Wearables
مارمێلکەکی ژەهراوی کە ساڵانە تەنها ٥ جار نان دەخوات.. بووە ئیلهامی بەناوبانگترین دەرمانی دابەزاندنی کێش!
Ahmad Birdoz1 min read

زاناکان دۆزیویانەتەوە کە لیکی مارمێلکەیەکی بیابانی ژەهراوی بە ناوی (Gila monster)، پێکهاتەیەکی تێدایە بە ناوی "Exendin-4". ئەم پێکهاتەیە یارمەتی مارمێلکەکە دەدات ئاستی شەکر لە خوێنیدا بە جێگیری بهێڵێتەوە لەو ماوە درێژانەی کە تێیدا بەڕۆژووە و نان ناخوات. سەرنجڕاکێش ئەوەیە ئەم مارمێلکە دەکرێت لە ساڵێکدا تەنها ٥ جار خواردن بخوات!
چۆن بووە دەرمان؟ ئەم پێکهاتەیە زۆر لە هۆرمۆنی مرۆڤ (GLP-1) دەچێت کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی شەکر، بەڵام جیاوازیەکەی ئەوەیە: هۆرمۆنەکەی مرۆڤ تەنها چەند خولەکێک لە جەستەدا دەمێنێتەوە، بەڵام هی سیسارکەکە چەندین کاتژمێر چالاک دەمێنێت. ئەم دۆزینەوەیە بووە بناغە بۆ دروستکردنی دەرمانی "Semaglutide" کە ماددەی سەرەکیە لە دەرمانی (Ozempic). دەرمانەکە لە تاقیگەدا دروست دەکرێت و ٩٤٪ لە هۆرمۆنی مرۆڤ دەچێت، بەڵام نهێنی "مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ" لەو مارمێلکەوە وەرگیراوە.
دەرمانەکە چۆن کار دەکات؟ دەرمانەکە هانی دەردانی ئەنسۆلین دەدات و خێرایی بەتاڵبوونی گەدە کەمدەکاتەوە، ئەمەش وای لێدەکات کەسەکە بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکات. ئەمە نموونەیەکی سەرسوڕهێنەرە کە چۆن دۆزینەوەیەک لەناو گیاندارێکی بیابانی دەبێتە گەورەترین داهێنانی پزیشکی جیهانی.
#AhmadBirdoz #BirdozTech #ژیان٠٠لەگەڵ٠٠تەکنەلۆژیا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- گەورەترین پزیشکی برین پێچ لەجیهان (ئاڵی لینکشنا)
تەمەنی ٩٠ ساڵە هەفتانە چەندین نەشتەرگەری ئەنجام دەدات ، ٦٨ ساڵە پزیشکە و هیچ کەسێک لەژێر نەشتەرگەری ئەودا نەمردووە، ڕەتی دەکاتەوە خانەنشین بێت چونکە پێی وایە هێ…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 هە لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەتەوەی هەیە
ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە…
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- ئەگەر تا ئێستا Gemini Notebook (کە پێشتر بە NotebookLM دەناسرا) تەنها بۆ کورتکردنەوەی فایلەکانت بەکاردەهێنیت… ئەوا بەڕاستی بێ ئاگایت لەوەی گووگڵ چی بۆ زیاد کردووە! 🤯
گووگڵ دەستی کردووە بە گواستنەوەی Gemini Notebook بۆ ئاستێکی تەواو جیاواز؛ لە ئامرازێکی سادەی کورتکردنەوەی سەرچاوەکانەوە بۆ ژینگەیەکی خوێندن و فێربوونی تەواو، کە…