Future Technology
کۆرییەکان و مەسەلەی "ئینتەرنێتی نەبڕاوە"
Ahmad Birdoz1 min read

کاکە گیان ئەم کۆرییانە هەر بە ڕاستی "دەستڕەنگینن"! ئێمە لێرە کە ئینتەرنێتەکەمان تەواو دەبێت، وەک ئەوە وایە لەپڕ بخرێینە ناو چاڵێکی تاریک و هیچمان بۆ نەکرێت🥹 یان دەبێت لای ئەم و ئەو "تەکلیف" بکەین بۆ تۆزێک وایفای. بەڵام لە کۆریا، حکومەت وتوویەتی "کاکە، عەیبە هاووڵاتی من ئۆفلاین بێت!😃
هاتوون سێ کۆمپانیای گەورەیان کۆکردووەتەوە و وتوویانە "باوانم، ئەم ٧ ملیۆن فەقیرە چی بکەن🤔 ئەگەر گێگایان تەواو بوو، هەر ئاوا بە جێیان مەهێڵن، با بەردەوام بن، بەس تۆزێک خاوتربێ😉. ڕاستە 400 کیلۆبایت لەچرکەیەک وەک "بایسکیل" وایە بەرامبەر "فێراری"، بەس لانی کەم ناوت هەر لەناو جیهاندا دەمێنێتەوە. وەک ئەوە وایە بەنزینت پێ نەمێنێت، بەس حکومەت بڵێت "بە قوربانت بم، مەکینەکە ناکوژێتەوە، بەس کەمێک خاوتر دەڕوات تا دەگەیتە شوێنێکی ئارام". ئیتر لە کۆریا کەس ناڵێت "برا ئیمەیڵەکەم نارد، بەس ئینتەرنێتم بڕا"، چونکە لەوێ "پیاوچاک" زۆرە و کەس لە ناو نیوەی ڕێگەدا فڕێ نادەن😆 دیارە ئێمە پیاوچاکمان نیە😇
Ahmad Birdoz نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
#Ahmad_Birdoz #Birdoz_Tech #SouthKorea #FreeInternet #DigitalRights #TechInnovation #InternetForAll #Connectivity #FutureTech #کۆریای_باشوور #تەکنەلۆژیا #ئینتەرنێت #مافی_مرۆڤ #داهاتوو
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- 🚨 ئەو ڕاستیەی زۆر کەس نایانەوێت بیبیستن: یوتیوب شەڕی ژیری دەستکرد ناکات!
سڵاو دروستکەرانی ناوەڕۆک هیوادارم کاتێکی ناوازە و پڕ لە وزە بەسەر ببەن. زۆرجار لە جیهانی دیجیتاڵیدا، دەنگۆی وا بڵاو دەبێتەوە کە ورەی گەنجان دەڕوخێنێت. لەم دوایی…
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…
- بۆچی ئەپڵ زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی بەپیتی ئای دەستپێدەکات؟
زۆربەی ئامێرو بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەپیتی ئای i دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەیەک بۆ کۆمپانیاکەو بەرهەمەکانی.…
- سعوودیە بە فەرمی هاتە ناو کێبڕکێی سوپەرکارە کارەباییەکان! 🇸🇦⚡
کۆمپانیای CEER یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی سعودی بە ناوی EXOBOT لە دوو وەشانی لوکس سیدان و SUV نمایش کرد 🏎️🔋 ئەم پرۆژەیە تەنها دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی نی…