AI News
ئایا ئەمە سەرەتای شەڕێکی مەعریفیە؟ 🤫
Ahmad Birdoz1 min read

بە دوو ملیار دۆلار، ئەپڵ کۆمپانیای QAIی کڕی؛ کۆمپانیایەک کە کەس ناوی نەبیستووە، نە بەرهەمی هەیە و نە بارەگا، تەنها یەک ڕستە لەسەر ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیەکەی نووسراوە: "ئێمە جۆرێکی نوێ لە ئارامی دروست دەکەین".
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری QAI، کە پێشتر لەناو یەکەی ٨١دا کاری کردووە، هەمان ئەو کەسەیە کە کۆمپانیای پڕایم سێنسی بۆ هەستەوەریی سێ-ڕەهەندی دامەزراند و ١٢ ساڵ لەمەوبەر بە نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بە ئەپڵی فرۆشت، کە هەمان ئەو تەکنەلۆژیایەیە کە ئەپڵ دواتر بۆ بەرهەمهێنانی خزمەتگوزاری فەیس ئای دی (Face ID) بەکاریهێنا.
لەپشت ئەم کڕینەوە، تەکنەلۆژیایەکی داهاتوویی خۆی حەشارداوە کە بە (قسەکردنی بێدەنگ - Silent Speech) ناسراوە.
کۆمپانیای QAI توانیویەتی بەتەواوی دەستبەرداری ئەو وایەرە کارەبایە لکێنراوانە بێت کە لە تاقیکردنەوە ئەکادیمیەکاندا لەسەر دەموچاو دادەنران.
داهێنانە تۆمارکراوەکانی کۆمپانیاکە باس لە دانانی گیرەیەک دەکەن بە دەوری گوێدا کە سەرێکی هەستەوەری هەڵگرتووە و ڕووناکیەکی کز دەخاتە سەر پێست و وێنەدانەوەکانی بە خێرایی تا پێنج سەد وێنە لە چرکەیەکدا وەردەگرێت، و وەریدەگێڕێتە سەر نەخشەیەکی وردبینی (مایکرۆسکۆپی) دەموچاو.
ئەم تەکنەلۆژیایە گوێی لە دەنگی تۆ نییە، بەڵکو ئەو لێدانە کارەباییانە دەخوێنێتەوە کە مێشکت بۆ ماسولکەکانی دەموچاوت دەینێرێت، پێش ئەوەی یەک پیتيش بڵێیت! 🧠
ئەم تەکنەلۆژیایە توانای ئەوەی هەیە:
لە چەند چرکەیەکدا ناسنامەی بایۆلۆجیی تۆ دیاری بکات.
شیکردنەوەی دۆخی سۆزداری و لێدانەکانی دڵت بە وردیەکی مایکرۆسکۆپی بکات.
و کێشانی نەخشەیەکی دەروونی تەواو بۆ ئەوەی لە هۆشی تۆدا دەسوڕێتەوە.
ناتۆ ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایەی وەک شەڕی مەعریفی (Cognitive Warfare) پۆلێن کردووە.
چیتر ئامانجەکە چاودێریکردنی ئەوە نییە کە دەیکەیت، بەڵکو پێشبینیکردنی ئەوەیە کە بەنیازیت بیکەیت.
ئایا متمانە بەو ئارامیە بکەین کە ئەپڵ بەڵێنمان پێدەدات، یان ئێمە لەبەردەم گەورەترین پێشێلکاری تایبەتمەندی مێشکی مرۆڤداین لە مێژوودا؟
#AhmadBirdoz #BirdozTech #ژیان٠٠لەگەڵ٠٠تەکنەلۆژیا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز
- پێشتر وادەزانرا ئەم ئاژەڵە بۆ خۆ رزگارکردن خۆی وەک مردوو پیشان دەدات، بەڵام دەرکەوت لەهۆش خۆی دەچێت لەترسان😅
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- 🐵🐒🐎🐅🦌🐂🐐🐪🐘🐾🐼
www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts