Open Source AI
پێت وایە هەموو ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد بە پارەن؟ دە وەرە با شتێکت پێ بڵێم، لەم ساڵی ٢٠٢٦ـەدا پارەدان باوی نەماوە! 🚀
Ahmad Birdoz2 min read

لە ساڵی ٢٠٢٦، زیاتر لە ٢٠٠ ئامراز خۆیان وا دەرئەخەن کە گوایە "بێبەرامبەرن"، بەڵام قەناعەت بکە نیوەیان تەنیا تاقیکردنەوەی ٧ ڕۆژەن و خێرا لێ دەبڕێتەوە، بەشێکی تریان هەر لەسەرەتاوە کارتی بانکی (Credit Card)ـیان دەوێت، ئەوەی دەمێنێتەوە هێندە لاوازە ناتوانیت هیچ کارێکی ڕیشەیی و بەکەڵکی پێ بکەیت!
زیاتر لە ٢٠٠ ئامراز تاقیکراوە، ئەمڕۆ تەنیا باشترینەکانیانم بۆ هێناون کە لەم چوار مەرجە دەرچوون: ✅ بەڕاستی و تا هەتایە بێبەرامبەرن (Free Forever) ✅ هیچ کارتی بانکیەکیان ناوێت ✅ کاری ڕاستەقینەت بۆ دەکەن نەک تەنیا تاقیکردنەوەی کاتی (Demo) ✅ بەتەواوی و بێ کێشە لە ساڵی ٢٠٢٦ کار دەکەن.
لەم بەشەی یەکەمدا، باسی ١٠ ئامرازی بنەڕەتی دەکەین بۆ گفتوگۆ و نووسین:
🤖 یەکەم: گفتوگۆ و بیرکردنەوەی گشتی 1️⃣ چات جی پی تی (ChatGPT Free): نوێترین وەشانـی GPT-5.2 + دۆخی دەنگی (Voice Mode) + گەڕان لە وێب بە سنوورداری. 2️⃣ کلۆد (Claude Free):وەشانـی Sonnet 4.6 (شێرەکەی مەیدانە بۆ نووسینی درێژ و شیکاری قووڵ). 3️⃣ جێمینای (Gemini Free): بەتەواوی بەستراوەتەوە بە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵەوە (Docs/Sheets/Gmail). 4️⃣ دیپ سیک (DeepSeek): سەرچاوە کراوە، بەتەواوی بێبەرامبەر و زۆر زۆر بەهێزە. 5️⃣ پێرپلێکسیتی (Perplexity): باشترین بریکار بۆ گەڕان و پشکنینی وورد (بۆ پرسیارەکانی ٢٠٢٦ لە گووگڵیش باشترە).
✍️ دووەم: نووسین و دروستکردنی ناوەڕۆک 6️⃣ هێمینگوەی (Hemingway Editor): بۆ جوانکردن و ڕێکخستنی شێوازی نووسین (بێبەرامبەرە بۆ وێب). 7️⃣ وۆردتیوون (Wordtune): بۆ داڕشتنەوەی ڕستەکان (ڕۆژانە ١٠ جار بێبەرامبەرە). 8️⃣ کویلبۆت (Quillbot): داڕشتنەوە و پشکنەری ڕێزمان (بە سنوورداری بێبەرامبەرە). 9️⃣ نۆشن ئەی ئای (Notion AI): نووسین و کورتکردنەوەی بابەتەکان ڕاستەوخۆ لەناو ئەپڵیکەیشنی نۆشن. 🔟 گرامەرلی (Grammarly Free): پشکنەری ڕێزمان و هەڵەی ڕێنووسی بە شێوەی کاتی (Real-time).
ئەمە تەنیا ١٠ دانەیان بوو لە کۆی ٥٠ ئامرازەکە! لە بەشەکانی داهاتوودا باسی شتە شازەکان دەکەین وەک باشترین ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، دیزاین و پرۆگرامسازی.
جا پێم بڵێن، لەم ١٠ ئامرازەی سەرەوە کامیانت زۆرتر بەکارهێناوە یان بەلای تۆوە شازترینە؟ لە کۆمێنت بۆم بنووسە با بزانم کێ لە مەیدانەکەدایە! 👇 (ئەگەر پەرۆشیشی بۆ بەشی دووەم، بنووسە "بەردەوام بە").
ڕێز و سڵاوی ئەحمەد بیردۆز 💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ٥٠ ملیۆن هەژماری فەیسبوک دزراوە. بۆیە کەسانێکی زۆر ئەمڕۆ تووشی چوونە دەرەوە بوون لەفەیسبوک بێ ئاگادارکردنەوەیان. زانیاری زیاتر بەمزوانە
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- 💻 سیستەمێکی تەواوی کارکردنی AI… لە بەرزی ٣٥,٠٠٠ پێ لەسەر ماکبووکێک کار دەکات!
گەشەپێدەرێک لە کاتی گەشتێکی ئاسمانی ١١ کاتژمێریدا بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا، مۆدێلی گەورەی Llama 3.3 70Bـی کۆمپانیای مێتای بە شێوەیەکی ناوخۆیی Local لەسەر لاپتۆپێک…