PROMPTS
بێزار بوویت لەو ژیرییـە دەستکردەی کە نووسینەکانی هیچ ڕۆحێکیان تێدا نییە؟ 🤖📝
Ahmad Birdoz2 min read

ئەگەر نووسەر یان دروستکەری ناوەڕۆکیت، کۆمپانیای گووگڵ ئامرازێکی نوێی داهێناوە کە بە تەواوی ئەم بابەتە دەگۆڕێت!! 👋
بۆ ماوەیەکی زۆر، خەمی تاقانەی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد تەنها دروستکردنی ناوەڕۆک بوو. فەرمانەکەی (Prompt) پێ دەدەیت، ئەویش ڕاستەوخۆ سکرێپتێکی تەواوت بۆ فڕێ دەداتە سەر شاشەکە.
خێرایە؟ بەڵێ، بەڵام زۆرجار قاڵبکراو و بێزارکەرە، چونکە نووسینی ڕاستەقینە تەنها ڕیزکردنی وشە نیە، بەڵکو بونیادنان و داڕشتن و زنجیرەی بیرۆکەکانە کە کاتی دەوێت.
بۆیە گووگڵ ئامرازێکی نوێی بە ناوی Fabula داهێناوە 🔥
ئەمە تەنها ئامرازێک نیە کە فەرمانی پێ بدەیت و چاوەڕێی ئەنجام بکەیت، بەڵکو وەک هاوبەشێکی داهێنەر سەیر بکە کە بە یارمەتی ٤٢ نووسەری پرۆفیشناڵ دیزاین و پەرەی پێدراوە، بۆ ئەوەی ڕێک ئەو شێوازە ڕەنگ بداتەوە کە نووسەرە ڕاستەقینەکان پێی بیردەکەنەوە و کار دەکەن.
باشە چی وایکردووە Fabula جیاواز بێت؟ 🤔 ئەم سیستەمە بە بنەمایەکی زۆر بەهێز کار دەکات کە پێی دەوترێت "دووبارەبوونەوەی لێککەوتوو" (Convergent iteration).. واتە لەگەڵیدا بە بیرۆکەی سادە دەست پێ دەکەیت و ئاراستەی جیاواز بۆ چیرۆکەکەت تاقی دەکەیتەوە، دواتر هەنگاو بە هەنگاو وردەکاریەکان ڕێکدەخەن تا دەگەنە چیرۆکێکی یەکگرتوو. لەبری ئەوەی یەکجار هەموو دەقەکەت بۆ هەڵداتە دەرەوە، یارمەتیت دەدات بەش بە بەش بیر لە پرۆسەکە بکەیتەوە 🧠
ئەم ئامرازە بە دیاریکراوی لە چیدا یارمەتیت دەدات؟
- بونیادنان و داڕشتنی چیرۆکەکەت لە تەنها بیرۆکەیەکەوە بۆ سکرێپتێکی تەواو.
- وێناکردنی کەسایەتیەکان و گەشەپێدانی ڕووداوەکان بۆ دروستکردنی گرێیەکی دراماتیکی مانا بەخش.
- تاقیکردنەوەی ڕێڕەو و خەیاڵی جیاواز بۆ چیرۆکەکە بێ ئەوەی بیرۆکە سەرەکیەکە لەدەست بدەیت.
- پاراستنی پەیوەندی نێوان دیمەن و گفتوگۆکان بۆ ئەوەی هیچ شتێکت لێ نەکەوێت.
گرنگترین تایبەتمەندی لەم هەموو باسانەدا چییە؟ 🎯 ئەوەیە کە کۆنترۆڵ لای خۆتە. مۆدێلەکە تەنها پێشنیار دەکات و تۆ بڕیار دەدەیت چی بمێنێتەوە و چی لاببرێت. ئەم وەرچەرخانە زۆر گرنگە چونکە لێرەدا ئامانج ئەوە نیە خێراتر بنووسیت.. بەڵکو ئامانج ئەوەیە باشتر بنووسیت!
زۆر ڕوونە کە تەکنەلۆژیاکە خەریکە لە چەمکی "دروستکردنی ناوەڕۆک"ەوە دەگوازرێتەوە بۆ چەمکی "هاوکاریکردن".. و لە ئامرازێکەوە کە ئەنجامی بێزارکەر و دووبارە دەداتەوە، بۆ بریکارێک کە لەگەڵتدا بیر دەکاتەوە.
ئەم ئامرازانە نەهاتوون داهێنان بکوژن، بەڵکو هاتوون یارمەتیت بدەن پەرەی پێ بدەیت و بیگەێنیتە ئاستێکی تەواو جیاواز 🚀
ئەگەر دەتەوێت ناوی خۆت تۆمار بکەیت لە سیستەمی تاقیکردنەوەکەیان، لە کۆمێنت وشەی Fabula بنووسە 👇
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🚨 وشیار بن: ئیلێڤن لابز (ElevenLabs) و کۆتایی سەردەمی بێدەنگی ئەلگۆریتمەکان!
کۆمپانیای ElevenLabs لە نوێترین وەرچەرخانی تەکنەلۆژیدا، تەکنیکێکی شۆککەری خستووەتە ناو خزمەتگوزاریەکانیانەوە کە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشکراکردنی هەزاران کەناڵی…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ٥٠ ملیۆن هەژماری فەیسبوک دزراوە. بۆیە کەسانێکی زۆر ئەمڕۆ تووشی چوونە دەرەوە بوون لەفەیسبوک بێ ئاگادارکردنەوەیان. زانیاری زیاتر بەمزوانە
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…