AI News
سەردەمی "ئەنگسترۆم": کاتێک پڕۆسێسەرەکە ئەوەندە بچووک دەبێت، بە مایکرۆسکۆپیش نابینرێت! 🔬📉
Ahmad Birdoz2 min read

"ئای دەستخۆش TSMC! یانی وایان لێ هاتووە خەریکە دەگەنە ئاستی ئەتۆم و هێشتا دەڵێن 'کەمە'. لە کۆنفرانسی VLSI 2026دا پەردەیان لەسەر تەلارسازیی A16 لادا، کە بە حسابی خۆیان بەووردی ١.٦ نانۆمەترە و ناویان ناوە 'سەردەمی ئەنگسترۆم'.
کاکە دەزانن ئەنگسترۆم چییە؟ یانی شتێک ئەوەندە بچووکە، ئەگەر لە ناو گیرفانتدا بێت و هەستی پێ نەکەیت، مەڵێ ون بووە، بڵێ وادیارە لە نێوان خانەکانی دەستمدا خۆی شاردووەتەوە!
ئەم وەشانە نوێیەی پڕۆسێسەر، بە قسەی خۆیان 8% بۆ 10% ئاستی بەرز بووەتەوە. وەرە سەیری ئەم هەموو منەتە بکە! یانی هەموو جیهانیان کۆکردووەتەوە و ملیاران دۆلاریان خەرج کردووە تەنها بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت 8% خێراتر بێت؟ بەڕاستی لوتکەی پۆز لێدانە. تەنها خاڵی پۆزەوی تێیدا ئەوەیە کە 20% وزە کەمتر بەکار دەهێنێت، کە ئەمەش تەنها بۆ ئەوە باشە پێنج خولەک زیاتر سەیری ڤیدیۆی بێمانا بکەیت پێش ئەوەی پاترییەکەت بمرێت.
ئینجا داهێنانە گەورەکەیان چییە؟ تەکنەلۆژیای 'گەیاندنی کارەبا لە پشتەوە' یان وەک خۆیان بە شانازییەوە دەڵێن (Super Power Rail). یانی کارەباکە لە جیاتی ئەوەی وەک مرۆڤی بەڕێز لە پێشەوە بچێت بۆ ناو دڵی پڕۆسێسەرەکە، لە پشتەوە دەچێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت. وەک ئەوە وایە بچیتە چێشتخانەیەک، بڵێن 'ببوورە لە دەرگای پێشەوە ناتوانیت بێیتە ژوورەوە چونکە هەمووی پڕ بووە لە بریکاری ژیری دەستکرد، فەرموو لە دەرگای پشتەوە وەرە بۆ ئەوەی کەمێک نانی کارەبات پێ بدەین!'
بەڵام ئەوەی زۆر کۆمیدیە، کاتەکەیەتی! ئێستا لە ٢٠٢٦دا باسی دەکەن، کۆتایی ٢٠٢٦ ئیشی تێدا دەکەن، کەچی دەڵێن ساڵی ٢٠٢٨ مۆبایلەکەت دەگاتە دەستت. یانی دەبێت دوو ساڵی تر بەم مۆبایلە 'کۆن و تەمەڵانەی' دەستمانەوە بیقەتێنین، تا جەنابی TSMC کەرەستەکەمان بۆ ئامادە دەکات.
هەر لە ئێستاوە نەخشەی ڕێگای A14 و A13 و تەنانەت A12شیان کێشاوە بۆ ساڵی ٢٠٢٩. خەریکە ژمارەمان لێ دەبڕێت! خەمی ئەوەمە ساڵی ٢٠٣٠ بڵێن 'وەشانێکی ترمان بەرهەم هێناوە بە ناوی A000000.1، کە ئەوەندە بچووکە، خۆمان و ئینتێڵیش (Intel) نازانین لە کوێمان داناوە، بەڵام دڵنیابن زۆر پۆزەوی و بەهێزە!'
ئینتێڵیش لەو لاوە بەو هەموو مێژووەوە خەریکە بە دوایاندا ڕادەکات و 'پانسەر لەیک'ی (Panther Lake) هێناوە، بەڵام وادیارە TSMC کلیلی بازاڕی ژیری دەستکرد و حیساباتی ئاستبەرز (HPC)ی خستووەتە گیرفانی و نایدات بەکەس.
بەڕاستی جەنگێکی سەیرە؛ جەنگی کێ کەمتر دەبینرێت و کێ پۆزی زیاترە!"
ئەتو کاکە خەنی بووی هەندی پێبکەنی، پێت وایە تا ساڵی ٢٠٢٨ کە ئەم پڕۆسێسەرە دێت، ئێمە هێشتا پێویستمان بە مۆبایل دەبێت، یان پڕۆسێسەرەکان ڕاستەوخۆ دەچنە ناو مێشکمانەوە؟ 😂
برایە قسەخۆشە تەکنەلۆژیەکەتان ئەحمەد بیردۆز 😎
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- ئەم مانگە کۆمپانیای Vivo ئەو مۆبایلە بڵاو دەکاتەوە کە پەنجەمۆری لەسەر ڕوونمایە
photo/uploads/2026/10/upload46707ad2ed503c6c15a6ef34.jpg ڤێڤۆ دووپاتی کردۆتەوە کە مانگی یەکی ٢٠١٨ لەپەکین مۆبایلی X20 Plus UD بەشێوەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە لەکۆ…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…