AI News
کاتێک دوای ٨ ساڵ خزمەت، کۆمپانیاکەت بێ وەفا دەردەچێت و دەرتدەکات، دەبێت تۆڵەسەندنەوەکەت چۆن بێت؟ 😳
Ahmad Birdoz2 min read

ئەم ئەندازیارە بڕیاریدا نهێنیە گەورەکەی کۆمپانیاکەی، بە بەلاش بخاتە بەردەست هەموو جیهان! 💣 ڕێک بە عەقڵیەتێکی "سەقفی سەیارەکەت ئەڕمێنم" مامەڵەی لەگەڵدا کردن! 😂
کاکە بابەتی ئەمجارەمان باسی ئەندازیارێکی پرۆگرامسازییە بە ناوی (ڤاسیلیۆس سیراکیس)، کە ٨ ساڵە ڕەنجی فەرهاد بۆ کۆمپانیای زەبەلاحی ئەتلاسیان (Atlassian) دەدات. لە پڕێکدا لە مانگی ئازاردا پێیان وت "خوا حافیز". بەڵام کابرا بێدەنگ نەبوو، ڤیدیۆیەکی ٣٨ خولەکی لە یوتوب بڵاوکردەوە و تێیدا تەواوی بنیاتی تەکنیکی (Technical Architecture) کۆمپانیاکەی هەڵڕشت و گوتی فەرموون بۆ خۆتان کۆپی بکەن!
با سەیرێکی وردەکارییە شۆکهێنەرەکان بکەین: 🏗️ ئەندازیارێکی ئاسایی نەبوو: ئەم کابرا بەرپرسی ژێرخانی دیجیتاڵی (Digital Infrastructure) کۆمپانیاکە بوو لە شاری سیدنی. ئەو سیستەمەی دروستی کردبوو، داواکاریی بەکارهێنەران (User Requests) دابەش دەکات بەسەر ٢ هەزار پرۆگرامدا لە ١٣ ناوچەی جیهان. یانی هەر کاتێک تۆ کرتەیەک لە پرۆگرامەکانی Atlassian دەکەیت، ڕاستەوخۆ بە ژێر دەستی سیستەمەکەی ئەم کابرایەدا تێدەپەڕێت!
💰 پارە هەیە، بەڵام بۆ کارمەند نا: کۆمپانیاکە گوایە دەڵێت بۆ بەهێزکردنی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد (Artificial Intelligence) کارمەند دەردەکەین. کەچی داهاتیان لە هەمان چارەکدا گەیشتووەتە ١.٧٩ ملیار دۆلار (کە ژمارەیەکی پێوانەییە)، و ٨٠٪ی گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان لە لیستی Fortune 500 کڕیاریانن!
🤥 بیانووی درۆینە: سەرۆکی جێبەجێکار و هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە، لە ٦ مانگی پێش دەرکردنی کارمەندەکاندا هەر یەکەیان پشکەکانی خۆیان بە بەهای ١٣٤ ملیۆن دۆلار فرۆشتووە! هەروەها ئەنجومەنی کارگێڕی ڕەزامەندی داوە لەسەر کڕینەوەی پشک لە بازاڕ بە بڕی ٢.٥ ملیار دۆلار تەنها بۆ ئەوەی نرخی پشکەکانیان بەرز بکەنەوە. (یانی پارەکە دەخەنە گیرفانی خۆیان و دەڵێن AI جێگەتان دەگرێتەوە).
🧼 شوشتنی ژیری دەستکرد: سەرباری ئەو هەموو یارییە بە پشکەکان، نرخی پشکی کۆمپانیاکە ٥٦٪ دابەزیوە. سام ئاڵتمان سەبارەت بەم فێڵەی کۆمپانیاکان لە شوباتی ڕابردوودا گوتی ئەمە پێی دەوترێت "شوشتنی ئەی ئای" (AI Washing). بۆ سەلماندنی ئەمەش؛ لە کۆی ١.٢ ملیۆن هەلی کار کە لە ساڵی ٢٠٢٥ لە ئەمریکا لەدەستچوون، تەنها ٥٥ هەزاریان بەهۆی AI یەوە بوون! ئێستا کاکی ئەندازیار کە شانی داوەتە ژێر دروستکردنی ئەم سیستەمە گەورەیە، بەوپەڕی دڵفراوانییەوە بەلاش فێری خەڵکی دەکات. چونکە وەک خۆی دەڵێت، ئیتر مووچەیەکی نیە تا لێی بترسێت بیبڕن! کابرایان گەیاندە ئەوەی بڵێت "ئاو بتبا، قەراغ حەسیرمە"! 🤷♂️
پرسیار لە ئێوەی گوڵ: پێت وایە ئەم جۆرە تۆڵەسەندنەوەیە حەقە؟ یان پێتوایە کۆمپانیاکان مافی خۆیانە بەناوی زیرەکی دەستکردەوە کارمەند دەربکەن بۆ ئەوەی قازانجی زیاتر بکەن؟ لە کۆمێنت بۆم بنووسە با گفتوگۆیەکی گەرم بکەین! 👀👇
ڕێز و سڵاوی ئەحمەد بیردۆز 💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…