AI Tools
ژیری دەستکرد مێشکت "دەسووتێنێت" یان "تەمبەڵت" دەکات؟ 🧠🔥
Ahmad Birdoz2 min read

توێژینەوە نوێیەکانی هارڤارد و پێنسلڤانیا دوو دیاردەی ترسناکیان ئاشکرا کردووە: یەکەمیان AI Brain Fryـە، کە بەهۆی فشاری زۆر بۆ پشکنینی زانیاریەکانی AI، مێشکی فەرمانبەران تووشی ماندوێتیەکی بێوێنە دەبێت.
دووەمیان Cognitive Surrender یان (خۆبەدەستەوەدانی مێشک)ـە؛ کە تێیدا مرۆڤ بەبێ بیرکردنەوە هەموو قسەیەکی AI بە ڕاست وەردەگرێت، تەنانەت ئەگەر هەڵەش بێت، تەنها بۆ ئەوەی مێشکی ماندوو نەکات.
کاتێک مێشک دەکوژێتەوە؛ مەترسییەکانی AI لەسەر تەندروستیی مێشک هەموومان پێمان وابوو ژیری دەستکرد دێت تاوەکو بارمان سوک بکات، بەڵام توێژینەوە زانستیەکانی ساڵی ٢٠٢٦ نیشانی دەدەن کە مێشکی مرۆڤ لەبەردەم هەڕەشەیەکی نوێدایە.
١. دیاردەی AI Brain Fry (سووانی مێشک): بەپێی توێژینەوەی تیمی هارڤارد، ئەو فەرمانبەرانەی زۆر AI بەکاردەهێنن، تووشی هیلاکیەکی جەستەیی و دەروونی دەبن.
-
هۆکارەکە: لە جیاتی ئەوەی AI کارەکە ئەنجام بدات، فەرمانبەرەکە دەبێت ببێتە "چاودێر". ئەمەش وا دەکات مێشک بەردەوام لە حاڵەتی (Context Switching) یان گۆڕینی سەرنجدا بێت لە نێوان چەندین ئامرازدا.
-
ئەنجام: ئەم بارگرانیە دەبێتە هۆی بڕیاری هەڵە و دابەزینی بەرهەمهێنان، چونکە مێشک چیتر توانای وەرگرتنی ئەو هەموو داتایەی نەماوە.
٢. دیاردەی Cognitive Surrender (خۆبەدەستەوەدانی مێشک): ئەمە ئەو شوێنەیە کە مرۆڤ تێیدا "مێشکی دەکوژێنێتەوە". زانکۆی پێنسلڤانیا لە ڕێگەی ٩٥٠٠ تاقیکردنەوەوە گەیشتە ئەم ئەنجامانە:
-
تەمبەڵی مێشک: زۆربەی بەکارهێنەران (٧٣.٢٪) هەموو ئەو زانیارییانەی کە چاتبۆەکانی وەک ChatGPT و Gemini دەیڵێن، وەک "ڕاستیی ڕەها" وەردەگرن.
-
مەترسیی متمانەی کوێرانە: تەنها ١٩٪ی بەکارهێنەران بیر لەوە دەکەنەوە پشکنین بۆ وەڵامەکان بکەن. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ توانای "ڕەخنەگرتن" و "شیکاری" لەدەست بدات و ببێتە پاشکۆی ئامێرەکە.
ئەنجام: ژیری دەستکرد دەبێت "هاوکار" بێت نەک "جێگرەوەی مێشک". ئەگەر مێشکت بەکارنەهێنیت و تەنها پشت بە ئامێر ببەستیت، بە تێپەڕبوونی کات توانای داهێنان و بڕیاردانت لەدەست دەدەیت.
پرسیارێک بۆ تۆ: تا ئێستا هەستت بەم "سووانەی مێشکە" کردووە دوای بەکارهێنانی AI بۆ ماوەیەکی درێژ؟ پێت وایە دەتوانیت هاوسەنگیەک لە نێوان ژیری خۆت و ژیری دەستکرددا دروست بکەیت؟
ئەگەر باسی خۆم بکەم ، زۆر بارگرانی کردووم، ماندووم بەدەست ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ، ڕاستە شتی زۆرت بۆ دەکات بەڵام شتی زۆریشت بۆ زیاد دەکات.
چاوەڕێی کارێکی نوێ و شێوازێکی جیاواز بن: هەوڵی من ئەوەیە ئەو بابەت و هەواڵانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەئێوەی بگەیەنم. هەروەها ببێتە پاڵپشتیەک بۆ کارەکانم و بەرەو پێشبردنی. بەپشتیوانی خوای گەورە.. پاشان پاڵپشتی ئێوەی خۆشەویست.
ئەحمەد بیردۆز شارەزا و دروستکەری ناوەڕۆکی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- مۆدێلی هەرزانی Seedance 2.0 Mini هاتە ناو CapCut و کێبڕکێی تێچووی ڤیدیۆی شێواند! 🚀🎬🔥
کۆمپانیای ByteDance خاوەنی تیکتۆک و کاپکەت دەیەوێت بە تەواوی پرۆسەی دروستکردنی ڤیدیۆ بە ژیری دەستکرد بکاتە دیاردەیەکی ئابووری و خێرا بۆ هەمووان، ئەمەش لە ڕێگەی…
- 💻 سیستەمێکی تەواوی کارکردنی AI… لە بەرزی ٣٥,٠٠٠ پێ لەسەر ماکبووکێک کار دەکات!
گەشەپێدەرێک لە کاتی گەشتێکی ئاسمانی ١١ کاتژمێریدا بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا، مۆدێلی گەورەی Llama 3.3 70Bـی کۆمپانیای مێتای بە شێوەیەکی ناوخۆیی Local لەسەر لاپتۆپێک…
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- ئایا تۆش بێزاربوویت لە دیزاینە دووبارە و «بێگیانەکانی» زیرەکی دەستکرد؟
هەموومان کەوتووینەتە ئەم تەڵەیەوە: لە ڤیدیۆ یان وتارێکدا نمایشێکی بەهێزی تواناکانی زیرەکی دەستکرد دەبینین، بەڵام کاتێک داوای دروستکردنی ڕووکارێک UI یان پەڕەیەکی…
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…