AI Agents
کۆتایی سەردەمی "قسەی بێ سنوور" لەگەڵ جێمینای! 📉🤖
Ahmad Birdoz2 min read

"دەستخۆش! وادیارە گوگڵیش گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە ئێمە ئەوەندە 'فەنتەڵۆس'مان لەگەڵ جێمینای (Gemini) کردووە، سێرڤەرەکانیان لە ترسا خەریکن دەبن بە هەڵم. ئیتر ئەوەی جاران دەتتوانی تا بەیانی لەگەڵ ئەم بریکار (Agent)ە زیرەکەدا باسی 'فەلسەفەی بوون' یان 'نهێنیەکانی گەردوون' بکەیت، گەیشتە کۆتایی. گوگڵ بە فەرمی ڕایگەیاندووە: 'کاکە گیان، ئەو سەردەمە بەسەرچوو، ئێستا ئیشەکە بە ڕووبەر و ژمارەی نامە ناپێوین، بەڵکو بە 'پارەی کارەبای سێرڤەرەکان' دەیپێوین👀😅
💡 ئای کیو یان پارە؟ ئێستا یەک نامە هەیە زۆر سادەیە، ڕەنگە تەنها ٠.١%ی وزەی سێرڤەرەکە بخوات. بەڵام یەک نامەی تر هەیە کە داوای 'مۆنتاژی ڤیدیۆ و شیکاریی داتای بانکی و نووسینی ڕۆمانێک' دەکات، گوگڵ دەڵێت: 'سڵاو کاکە، ئەم نامەیەت نیوەی حەسەنات و وزەی ئەمڕۆی حەپەلوش کرد🤖😆
بۆچی ئەمە ڕوو دەدات؟ سیاقی زەبەلاح: کاتێک تۆ گفتوگۆگۆیەکی درێژ دەکەیتەوە، جێمینای نەگبەت ناچارە هەموو جارێک لە سەرەتای گفتوگۆگۆیەکەوە تا کۆتایی هەموو شتێک بخوێنێتەوە (وەک ئەوەی هەر جارێک پرسیارێکی لێ دەکەیت، دەبێت هەموو کتێبەکە لەبەر بکاتەوە!). ئەمەش بە واتای 'سووتاندنی کارەبایەکی خەیاڵی' دێت.
پلانی "بەشداری کردن": گوگڵ بەم هەنگاوە دەیەوێت بە کوردییەکەی پێمان بڵێت: 'ئەگەر دەتەوێت وەک جاران شەو تا بەیانی لەگەڵ جێمینای قسە بکەیت، فەرموو قیستی مانگانەکەت بدە😶🌫️ ئەگەر نا، لە ٥ کاتژمێر جارێکدا سێ نامە بنێرە و پاشان بڕۆ دانیشە تا پێت دەڵێین کەی بۆت هەیە دیسان قسە بکەیت😁 🥊 جەنگی گەورە: جێمینای یان چاتجیپیتی؟
ئێستا پرسیاری ملیۆنی: تۆ لەگەڵ کامەیاندا پۆز لێ دەدەیت؟ جێمینای (Gemini): ئەمە ئەو وەشان (Version)ە نوێیەیە کە لە هەموو 'ئەپڵیکەیشن'ەکانی گوگڵدا بوونی هەیە. زۆر زیرەکە، بەڵام ئێستا وەک ئەوەی 'شەریکی گوگڵ بێت' و خەریکە حسابی هەموو کاتژمێرێکت بۆ دەکات.
چاتجیپێتی (ChatGPT): ئەمە وەک ئەو پیاوە پیرەی گەڕەکە وایە کە هێشتا وەک جاران قسە دەکات، بەڵام ئەویش خەریکە سنوورەکان بەرتەسک دەکاتەوە. ڕاستیەکەی ئەوەیە، هەردووکیان خەریکن دەبنە 'بەرێوەبەری پۆزەوی'؛ ئەوەندە گران بوونە بەهۆی ژیری (Intelligence)ی نوێیانەوە، کە ئێمەی بەکارهێنەر بووینەتە بار بەسەر سێرڤەرەکانیانەوە.
⚖️ کۆتا وتەی "ئەحمەد بیردۆز": ئەمە وانەیەکی تری ژیانە: لەم جیهانە دیجیتاڵیەدا، هیچ شتێک بەخۆڕایی نیە. کاتێک دەڵێن "زیرەکی دەستکرد بێ بەرامبەرە"، لە ڕاستیدا خۆت و کاتەکەت و داتاکانت بەرامبەرەکەیت. ئێستاش کە سێرڤەرەکان گەرم بوون، گوگڵ دەستی کردووە بە 'قەپۆزکێشی'.
ئێستا فەرموو بڵێ: تۆ کامەیان بە 'خزمەتکارێکی دڵسۆزتر دەزانیت بۆ کارەکانت؟ ئایا دەگەیتە ئەو قەناعەتەی کە دەبێت قیست بدەیت بۆ ئەوەی 'ژیری'ت دەست کەوێت، یان دێیتەوە لای 'گۆگڵ' و دەڵێیت: 'جا چییە با کەمتر قسە بکەین، هەر ئەوەندە بەسە'؟ 😂
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە
براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- 🚨 ئەو ڕاستیەی زۆر کەس نایانەوێت بیبیستن: یوتیوب شەڕی ژیری دەستکرد ناکات!
سڵاو دروستکەرانی ناوەڕۆک هیوادارم کاتێکی ناوازە و پڕ لە وزە بەسەر ببەن. زۆرجار لە جیهانی دیجیتاڵیدا، دەنگۆی وا بڵاو دەبێتەوە کە ورەی گەنجان دەڕوخێنێت. لەم دوایی…
- 🚨 وشیار بن: ئیلێڤن لابز (ElevenLabs) و کۆتایی سەردەمی بێدەنگی ئەلگۆریتمەکان!
کۆمپانیای ElevenLabs لە نوێترین وەرچەرخانی تەکنەلۆژیدا، تەکنیکێکی شۆککەری خستووەتە ناو خزمەتگوزاریەکانیانەوە کە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشکراکردنی هەزاران کەناڵی…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…