AI Agents
شەو خەوتیت و بەیانی هەستایت... بینیت ٦٠ وەرەقە قەرزار بوویت! 💸😳
Ahmad Birdoz2 min read

ئەمە ئەو جۆرە کابووسەیە کە پڕۆگرامەرەکان بە ئاگایی دەیبینن!
کابرایەک پێش ئەوەی بخەوێت، کۆدێکی بچووکی بیرچوو، بەیانی لەخەو هەستا بینی ٦٠٠٠ دۆلاری بە با چووە!
کێشەکە چی بوو؟ کابرای گەشەپێدەر، پێش ئەوەی بچێتە ناو جێگاکەی و پرخەی خەوی بێت، فەرمانێکی بە ناوی (/loop) جێهێشت بۆ ئەوەی هەر نیو کاتژمێر جارێک کۆدەکان پشکنین بکات لەسەر نوێترین وەشانـی مۆدێلی کڵۆد (Claude). ئیدی کابرا خەوت و کۆدەکەش کەوتە ئیش.
لۆژیکە کوشندەکەی کڵۆد لێرەدایە:
زۆربەمان وا دەزانین ئەگەر پرسیارێک لە ژیریی دەستکرد بکەین، تەنها پارەی ئەو پرسیارە دەدەین. بەڵام کڵۆد وەکو ئەو برادەرانەیە کە لە کاتی شەڕدا هەموو ڕابردووت بەسەردا دەداتەوە! هەر جارێک پرسیارێکی لێ دەکەیت، "تەواوی چاتەکەی پێشووتر" دووبارە دەنێرێتەوە و پارەکەی لە لوتت دەهێنێتە دەرەوە.
- خولی یەکەم: چەند سەد وشەیەک بوو.. پارەیەکی کەم.
- خولی ٤٦ (کە کابرا لە خەوی قووڵدا بوو): چاتەکە هێندە درێژ بووبووەوە، هەر نیو کاتژمێر جارێک ٨٠٠ هەزار تۆکنی (Token) دەنارد!
تەڵەی داشکاندنەکە (کە کابرای تێدا چوو!): کۆمپانیای Anthropic سیستەمێکی هەیە، ئەگەر زوو زوو پرسیار بکەیت، داشکاندنت بۆ دەکات چونکە چاتەکەی لە بیرگەی کاتی (Cache) ماوە. بەڵام کێشەکە ئەوەیە کڵۆد زاكیرەی ماسییە و تەنها ٥ خولەک شتی لەبیر دەمێنێت!
کابرای داماویش هەر ٣٠ خولەک جارێک بریکارەکەی (Agent) پرسیاری دەکرد.
واتە چی ڕووی دەدا؟ کۆدەکە پرسیاری دەکرد.. کڵۆد وەڵامی دەدایەوە و چاتەکەی هەڵدەگرت. پاش ٥ خولەک کڵۆد چاتەکەی دەسڕییەوە. دوای ٢٥ خولەکی تر، کۆدەکە دیسان پرسیاری دەکردەوە! کڵۆد دەیگوت "ئۆهـ ئەمە تازەیە، با لە سفرەوە ٨٠٠ هەزار تۆکنەکە بار بکەمەوە بە گرانترین نرخ!"
بەیانی کە کابرا چاوی کردەوە، وایزانی بە هەڵە تەماشای باڵانسی فاست پەی (FastPay) یان هەژمارە بانکییەکەی دەکات. لە جیاتی ئەوەی ئیشێکی بچووکی بۆ ڕاپەڕێنێت، کڵۆد بە درێژایی شەو، هەر نیو کاتژمێر جارێک بارهەڵگرێک داتای بە گرانترین نرخ دەهێنا و دەبرد! 😂
ئامۆژگاری برایانە: بە قەدەر بەڕەکەت قاچت ڕابکێشە، و هەرگیز فەرمانی دووبارەبوونەوە (Loop) لەلای ژیریی دەستکرد بەجێ مەهێڵە بێ ئەوەی سنوورێک بۆ باڵانسەکەت دابنێیت، نەوەک بەیانییەکەی ناچار بیت سەیارەکەت بفرۆشیت بۆ دانەوەی قەرزەکانی کڵۆد! 🚗💨
چاوتان لەسەر فەیسبوک بێ بەمزوانە کەناڵی تیلیگرامی تایبەتم دەبێت ...
ئەحمەد بیردۆز Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو...
یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو... سەیری کۆمێنتەکان بکە 👇
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…
- ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئەپڵ بەڕێوە دەچێت:
جا حەز ئەکەن سات بەسات هەواڵەکانتان بۆ بگوازمەوە؟ یان کە تەواو بوو هەمووی بەجارێک دابەزێنم؟ ئەو وێنەیەش شوێنی دوو سیمی ئایفۆنی داهاتووە. BirdozTechhttps://plus.…