Cybersecurity
هێرشێکی ئەلیکترۆنی تاقیکردنەوەکان ڕادەگرێت و سەکۆێ "Canvas" دەبێتە قوربانی! 😱💻
Ahmad Birdoz2 min read

کۆمپانیای (Instructure) کە خاوەنی سەکۆی فێرکاریی بەناوبانگی (Canvas)ـە، تووشی هێرشێکی ئەلیکترۆنی (Cyber Attack) زۆر گەورە بوو. هاکەرەکان دەستیان بەسەر زانیاریی ٢٧٥ ملیۆن بەکارهێنەردا گرت، لەوانە زانکۆ گەورەکانی وەک هارڤارد! کۆمپانیاکە ناچار بوو بڕە پارەیەکی زۆر بە "دراوی کریپتۆ" بداتە هاکەرەکان تا زانیارییەکان بگەڕێننەوە و سیستەمەکە چاک بکەنەوە. . . . . درێژەی بابەت و وردەکارییەکان: شەوی تاقیکردنەوەیە و دەتەوێت بچیتە ناو سەکۆی (Platform) زانکۆکەت، کەچی دەبینی هەموو شتێک وەستاوە! نە موحازەرە هەیە، نە فایل و نە تاقیکردنەوە... تەنانەت لاپەڕەی چوونەژوورەوەکەش گۆڕدراوە! 😶
ئەمە سیناریۆی فیلمێکی ترسناک نیە، بەڵکو ڕاستیەکی تاڵ بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٦ بەسەر کەرتی خوێندندا هات. کۆمپانیای (Instructure) کە پەرەپێدەری سەکۆی (Canvas)ـە، ناچار بوو لەگەڵ گروپێکی هاکەری مەترسیدار بەناوی (ShinyHunters) ڕێکبکەوێت دوای ئەوەی هێرشێکی ئەلیکترۆنی (Data Breach) کرایە سەر. 📌 چی ڕوویدا؟ بابەتەکە تەنها هاکێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو باسی زانیاریی ٢٧٥ ملیۆن بەکارهێنەر دەکەین! لەوانە قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆ جیهانیە گەورەکان.
زیانەکان لە کاتێکی بکوژدا بوون: ئەم هێرشە دروست لە کاتی تاقیکردنەوە کۆتاییەکاندا (Final Exams) ڕوویدا، کە بووە هۆی: » دواکەوتنی تاقیکردنەوەکان. » پەککەوتنی تەواوی سیستەمەکان. » نەمانی دەستڕاگەیشتنی قوتابیان بۆ سەرچاوە زانستیەکانیان. 💰 پارە و فیدیە! بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمپانیاکە ناچار بووە بڕێکی خەیاڵی "فیدیە" (Ransom) بە دراوی دیجیتاڵی بداتە هاکەرەکان بەرامبەر ئەوەی:
١. زانیارییە دزراوەکان بسڕنەوە. ٢. فایلەکان بگەڕێننەوە (Restore). ٣. ئیتر هەڕەشە لە زانکۆکان نەکەن.
سەیرەکە لەوەدایە، هاکەرەکان بۆ سەلماندنی سڕینەوەی زانیارییەکان، سجلێکیان بۆ کۆمپانیاکە ناردووە بە ناوی (Shred Logs) کە گوایە هەموو شتێکیان لای خۆیان پاک کردووەتەوە! (ئاخر دەڵێی چەند بە ئەخلاقن! 😂) 🧐 هاکەکە چۆن کرا؟ هاکەرەکان سوودیان لە کێشەیەکی تەکنیکی (Vulnerability) وەرگرتووە لە سیستەمی (Free-For-Teacher) لەناو سەکۆی کانڤاس، بەتایبەتی لە بەشی تیکێتی پشتگیری تەکنیکی (Support Tickets). لەوێوە وەک "دەرگای پشتەوە" چوونەتە ناو ژینگەی هەوری (Cloud Environment) کۆمپانیاکە و دەستیان بەسەر هەموو شتێکدا گرتووە.
ئەنجام: ئەم ڕووداوە پێمان دەڵێت کە بچووکترین کێشە لە کۆدێکی سادەدا، دەبێتە هۆی کارەساتێکی جیهانی. پرسیارە جەوهەریەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا بەڕاستی زانیاریەکانمان لەسەر سەکۆ فێرکاریەکان پارێزراون؟ یان دەبێت هەموو شەوێک بە دڵەخورپەوە بخەوین؟ 🤯 هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک و دوور بن لە هاک و هاکەرز!
ئەحمەد بیردۆز نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئامێرێکی زۆر سەیر کەچەندین بەکارھێنانی هەیە نەک تەنها وەک لاپتۆپ
ئامێرێکی زۆر سەیر کەچەندین بەکارھێنانی هەیە نەک تەنها وەک لاپتۆپ http://www.birdoztech.com/2019/01/ces2019acerpredatortriton900.html?m=1http://www.birdoztech.co…
- هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 هە لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەتەوەی هەیە
ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە…
- ئایا تۆش بێزاربوویت لە دیزاینە دووبارە و «بێگیانەکانی» زیرەکی دەستکرد؟
هەموومان کەوتووینەتە ئەم تەڵەیەوە: لە ڤیدیۆ یان وتارێکدا نمایشێکی بەهێزی تواناکانی زیرەکی دەستکرد دەبینین، بەڵام کاتێک داوای دروستکردنی ڕووکارێک UI یان پەڕەیەکی…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…