AI Agents
ژیری دەستکرد ڕۆژانی کارکردن کەم دەکاتەوە🎉🥳
Ahmad Birdoz1 min read

بەڕاستی ئەم هەواڵە زۆر بەدڵی منە! وەک بڵێیت مایکرۆسۆفت لەپڕ بڕیار بدات هەموو ئاپدەیتەکانی ویندۆز لابدات و بڵێت "کاکە ویندۆزەکە خۆی ئیش دەکات، تۆ تەنها پشوو بدە!".
ئەم ئێریک یوانەی بەڕێوەبەری Zoom زۆر لێزانە، دەڵێت "من ڕقم لە ٥ ڕۆژ کارکردنە". ئاخر کێ حەزی لێیەتی؟🤔
بیهێنە بەر چاوی خۆت، نەهاتە پێش چاوت کێشە نیە خۆم دەیهێنم: ساڵی ٢٠٣١ـە و بەیانی ڕۆژی دووشەممەیە، تۆ لەجیاتی ئەوەی بەو خەوەوە بچیتە ناو کۆبوونەوەی Zoom، "کەسایەتیە دیجیتاڵیەکەت" دەنێریت. ئەو لەوێ لەگەڵ کەسایەتیەکانی تر قسە دەکات و پلان دادەنێت، تۆش لێرە خەریکی چای خواردنەوەی یان لەسەر "چیمەنی پارکەکە" پاڵکەوتوویت!
ئەمە وەک ئەوە وایە وەستایەکی دیوار بێنیت، ئەو دیوارەکەت بۆ دروست بکات و تۆش تەنها سەرپەرشتی بکەیت و بڵێیت "دەستخۆش، وەک خۆم وایە!". تەنها مەترسی ئەوەیە، سبەی ژن و منداڵەکانیشمان بڵێن "ئێمەش وەکیلی دیجیتاڵیمان دەوێت تا لەجیاتی ئێمە قسەت لەگەڵ بکەن!". قەناعەت بکەن ئەگەر ئەمە جێبەجێ بێت، دەبێت هەر لە ئێستاوە فێری "پشوو دان" بین، چونکە وادیارە AI مەجالی کارکردنمان نادات و هەمووی بۆ خۆی دەبات!
Ahmad Birdoz نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
#Ahmad_Birdoz #Birdoz_Tech #FutureOfWork #ZoomAI #AI_Agents #ThreeDayWorkWeek #WorkLifeBalance #TechTrends #EricYuan #ژیریی_دەستکرد #داهاتووی_کار #تەکنەلۆژیا #پشوو #کارکردن
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- هیچ کات بەمشێوەیە ژیاوی؟
ahmadtechhttps://plus.google.com/s/%23ahmadtech/posts birdoztechhttps://plus.google.com/s/%23birdoztech/posts
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- بۆچی ئەپڵ زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی بەپیتی ئای دەستپێدەکات؟
زۆربەی ئامێرو بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەپیتی ئای i دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەیەک بۆ کۆمپانیاکەو بەرهەمەکانی.…