GitHub, Vercel, Cloudflare)... بە خۆڕایی!
🔹 تەنانەت ئۆتۆمەیشن و سەکۆکانی فێربوونیش (Make, Zapier, Colab, YouTube)... هەر بە خۆڕایی و یەک دیناری ناوێت!
واتە تۆ ڕێک هەمان ئەو چەکانەت لەبەردەستدایە کە ئەندازیارە لێهاتووەکانی کۆمپانیا زەبەلاحەکان بەکاریدەهێنن بۆ بنیاتنانی سیستەمە پێشکەوتووەکان. کەواتە کێشەکە چیە؟ بۆچی هێشتا هەر لە شوێنی خۆتی و دەڵێیت "ئای پارەم نیە ببمە پڕۆگرامەر"؟
با ڕاستیەکی زۆر تاڵت پێ بڵێم و قۆریاتی سۆشیاڵ میدیات لە مێشک دەربهێنم: جیاوازی نێوان تۆ و گەشەپێدەرێکی لێهاتووی بوارەکە، گیرفانی خاڵی نیە! نەخێر! جیاوازیەکە تەنیا ٩٠ ڕۆژ ئیشکردنی بێ وەستان و فۆکسێکی کوشندەیە! ٩٠ ڕۆژ وازهێنانە لە پاڵکەوتن و سەیرکردنی ڤیدیۆی بێمانا!
ئیتر کاتی قسە نەماوە، یان لەمڕۆوە دەست پێبکە و قۆڵی لێ هەڵماڵە، یان بڕۆوە ژێر بەتانیەکەت و هەر خەون بە دەوڵەمەندبوونەوە ببینە! هەڵبژاردنەکە لای خۆتە.
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- [#BirdozTech](https://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts) [www.BirdozTech.com](http://www.birdoztech.com/)
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- پێشتر وادەزانرا ئەم ئاژەڵە بۆ خۆ رزگارکردن خۆی وەک مردوو پیشان دەدات، بەڵام دەرکەوت لەهۆش خۆی دەچێت لەترسان😅
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- 💻 سیستەمێکی تەواوی کارکردنی AI… لە بەرزی ٣٥,٠٠٠ پێ لەسەر ماکبووکێک کار دەکات!
گەشەپێدەرێک لە کاتی گەشتێکی ئاسمانی ١١ کاتژمێریدا بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا، مۆدێلی گەورەی Llama 3.3 70Bـی کۆمپانیای مێتای بە شێوەیەکی ناوخۆیی Local لەسەر لاپتۆپێک…
- گرانترین سێلفی لە دونیا
تۆم وایت لە دوکانی مۆتە دەرچوو لەشاری ئۆماها لەویلایەتی نیبڕاسکا نەیزانی کە گرانترین سێلفی گرتووە🥰 چونکە لەگەڵ چوارەم دەوڵەمەندترین کەس وارین بافێت و پۆل ماکرت…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…