COMPANIES
تەسەوەر بکە ژیریی دەستکرد (وەک کلۆد یان هەر بریکارێکی تر) بۆ ماوەی ٦ مانگ گەشت بکات بۆ داهاتوو و بگەڕێتەوە پێت بڵێت پلانەکەت چۆن شکستی هێناوە! 🤯
Ahmad Birdoz2 min read

ئەم تەکنیکە بلیمەتانەیە ناوی Premortemـە (توێکاریی پێشوەختە بۆ شکست). بۆ ئەوەی لە گرنگیەکەی تێبگەیت، "دانیال کانمان" (براوەی خەڵاتی نۆبڵ و نووسەری کتێبی Thinking, Fast and Slow) دەڵێت: ئەمە گرنگترین و بەهێزترین ڕێگەیە کە بۆ بڕیاردان بەکاری دەهێنێت. کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک گووگڵ و گۆڵدمان ساکس هەمیشە پێش دەستپێکردنی هەر پڕۆژەیەکی گەورە بەکاری دەهێنن. 🚀
ئەو کێشەیە چیە کە ئەم تەکنیکە چارەسەری دەکات؟ 🤔
کاتێک لە ژیریی دەستکرد دەپرسیت "ئایا ئەم پلانە باشە؟"، ئەو وا پڕۆگرام کراوە کە هانت بدات و هەموو ئەو هۆکارانەت بۆ بدۆزێتەوە کە دەبنە هۆی سەرکەوتنی پلانەکە. تۆش بە متمانەوە دەست پێ دەکەیت و چەندین هەفتە و مانگی بۆ تەرخان دەکەیت.. بەڵام لەناکاو شکست دەهێنێت! 💥
ئەو کاتە تێدەگەیت کە هەڵەکە زۆر ڕوون بووە، بەڵام تۆ پلانەکەت لەژێر پەستاندا تاقی نەکردەوە، چونکە ژیریی دەستکرد دڵنیایی پێدابوویت کە هەموو شتێک بێ کێشەیە.
چارەسەرەکە لە Premortem دایە ئەم تەکنیکە هاوکێشەکە بەتەواوی پێچەوانە دەکاتەوە.. لەبری ئەوەی بپرسیت "چی دەکرێت بە هەڵەدا بچێت؟"، فەرمانی پێ دەدەیت و دەڵێیت: "ئێمە ئێستا ٦ مانگ دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکەین، پڕۆژەکە بەتەواوی شکستی هێناوە.. بۆم ڕوون بکەرەوە چۆن شکستەکەی خوارد؟"
ئەم فێڵە دوگمەی "گەشبینی" لای ژیریی دەستکرد دەکوژێنێتەوە، چونکە ئیتر شتێک نیە بۆی گەشبین بێت، تۆ خستووتەتە بەردەم ئەمری واقیع کە کارەساتەکە ڕوویداوە. ئیتر ناگەڕێت بەدوای هۆکاری سەرکەوتندا، بەڵکو دەست دەکات بە ڕوونکردنەوەی ئەوەی چۆن پلانەکە تێکچووە. 🕵️♂️
بە هەموو ئەو ڕێگایانەوە دەگەڕێتەوە کە دەکرێت پلان و پڕۆژەکەت پێ بکوژرێت، لەگەڵ چیرۆکی تەواوی شکستەکە و نیشانە مەترسیدارە پێشوەختەکان کە دەبێت ئاگاداریان بیت. ئەو پوختەیەی لە کۆتاییدا دەستت دەکەوێت: کۆکراوەیەک (Synthesis) دروست دەکات کە ئەمانەی تێدایە: 🔴 گونجاوترین سیناریۆی شکست. 🔴 مەترسیدارترین سیناریۆی شکست کە دەکرێت هەموو شتێک تێک بدات. 🔴 گەورەترین گریمانەی شاراوە کە پلانەکەتی لەسەر بنیات نراوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت (ئەمە زۆربەی کات گرنگترین زانیارییە). 🔴 وەشانێکی دەستکاریکراوی پلانەکەت کە هەموو ئەو کێشە و کەلێنانە پڕ دەکاتەوە. ✨
چۆن جێبەجێی دەکەیت؟ کەسێکی خێرخواز هەموو ئەم قسانەی لە شێوەی سکێڵێکی (Skill) تەواودا کۆکردووەتەوە کە دەتوانیت بۆ هەر بریکارێکی وەک کلۆد یان تەنانەت چاتی ئاساییش زیادی بکەیت.
ئەگەر ئەم سکێڵەت (Skill) دەوێت، بنووسە Skill 😉👇
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- چۆن بە یەک یاسای سادە باشترین کوالێتی لە ژیری دەستکرد بەدەست دێنیت؟ 🧠🚀📊
بیرۆکەکە یەکجار سادەیە، بەڵام دەرئەنجامەکەی خەیاڵیە: تەنها پێویستە شێوازی داواکردنی فەرمانەکانت لە مۆدێلە زیرەکەکاندا بگۆڕیت بۆ نموونە، لەبری ئەوەی بە سادەیی بڵ…
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- هیچ کات بەمشێوەیە ژیاوی؟
ahmadtechhttps://plus.google.com/s/%23ahmadtech/posts birdoztechhttps://plus.google.com/s/%23birdoztech/posts