AI News
بۆچی تەکنەلۆژیای ٢ نانۆمەتر جیهانی مۆبایل و ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت؟
Ahmad Birdoz1 min read

با بە زمانێکی زۆر سادە باسی بکەین؛ هەرچی "نانۆمەتر" کەمتر بێت، واتە دەتوانین ترانزیستۆری زیاتر لە ناو یەک پارچە چیپی بچووکدا جێ بکەینەوە. ئەگەر چیپەکانی ئێستا وەک "شارێکی قەرەباڵغ" بن، ئەوا چیپی ٢ نانۆمەتری سامسۆنگ وەک "شارێکی خەیاڵیی داهاتوو" وایە کە هەموو شتێک تێیدا خێراترە و کارەبای کەمتر دەوێت.
سامسۆنگ چی کردووە کە TSMC نەیکردووە؟ کۆمپانیای TSMC (کە چیپ بۆ ئەپڵ دروست دەکات) هێشتا دەترسێت تەکنەلۆژیا هەرە پێشکەوتووەکانی بەرێتە دەرەوەی تایوان بۆ نموونە ئەمریکا. بەڵام سامسۆنگ دلێرانە نوێترین مێشکی ئەندازیاری خۆی و ئامێرە گرانبەهاکانی کۆمپانیای ASMLی بردۆتە تێکساس. ئەمە واتە کۆمپانیا ئەمریکیەکانی وەک Tesla (بۆ ئۆتۆمبێلی بێ شوفێر) و Google (بۆ سێرڤەرەکانی AI) چیتر پێویست نەکات چاوەڕێی تایوان بکەن، بەڵکو لە ناو خاکی خۆیاندا باشترین چیپیان دەستدەکەوێت. بەمەش سامسۆنگ لە تێکساسەوە گورزێکی کوشندە لە TSMC دەوەشێنێت.
ئەنجامەکەی چی دەبێت بۆ ئێمە؟ کاتێک سامسۆنگ دەتوانێت چیپی ٢ نانۆمەتری بە تێچوویەکی کەمتر بەرهەم بهێنێت، ئەمە واتا:
١. مۆبایلەکانی داهاتووی سامسۆنگ دەبنە وەحشێکی بێدەنگ کە پاترییەکەیان زۆر زیاتر دەمێنێتەوە.
٢. کێبڕکێی نرخ: کاتێک TSMC ڕکابەرێکی بەهێزی هەبێت، نرخی چیپ دادەبەزێت و لە کۆتاییدا مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بۆ ئێمەی بەکارهێنەر هەرزانتر دەبن.
#BirdozTech #AhmadBirdoz #SamsungFoundry #2nm #Exynos2600 #ASML #Semiconductors #Tesla #TechWar #TexasTech
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…