Computers
کەی پێویستە ویندۆز "سفر بکەیتەوە وەکو سەرەتای لێ بکەیتەوە" (Factory Reset) ؟
Ahmad Birdoz3 min read

لێرەدا کۆمەڵێک نیشانەی ڕوون دەخەینە ڕوو کە ئاماژەن بۆ ئەوەی سیستەمی ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەت پێویستی بە دووبارە ڕێکخستنەوەی کارگە هەیە.
لەگەڵ بەکارهێنانی بەردەوامی کۆمپیوتەر، ئەگەری زۆرە ڕووبەڕووی کێشەیەک یان دووان ببیتەوە، وەک هەڵە لە کاتی کارپێکردنی ویندۆز، کێشەی دەنگ، کێشە لە کارپێکردنی بەرنامەکان، یان تەنانەت دابەزینی خێرایی کۆمپیوتەر بە گشتی. لەو کاتەدا، پڕۆسەی "Factory Reset" باشترین چارەسەرە بۆ هەموو ئەم کێشە بێزارکەرانە. لەبری ئەوەی ناچار بیت ویندۆز لە سەرەتاوە (سفرەوە) دابمەزرێنیتەوە، دەتوانیت سوود لە تایبەتمەندی "Reset" وەربگریت کە لە ناو خودی سیستمەکەدا هەیە بۆ ئەنجامدانی کارەکە بە شێوەیەکی کرداری و ئاسان. بەڵام ئەو بارودۆخانە چین کە تێیدا ڕێسێتکردن دەبێتە کارێکی حەتمی؟ لەم بابەتەدا، کۆمەڵێک نیشانەی ڕوون ئاشکرا دەکەم و هەروەها ڕێگەی ئەنجامدانیشت پێ دەڵێم بەبێ ئەوەی فایلەکانت لەدەست بدەیت.
دووبارە ڕێکخستنەوەی ویندۆز
پێش ئەوەی گرنگترین کێشەکان بخەینە ڕوو، دەبێت بزانیت کە ڕێسێتکردن تاکە چارەسەر نیە بۆ هەموو کێشەکان. ڕێگەی سادەتر هەن وەک: بەکارهێنانی "System Restore" یان ئامێرەکانی دۆزینەوە و چاککردنی هەڵە (Troubleshooters). بەڵام ئەگەر ئەم هەوڵە "دۆستانە"یانە شکستیان هێنا، ئەوا ڕێسێتکردنی ویندۆز دەبێتە کۆتا و باشترین چارەسەر.
١. دووبارەبوونەوەی هەڵە لە بەرنامەکان و دەرکەوتنی "شاشەی شین" ئەمە یەکێکە لە دیارترین نیشانەکان. دەرکەوتنی "شاشەی مردنی شین" (Blue Screen of Death) یان وەستانی بەردەوامی بەرنامەکان لە کاتی کارکردندا شتێکی چاوەڕوانکراوە لە هەر سیستمێکدا، بەڵام ئەگەر ئەم هەڵانە بە شێوەیەک دووبارە بوونەوە کە کۆنتڕۆڵکردنیان ئەستەم بوو، ئەوا ڕەنگە کۆمپیوتەرەکەت پڕ بووبێت لە پاشماوەی بەرنامە کۆنەکان یان فایلە سەرەکیەکانی سیستم بەرەو تێکچوون چووبن. لەم حاڵەتەدا، ڕێسێتکردن Resest سیستمەکەت دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی کە هەموو شتێک بە باشی کاری دەکرد.
٢. هەستکردن بە دابەزینی خێرایی و کارایی ئامێرەکە سروشتیە دوای ماوەیەکی درێژ لە بەکارهێنان، خێرایی کۆمپیوتەر کەم ببێتەوە. ئەمە یان بەهۆی تێکچوونی فیزیکی پارچەکانە (Hardware) کە پەیوەندی بە ڕێسێتەوە نیە، یان بەهۆی تێکچوونی بەرنامە و فایلەکانە (Software). گۆڕانکاری لە ڕێکخستنەکانی سیستەم، تێکچوونی ڕێگریەکانی نێوان پارچەکان و نەرمەکاڵا، یان فەوزای ناو بەرنامەکان دەبنە هۆی خاوبوونەوەی گشتی. ڕێسێتکردن ئەم تێکچوونانە چاک دەکات و هاوسەنگی و خێرایی بۆ ئامێرەکەت دەگەڕێنێتەوە.
٣. لەبەر پاراستنی تایبەتمەندی و زانیاریەکان حاڵەتێکی تری گرنگ هەیە؛ ئەویش کاتێکە کە دەتەوێت کۆمپیوتەرەکەت بفرۆشیت، یان بیدەیت بە کەسێکی تر، یان بیگۆڕیتەوە. پێش ئەوەی دەستبەرداری کۆمپیوتەرەکەت بیت، پێویستە ڕێسێتی بکەیت بۆ ئەوەی زانیاریە کەسیەکانت نەدزرێن یان هاک نەکرێن. ئێستا بەرنامەکانی گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکان (Recovery) زۆر پێشکەوتوون، بۆیە پڕۆسەی "Resetting" یارمەتیدەر دەبێت لە سڕینەوەی وێنە، وشە نهێنیەکان و فایلە نهێنیەکانت بە شێوەیەکی پارێزراو. (لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەلی هێنانەوەی فایلەکان هەیە ، دەتوانی بیرگەی کۆمپیوتەرکەت بەتاڵ بکە و پڕی بکە لەفایلی ڤیدیۆیی ئینتەرنێت کە گشتی بێت و تایبەت بەخۆت نەبێت و ئەوکات فایلەکانی خۆت بەتەواوی نامێنن لەسەر کۆمپیوتەرەکەت).
٤. تێکچوونی فایلەکانی سیستم (System Files) تێکچوونی فایلەکانی خودی ویندۆز مەترسیدارە، چونکە ئەوانە بنەمای سیستمەکەن. ئەم تێکچوونە ڕەنگە بەهۆی ڤایرۆسەوە بێت یان بەهۆی دەستکاریەکی هەڵەی خۆتەوە لە "Windows Registry"دا. ڕێکخستنی ڕیجستری زۆر هەستیارە و ئەگەر دەستکاری بکرێت بەبێ هەبوونی نوسخەی یەدەگ (Backup)، ڕەنگە ویندۆز تێکبچێت. هەروەها ئەگەر دەستکاری فۆڵدەرە هەستیارەکانی ویندۆز یان فایلەکانی (DLL) و (SYS) کرابێت، ڕێسێتکردن باشترین بژاردەیە پێش ئەوەی ناچار بیت فۆرماتی تەواوی بکەیت.
چۆن ویندۆز ڕێسێت بکەین بەبێ لەدەستدانی فایلەکان؟
پێش دەستپێکردن، بزانە کە لە کاتی ڕێسێتکردنی ویندۆز ١٠ یان ١١دا دوو بژاردەت هەیە: پاراستنی فایلە کەسیەکان یان سڕینەوەی هەموو شتێک. لە هەردوو حاڵەتەکەدا، بەرنامە دابەزێنراوەکان دەسڕێنەوە و تەنها فایلە کەسیەکانی وەک وێنە و دۆکیومێنتەکان دەمێننەوە. هەمیشە ئامۆژگاری دەکرێیت کە نوسخەیەکی یەدەگ (Backup) لە فایلە گرنگەکانت هەڵبگریت بۆ دڵنیایی زیاتر.
هەنگاوەکان: ١. ئەپڵیکەیشنی Settings بکەرەوە (لە ڕێگەی لیستی Start یان داگرتنی Win + I پێکەوە). ٢. بڕۆ بۆ بەشی System (لە ویندۆز ١٠ ناوی Update & Securityـیە). ٣. لە لای ڕاستەوە لاپەڕەی Recovery هەڵبژێرە. ٤. کلیک لەسەر دوگمەی Reset PC بکە کە لە تەنیشت بژاردەی "Reset this PC" دایە.
دیاریکردنی جۆری ڕێسێت: پەنجەرەیەک دەبێتەوە کە دوو بژاردەی تێدایە:
Keep my files: ئەمە هەڵبژێرە ئەگەر دەتەوێت فایلە کەسیەکانت بمێننەوە و تەنها ڕێکخستنەکان و بەرنامەکان بگەڕێنەوە باری سەرەتا.
Remove everything: هەموو شتێک دەسڕێتەوە (بۆ کاتی فرۆشتنی کۆمپیوتەر گونجاوە).
دواتر ویندۆز دەپرسێت چۆن دەتەوێت سیستمەکە دابمەزرێنیتەوە:
Cloud Download: نوسخەیەکی نوێی ویندۆز لە سێرڤەرەکانی مایکرۆسۆفتەوە دادەبەزێنێت (باشترینە بۆ چاککردنی هەڵەکان).
Local reinstall: فایلە ناوخۆییەکانی کۆمپیوتەرەکەت بەکاردەهێنێتەوە.
لە کۆتاییدا، کلیک لەسەر Next بکە و چاوەڕێ بکە تا پڕۆسەکە تەواو دەبێت. ئەمە کاتی دەوێت و ئەگەر لاپتۆپ بەکاردەهێنیت، دڵنیابە لەوەی بە شەحنەوە بێت بۆ ئەوەی لەناکاو نەکوژێتەوە و فایلەکانت تێکنەچن. کۆمپیوتەرەکە چەند جارێک دەکوژێتەوە و دادەگیرسێتەوە، دواتر وەک سیستمێکی نوێ دەست پێ دەکاتەوە.
#AhmadBirdoz #BirdozTech #ژیان٠٠لەگەڵ٠٠تەکنەلۆژیا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…
- سعوودیە بە فەرمی هاتە ناو کێبڕکێی سوپەرکارە کارەباییەکان! 🇸🇦⚡
کۆمپانیای CEER یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی سعودی بە ناوی EXOBOT لە دوو وەشانی لوکس سیدان و SUV نمایش کرد 🏎️🔋 ئەم پرۆژەیە تەنها دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی نی…