AI Tools
مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؛ ئایا دەبیتە "بەکارهێنەر" یان "وەستا"ی AI؟ 🧠🚀
Ahmad Birdoz2 min read

هەمان ئەو چیرۆکەی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ سۆشیاڵ میدیا ڕوویدا، ئێستا لەگەڵ ژیریی دەستکرد دووبارە دەبێتەوە. ئەو کەسانەی تەنها قسە دەکەن ون دەبن، بەڵام ئەوانەی لە ئێستاوە خەریکی تاقیکردنەوە و تێگەیشتنن لە بنەماکانی AI، دەبنە ئەوانەی ١٠ ساڵی تر بازاڕ کۆنتڕۆڵ دەکەن. نهێنیەکە لە "تێگەیشتن لە بنەماکاندایە" نەک تەنها بەکارهێنانی ئامرازەکان.
لە خوارزمەییەکانی گووگڵەوە بۆ جیهانی AI؛ بۆچی ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە؟
لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠، جۆرە کەسانێک پەیدا بوون کە خۆیان بە "باوکی سۆشیاڵ میدیا" دەزانی، بەڵام هەموو شارەزاییەکەیان تەنها هەبوونی ئەکاونتێک بوو. لە بەرامبەردا، گەنجانێک هەبوون خەریکی لێکۆڵینەوە بوون لەوەی "خوارزمەییەکان" (Algorithms) چۆن کار دەکەن.
ئەو کەسانەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان شۆک کرد: مێژوو باسی ئەو شارەزایانە دەکات کە کەلێن و شێوازی کارکردنیان لە خوارزمەییەکانی گووگڵدا دۆزییەوە، کە تەنانەت ئەندازیارانی گووگڵ خۆشیان ئاگاداری نەبوون! ئەم کەسانە نەک هەر نەوەستان، بەڵکو فێربوون چۆن یاری لەگەڵ سیستەمەکە بکەن و گەشەی پێ بدەن. ئەمڕۆ، ئەو کەسانە لە لوتکەی بازاڕدان.
سیمای نوێی ململانێکە: ژیریی دەستکرد (AI) ئێستا ڕێک هەمان سیناریۆیە. بازاڕ پڕ بووە لە قسە، بەڵام کێ دەمێنێتەوە؟
-
تێگەیشتن لە بنەماکان: ئەگەر لە ئێستاوە تێبگەیت AI چۆن کار دەکات و چۆن لە بوارە جیاوازەکاندا بەکاری دەهێنیت، دەبیتە خاوەن "نەرمیەکی تەکنەلۆژی" کە هیچ گۆڕانکارییەک ناتوانێت لەناوت ببات.
-
سواری شەپۆلەکە ببن: ئەوەی ١٠ ساڵی تر بازاڕ بەدەست دەهێنێت، ئەو کەسەیە کە ئەمڕۆ دەستی کردووە بە تاقیکردنەوە. ئەو کەسە دەتوانێت هەر گۆڕانکارییەک کە لە داهاتوودا ڕوودەدات، بۆ بەرژەوەندی کارەکەی خۆی بەکاری بهێنێت.
ئەنجام: جیاوازی نێوان سەرکەوتووەکان و ئەوانەی تەنها تێدەپەڕن، لە "قووڵبوونەوەدایە". مێژوو پێمان دەڵێت: ئەو کەسەی لە بنەماکانی خوارزمیەت تێگەیشت، هەمیشە هەنگاوێک لە پێش هەمووانەوە دەبێت.
تۆ لە کام جۆریت؟ ئەو کەسەی تەنها سەیری شەپۆلەکە دەکات، یان ئەو کەسەی لە ئێستاوە خەریکی تاقیکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئامرازەکانی AIـیە بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی مسۆگەر بکات؟
چاوەڕێ بن بەمزوانە شتێکی نوێ ڕادەگەیەنم🤔🥰 ڕێکخستنی بابەتەکان و ئاسانی گەیشتن بەتۆی خوێنەری تەکنەلۆژیای سەردەم...
ئەحمەد بیردۆز شارەزا و دروستکەری ناوەڕۆکی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئایا تۆش بێزاربوویت لە دیزاینە دووبارە و «بێگیانەکانی» زیرەکی دەستکرد؟
هەموومان کەوتووینەتە ئەم تەڵەیەوە: لە ڤیدیۆ یان وتارێکدا نمایشێکی بەهێزی تواناکانی زیرەکی دەستکرد دەبینین، بەڵام کاتێک داوای دروستکردنی ڕووکارێک UI یان پەڕەیەکی…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 هە لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەتەوەی هەیە
ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز