Big Tech
کاتێک تێسلا دەبێتە "وەستای" پیتزا 🍕🧏
Ahmad Birdoz1 min read

بەڕاستی ئەم چیرۆکە ڕێک تامی ئەو "وەستایەتیەی" لێ دێت کە باسی دەکەین. بیهێنە بەر چاوت، دەچیت ١٢٠ هەزار دۆلار بدەیت بە سەیارە، وێبسایتەکە ئەوەندە پرسیارت لێ دەکات دەڵێی چوویت بۆ "تەحقیق"! ٦٤ کلیک 🤔 وەڵا برا مرۆڤ تاقەتی نامێنێ، لە نیوەی ڕێگادا دەڵێت "کاکە نەمویست، با هەر بە تەکسی بڕۆم و ئەم هەموو کلیکە نەکەم!".
مایکرۆسۆفت و کۆمپانیاکانی تر بونایە، دەیانگوت "با تایبەتمەندی نوێ زیاد بکەین"، بەڵام جۆن ماکنێل وەک وەستایەکی ڕاستەقینە سەیری کردووە و وتوویەتی "کاکە ئەم هەموو کلیکە چیە؟ پیتزا کڕین ئاسانترە!😐
ئەمە وەک ئەوە وایە بچیتە لای وەستایەکی کەبابچی، بڵێیت "دوو شیشم کەبابم بدەرێ"، ئەویش پێت بڵێ "تخوا ناوت چییە؟ باوکت کێیە؟ حەزت لە چ جۆرە پیازێکە؟ پیازەکە بە کام چەقۆ بڕابێت؟😠 جۆن ماکنێل و ئیلۆن ماسک هاتن و وتیان "کاکە ئەوە تانکیەکەیە و ئەوەش سەیارەکە، تەنها کلیکێک بکە و تەواو!". ئیتر وای لێ هات کڕینی ئۆتۆمبێل وەک کڕینی "سەمونێکی گەرمی" لێ هات. بە ٥ کلیک سەیارەکە دەبووە هی تۆ. ئەمە فێڵە گەورەکەیە؛ کاتێک ئیشەکە بۆ کڕیار ئاسان دەکەیت، ئەویش بەبێ بیرکردنەوە پارەکەت بۆ خەرج دەکات. وەک دەڵێن: "وەستا ئەو کەسەیە کە گرێیەکان دەکاتەوە، نەک گرێی تازە دروست بکات!".
ئەحمەد بیردۆز نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
#Ahmad_Birdoz #Birdoz_Tech #Tesla_Success #UserExperience #JonMcNeill #ElonMusk #BusinessStrategy #Simplicity #TechInnovation #تێسلا #تەکنەلۆژیا #بازرگانی #سادەیی #دیزاین
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- بۆچی ئەپڵ زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی بەپیتی ئای دەستپێدەکات؟
زۆربەی ئامێرو بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەپیتی ئای i دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەیەک بۆ کۆمپانیاکەو بەرهەمەکانی.…
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- ئەو ڕۆژەی ئەپڵ کۆنسۆڵێکی یاری ڕابگەیەنێت، ئیتر کار لە کار دەترازێت و کۆتایی بە پاشایەتی پلەیستەیشنی سۆنی دێت!
ئەو ڕۆژەی ئەپڵ کۆنسۆڵێکی یاری ڕابگەیەنێت، ئیتر کار لە کار دەترازێت و کۆتایی بە پاشایەتی پلەیستەیشنی سۆنی دێت
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…