AI Agents
کاتێک "ژیری دەستکرد" تێنووی دەبێت و نیوەی ئاوی جیهان هەڵدەلوشێت! 💧🤖
Ahmad Birdoz2 min read

"دەستخۆش، وەڵا ماشەڵڵا! وادیارە ئەم پڕۆسێسەرە 'پۆزەوییانە'ی کە ئێمە بەکاریان دەهێنین، تەنها بە کارەبا ئیش ناکەن، بەڵکو دەبێت وەک ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن هەموو خولەکێک ئاویان تێ بکەیت نەکا 'حەماوەیان' هەڵبستێ و بتەقنەوە!
تەسەوڕ بکە، تەنها یەک ناوەندی داتا لە ویلایەتی جۆرجیا، لە ماوەی یەک مانگدا ٢٩ ملیۆن گالۆن ئاوی خواردووەتەوە. وەڵا ئەوە ناوەندی داتا نیە، ئەوە 'وشتر'ێکی دیجیتاڵیە و لە ناو جەرگەی بیاباندا بە جۆرێک تینوویەتی کە هیچ تانکیەک بەری ناگرێت!" 💡 بۆچی ئەم هەموو "بێبنی" و ئاوە؟ » گەرمای فەنتەڵۆس: ئەم بریکار (Agent)ە زیرەکانەی کە تۆ ڕۆژانە پرسیاریان لێ دەکەیت 'چۆن ببمە ملیاردێر؟'، پێویستیان بە هەزاران پڕۆسێسەر هەیە کە ئەوەندە گەرم دەبن، ئەگەر ئاویان پێدا نەکەیت، دەتوانیت لەسەریان 'کەباب' ببرژێنیت. بۆیە کۆمپانیاکان ناچارن سیستەمی ساردکەرەوەی ئاوی وا دابنێن کە وەک 'شەلالەکانی کوردستان' وابێت، تەنها بۆ ئەوەی سێرڤەرەکە نەسوتێت.
» وەشانـی تینوو: هەرچی وەشان (Version)ێکی نوێی ژیری دێتە بازاڕەوە، مۆدێلەکە گەورەتر دەبێت و مێشکی (سێرڤەرەکەی) زیاتر گەرم دەبێت. یانی هەرچەندە 'ژیری' زیرەکتر بێت، دەبێت زیاتر ئاوی پێدا بکەیت. وا بڕوات، ساڵی ٢٠٣٠ ئەگەر بڵێیت 'سڵاو'، نیوەی ئاوی زێی بچووک دەبێتە هەڵم تەنها بۆ ئەوەی پێت بڵێت 'وەرێ'! 🌍 باجی پێشکەوتن: "Bot" یان "پەرداخێک ئاو"؟ ئێستا کێشەیەکی گەورە لە جیهاندا دروست بووە؛ لە لایەکەوە دەمانەوێت هەموو ئیشەکانمان بە دیجیتاڵی بێت، لە لایەکی تریشەوە خەریکە ئاو بۆ خواردنەوە نامێنێت. » پۆزی تەکنەلۆژیا: هەندێک دەڵێن: 'کاکە کێشە نیە، ئەمە باجی پێشکەوتنە!'. وەڵا دەستخۆش، پێشکەوتنێک ئاوی تێدا نەبێت، دەبێت تەنها لە شاشەکانەوە سەیری وێنەی 'دەریاچەکان' بکەین کە ژیریی دەستکرد بۆمان دروست دەکات!
» مەترسی وشکەساڵی: لە ناوچە گەرمەکاندا، ئەم ناوەندی داتایانە خەریکە ئاوی ژێر زەوی هەموو هەڵدەمژن. یانی تۆ لەوانەیە لە داهاتوودا نەتوانیت باخچەکەت ئاو بدەیت، چونکە چات بۆتەکە خەریکە لەو لاوە فێنک دەبێتەوە تا وەڵامی 'چۆن ئارام بم؟' بداتەوە! ⚖️ کۆتا وتەی "وەستایانە": ئەم هەواڵەی CNBC پێمان دەڵێت کە تەکنەلۆژیا هەمیشە ئەو 'پۆزە' نیە کە لە شاشەکان دەیبینین. لە پشت هەموو وەڵامێکی زیرەک، تانکیەک ئاو بەهەڵم دەبێت😅
پێت وایە کاتی ئەوە نەهاتووە فێری ئەم "بریکار"ە زیرەکانە بکەین کە کەمتر ئاو بخۆنەوە؟ یان دەبێت لێرە بەولاوە لە جیاتی 'ڕام' و 'کۆرتێکس'، بە شوێن 'وەستای بۆڕی'دا بگەڕێین بۆ ناوەندەکانی داتا؟ 😂
ئەحمەد بیردۆز 💜 نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- 🟥 بەناوبانگترین هاککەری مێژوو چۆن گاڵتەی بە FBI کرد؟ چیرۆکی هەڵاتنی ئەفسانەیی کێڤن میتنیک! 🕵️♂️💻🍩
لە ساڵانی نەوەدەکاندا، کاتێک هێشتا ئینتەرنێت و تۆڕەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانیاندا بوون، کێڤن میتنیک Kevin Mitnick توانی ببێتە ترسناکترین و داواکراوترین هاککەری س…
- 🚨 ئەو ڕاستیەی زۆر کەس نایانەوێت بیبیستن: یوتیوب شەڕی ژیری دەستکرد ناکات!
سڵاو دروستکەرانی ناوەڕۆک هیوادارم کاتێکی ناوازە و پڕ لە وزە بەسەر ببەن. زۆرجار لە جیهانی دیجیتاڵیدا، دەنگۆی وا بڵاو دەبێتەوە کە ورەی گەنجان دەڕوخێنێت. لەم دوایی…
- ڕای وڵاتی چین:
کاتێک کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا دەڵێن: تکایە کەمێک خێرایی ژیری دەستکرد هێواش بکەنەوە لەبەر مەترسیەکانی، پەیامەکە ئەوەندەی سیاسی و سەربازییە، ئەوەندە دڵسۆزی…