Robotics
تێچووی گەیاندنی خۆراک لە ٧ دۆلارەوە دادەبەزێت بۆ تەنها ١ دۆلار بەهۆی ڕۆبۆت و درۆنەکانەوە.
Ahmad Birdoz2 min read

قازانجی خەیاڵی: ئەم گۆڕانکاریە دەتوانێت ساڵانە ١٦ ملیار دۆلار قازانج بۆ کۆمپانیاکانی گەیاندن زیاد بکات.
داهاتوویەکی خاو: ئێستا کەمتر لە ١٪ی گەیاندنەکان بە ڕۆبۆتە، بەڵام تا ساڵی ٢٠٣٥ دەگاتە ١٠٪.
براوەکان: کۆمپانیاکانی وەک Uber، DoorDash و تەنانەت Talabatـی خۆمان لە ڕیزبەندی پێشەوەی سوودمەندەکانن.
💎 شۆڕشی ڕۆبۆتەکان؛ کاتێک تێچووی گەیاندن "تەقلەی هەوایی" لێدەدات 😄 کۆترە😅
من لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم کە داهاتووی گەیاندنی خۆراک چیتر تەنها ماتۆڕسکیل نیە. بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی بانکی "Barclays"، ئێمە لەبەردەم گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی داین کە تێچووی گەیاندن لە ٧ دۆلارەوە دەهێنێتە خوارەوە بۆ تەنها ١ دۆلار.
ئەمە یانی چی؟ یانی شۆڕش لە گیرفانی بەکارهێنەر و قازانجی کۆمپانیاکاندا. **چۆن ئەم پارە زۆرە پاشەکەوت دەکرێت؟ ئێستا گەورەترین تێچووی کۆمپانیاکانی وەک Delivery Hero یان Uber Eats، کرێی شۆفێر و تێچووی سووتەمەنی و کاتە.
ڕۆبۆتەکان و درۆنەکان پێویستیان بە مووچە و بیمە نیە، هیلاک نابن و لە ترافیکیشدا گیر ناخۆن. ئەمە وادەکات بۆ هەر داواکاریەک (Order) نزیکەی ٨ بۆ ٩ دۆلار پاشەکەوت بکرێت.
ئەنجامەکەش دەبێتە ١٦ ملیار دۆلار قازانجی ساڵانە بۆ ئەم کەرتە لەسەر ئاستی جیهان.
**بەڵام بوەستە... بۆچی هێشتا بەربڵاونین؟
کێشەکە ئەوەیە کە هێشتا ژێرخانی شارەکان و یاساکان ئامادە نین بۆ ئەم کارە. ئێستا تەنها ١٪ی بازاڕەکە بەم تەکنەلۆژیایە کار دەکات. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ٢٪ و تا ساڵی ٢٠٣٥ ئینجا بگاتە ١٠٪. کۆمپانیاکانی وەک Grab و Prosus و تەنانەت "تەڵەبات"یش خەریکن ملیارەها دۆلار لەم بوارەدا خەرج دەکەن تا دوا نەکەون.
وەک "وەستا"یەک لە بواری تەکنەلۆژیا😁 ( دوو نانی گەرممان بدێ وەستا💁) دەڵێم ئەمە تەنها کاتە؛ ڕۆژێک دێت لە هەولێر یان سلێمانیش لە جیاتی ماتۆڕسکیل، ڕۆبۆتێکی بچووک لە دەرگات دەدات و پیتزاکەت بۆ دەهێنێت. پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا شۆفێرەکانمان ئامادەن بۆ ئەم کێبڕکێیە؟ ئێوە چۆنی دەبینن؟ ئایا متمانە بە ڕۆبۆت دەکەن خواردنەکەتان بۆ بهێنێت، یان هەر "وەستا"ی ماتۆڕسکیلەکە باشترە؟ 👇
چاوەڕێی کارێکی نوێ و شێوازێکی جیاواز بن: هەوڵی من ئەوەیە ئەو بابەت و هەواڵانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەئێوەی بگەیەنم. هەروەها ببێتە پاڵپشتیەک بۆ کارەکانم و بەرەو پێشبردنی. بەپشتیوانی خوای گەورە.. پاشان پاڵپشتی ئێوەی خۆشەویست.
ئەحمەد بیردۆز وەستای تەکنەلۆژیا😎
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- ڕای وڵاتی چین:
کاتێک کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا دەڵێن: تکایە کەمێک خێرایی ژیری دەستکرد هێواش بکەنەوە لەبەر مەترسیەکانی، پەیامەکە ئەوەندەی سیاسی و سەربازییە، ئەوەندە دڵسۆزی…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…