DEVICES
جەنگی مان و نەمان: ئەندرۆیدی ورگ زل دژی هارمۆنی نینجا! 🥷🆚🍔
Ahmad Birdoz2 min read

براینە، شەڕی نێوان ئەندرۆید و هارمۆنی ئیتر تەنیا بەراوردکردنی دوو سیستەم نیە، بووەتە شەڕی کۆڵان! شەڕێک لەسەر ئەوەی کێ دەتوانێت سەربەخۆ بێت و کێش بە تەنیا پێی ناوەستێنرێت. با بزانین ئەمڕۆ کامەیان خەریکی "قۆڕیات"ـە!
🔹 بنیات و سیستەم: مامە ئەندرۆید زۆر دەخوات! ئەندرۆید لەسەر بنەمای لینۆکس (Linux) دروستکراوە (ئەوە قسەی خەرکیە ئەمن حەقم نیە)، زۆر بڵاوە و هەموو شوێنێکی گرتووە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە بووەتە مامەیەک کە تا تەمەنی هەڵدەکشێت ورگی گەورەتر دەبێت 😳 و سەرچاوەیەکی زۆری مۆبایلەکەت دەلووشێت😁 لەولاوە هارمۆنی (HarmonyOS)(زۆر قشتۆکەیە😂) وەکو نینجایەکی ڕاهێنراو وایە. سیستەمێکی پەرتکراوە بەسەر (Distributed)، مۆبایل، کاتژمێر، تابلێت و سەیارەکەت وا لێدەکات ببن بە یەک جەستە و یەک ڕۆح، چونکە پشت بە ناوکێکی زۆر بچووک و خێرا (Microkernel) دەبەستێت.
🔹 بەرنامەکان و گووگڵ: پیاوی خەڵک! ئەندرۆید لێرەدا سینگ دەردەپەڕێنێت، بەڵام بۆ؟ چونکە گووگڵ پێی گرتووە!🤔 (مەبەستم ساوا نیە) بەهۆی خزمەتگوزاریەکانی گووگڵەوە (پلەی ستۆر، نەخشە، یوتیوب)، کێشەی لەگەڵ هیچ بەرنامە و بانکێکدا نیە. هارمۆنی پشتی بە خۆی و خزمەتگوزاریەکانی هواوی (HMS) و فرۆشگای AppGallery بەستووە. ڕاستە پیاو بووە و زۆر گەشەی کردووە، بەڵام هێشتا نەبوونی گووگڵ بۆ هەندێک بەکارهێنەر وەک ئەوە وایە لە سەحرا بێ ئاو مابنەوە.
🔹 ئەدا و خێرایی: لێرەدا ئەندرۆید دادەڕووتێنینەوە😄 📉 ئەندرۆید تەنیا کاتێک خێرایە کە مۆبایلەکەت ئەوەندە بەهێز بێت وەک ئەوەی بۆ ناسا دروستکرابێت😇 کۆمپانیاکان ناچارن پارچەی زەبەلاح بخەنە سەر مۆبایلەکانیان بۆ ئەوەی ئەندرۆید کەمێک بە باشی ئیش بکات و نەوەستێت🙃
بەڵام هارمۆنی🤩 ئاهـ، سەیرکەن! ئەوەندە چوست و چالاک و سووکە😊 تەنانەت لەسەر مۆبایلێکی مامناوەندیش وەک فیشەک دەڕوات و پاتریەکەت وەک چاوی خۆی دەپارێزێت. هارمۆنی فێرت دەکات کە خێرایی بە ژمارەی گەورە نیە، بەڵکو بە ژیرییە!
🔹 ئیکۆسیستەم: ماڵی بێ سەرپەرشت دژی خێزانی یەکگرتوو! لەناو ئەندرۆیددا مۆبایلێک و تابلێتێک و کاتژمێرێک بخەرە تەنیشت یەک، وەک تۆم و جێرییان لێدێت و هەر کۆمپانیایە و ئاوازێک دەخوێنێت🤣😂
بەڵام هارمۆنی بە تایبەتمەندی Super Device، هەموو ئامێرەکانت دەکات بە یەک. مۆبایل و تابلێتەکەت وەکو دوو برای گیانی بە گیانی بە یەک چاوتروکان پەیوەندی بە یەکەوە دەکەن و داتا دەگوازنەوە🔟🔟😎 ( کێ پێی ناخۆشە دیوار نێزیکە ) ☺️
🔹 ڕاستیە تاڵەکەی پشت ڕێکلامەکان! 🎭 کۆمپانیاکانی ئەندرۆید بە درۆ و قۆڕیاتی گەورە هەڵمان دەخەڵەتێنن، دەڵێن "مۆبایلەکەمان ٢٤ گێگابایت ڕامی هەیە!"... کاکە ٢٤ گێگا ڕام بۆچی؟! بۆ هەڵدانی سەتەلایت؟ نەخێر، تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو شکستە گەورەیەی کە سیستەمەکەیان ناتوانێت خۆی کۆنتڕۆڵ بکات!
ڕاستە هارمۆنیش تا ئێستا بە دزییەوە بەشێکی فایلەکانی ئەندرۆید (APK) بەکاردەهێنێت، بەڵام هواوی خەریکی شتێکی گەورەیە و لە وەشانـی داهاتوودا بە ناوی (HarmonyOS NEXT) بە یەکجاری سەربەخۆ دەبێت و پێلەقەیەک لە ئەندرۆید دەدات! ( کە کردیتیشی وازی لە ئەندرۆید هینایە 😎) کابرا پێی دەکرێ و ڕاناوەستی 😗
پوختەی قسە: ئەگەر گیرۆدەی دەستی گووگڵیت و حەزت لە سیستەمێکی قەڵەوی پڕ کێشە و خاوە کە بەس ڕامەکانت بۆ دەخوات👀 ئەندرۆید بۆ تۆیە! بەڵام ئەگەر سەربەخۆیی، خێرایی، و یەکگرتوویی ئامێرەکانت دەوێت، هارمۆنی تاقی بکەرەوە و بزانە ئیسراحەت واتای چیە☺️ ئەگەر باش بوو سوپاسم بکە، ئەگەر خراپیش بوو بەقسەت نەکردبام، خۆ زۆریم نەکردبووی😄
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە
سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…