AI Models
هەموو شتێک دەربارە دەربارەی جێمینای؛ وێستگەی کۆتایی کارە زیرەکەکان! 🤖✨
Ahmad Birdoz3 min read

جێمینای بە دیزاینێکی سادە و سێ مۆدێلی جیاواز (خێرا، شیکاری، پڕۆ) (Fast, Thinking, Pro) هاتووەتە مەیدان. نەک تەنها قسە بکات، بەڵکو وێنە و ڤیدیۆش دروست دەکات، یارمەتیت دەدات لە خوێندن و فێربوونی لێهاتوویی نوێ، و بە تەواوی لەگەڵ Gmail و Drive تێکەڵ کراوە. ئەگەر بەکارهێنەری بەردەوامی گووگڵ بیت، جێمینای باشترین هاوڕێی تەکنەلۆژیت دەبێت.
ناسینی بەشەکانی جێمینای (Gemini) کاتێک پلاتفۆرمەکە دەکەیتەوە، بۆکسی چاتەکە لە ناوەڕاست (یان خوارەوەی مۆبایل) دەبینیت لەم بەشانە پێکهاتووە:
یەکەم: بۆکسی نوسین (Ask Gemini): لە خوارەوەیە و کە پرسیارەکان لەوێ دەنووسیت هەروەها پێنج ئایکۆنی گرنگی لایە:
-
نیشانەی (Live): بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و بێ پچڕان.
-
مایکرۆفۆن: بۆ قسەکردن بە دەنگ.
-
هەڵبژاردنی مۆدێلی گونجاو (لە بازنەی Fast):
١. تایبەتمەندی Fast: بۆ وەڵامی خێرا و ئاسایی (Gemini 3).
٢. تایبەتمەندی Thinking: بۆ کێشە ئاڵۆزەکان و شیکردنەوەی فایلی گەورە (کاتێکی زیاتری دەوێت).
٣. تایبەتمەندی Pro: تایبەت بە بیرکاری، کۆدنووسین و لۆژیک (Gemini 3.1).
٤. هەڵبژاردەی بەشداری کردن لە تایبەتمەندی بەرزتر.
لای چەپی بۆکسی نووسین ئەمانە هەیە:
- ئامرازە زیرەکەکان (Tools):
١. تایبەتمەندی Create Image: بۆ دیزاینکردنی وێنە بە هاوکاری Nano Banana 2.
٢. تایبەتمەندی Create Music: بۆ دروستکردنی تراکی مۆسیقی و دەنگی جیاواز (تا ئێستا بێبەرامبەرە).
٣. تایبەتمەندی Create Video: دروستکردنی ڤیدیۆ.
٤. تایبەتمەندی Canvas: بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژە نوسین و دیزاینەکان بە شێوەیەکی کارلێککار.
٥. تایبەتمەندی Deep Research: بۆ ئەنجامدانی گەڕانی قووڵ و ورد لە ئینتەرنێتدا.
٦. تایبەتمەندی Guided Learning: یارمەتیدەرێکی نایاب بۆ فێربوونی هەر بابەتێکی نوێ.
٧. تایبەتمەندی Personal Intelligence: دەتوانیت ئەمە چالاک بکەیت تا جێمینای بەپێی زانیاریە کەسیەکانت وەڵامت بداتەوە.
- دوگمەی (+)؛ دەروازەی زانیاریەکان:
ئەم دوگمەیە ڕێگەت دەدات هەموو جۆرە فایلێک (Excel, PDF, Word) یان لینک زیاد بکەیت. تەنانەت دەتوانیت داتا لە NotebookLM بهێنیت و جێمینای بۆت بکاتە کورتەی دەنگی (Audio Summary) یان ڤیدیۆ و کێبڕکێ (Quiz).
دووەم بەشی تایبەتمەندی (Personalization):
-
بۆکسی Search: بۆ گەڕان بەنێو گفتوگۆکانت لەگەڵ جێمینای.
-
تایبەتمەندی New Chat: کردنەوەی گفتوگۆیەکی نوێ.
-
تایبەتمەندی My Stuff: هەموو ئەو فایل و وێنانەی دروستت کردوون لەوێ دەیانبینی.
-
تایبەتمەندی NotbookLM: ئەویش بۆ توێژینەوە و نووسین باشە دەتوانی سەرچاوەکان و کتێبەکانی بدەیتە تەنها لەسەر ئەوان پرسیارەکانت وەڵام دەداتەوەو زانیاریت پێدەدات.
-
تایبەتمەندی Gems: وەک GPTs کار دەکات؛ دەتوانیت جێمینای ڕابهێنیت بۆ کارێکی تایبەت (بۆ نموونە: دیزاینەرێک دەتوانێت ڕەنگ و ڕێساکانی براندەکەی بداتێ تا هەمیشە لەسەر ئەو بنەمایە کار بکات).
سێیەم: تایبەتمەندیەکانی Personal Intelligence : دەچینە سەر وێنەی خۆت لەوێش بڕۆ هەڵبژاردەی پێنجەم، ئەو سێ تایبەتمەندیەی تێدایە: تایبەتمەندی Memory: زانیاری دەربارەی حەز و کارەکانت پاشەکەوت دەکات بۆ ئەوەی وەڵامەکانی مۆدێلەکە وردتر بن.
تایبەتمەندی Connected Apps: چ ئەپێکت بوێ دەتوانی پێوەی ببەستیتەوەو زانیاریان لێوەربگرێت.
تایبەتمەندی Instructions: دەتوانیت شێوازی قسەکردنی مۆدێلەکە دیاری بکەیت (کورت بێت یان درێژ، بە خاڵ بێت یان پاراگراف).
ئەنجام: جێمینای باشترین بژاردەیە بۆ ئەو کەسانەی لە ناو ژینگەی گووگڵدا کار دەکەن. یەکگرتنی لەگەڵ Photos و Docs و Drive وادەکات هەموو داتاکانت لە ژێر دەستتدا بن و بە زیرەکی بەکاریان بهێنیت.
ئایا تا ئێستا مۆدێلی Thinkingی جێمینایت تاقی کردووەتەوە بۆ شیکردنەوەی بابەتێکی ئاڵۆز؟ پێت وایە گەیشتنی جێمینای بە فایلەکانی ناو Driveـەکەت مەترسیە بۆ سەر نهێنیەکانت یان ئاسانکاریەکی گەورەیە بۆ کارەکەت؟
وێنەکانی ڕووکاری جێمینای لەکۆمێنتە 👇
ئەحمەد بیردۆز داڕێژەی ناوەڕۆکی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- 🐵🐒🐎🐅🦌🐂🐐🐪🐘🐾🐼
www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو...
یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو... سەیری کۆمێنتەکان بکە 👇