Computers
دوای چەندین ساڵ لە پێشبڕکێی دیجیتاڵیکردن لەناو پۆلەکانی خوێندندا، سوید هەنگاوێک بۆ دواوە دەنێت... بەڵام لە بەرژەوەندی خوێندکاران 📚
Ahmad Birdoz1 min read

حکومەت ملیۆنەها دۆلاری وەبەرهێنا بۆ هێنانی ئامێری تابلێت و کۆمپیوتەر بۆ ناو قوتابخانەکان بە ئامانجی ئامادەکردنی نەوەیەکی دیجیتاڵی، بەڵام ئەنجامەکان شۆکهێنەر بوون. بەجۆرێک کە پاشەکشە لە ئاستی خوێندنەوەدا دەرکەوت، و ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی "پیزا" گەیشتنە نزمترین ئاستیان لە ساڵی ٢٠١٢دا (تاقیکردنەوەی پیزا تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتیە کە توانای خوێندنەوە، بیرکاری و زانستی خوێندکاران دەپێوێت). لانگ، کە مامۆستایەکی پشتیوانی فێرکاریە، وتی: "منداڵانێک هەن لەم سیستەمەدا گەورە بوون و ئێستا لە زانکۆن و ناتوانن بە دروستی بخوێننەوە و بنووسن" - مەبەستی سیستەمی فێربوونە بە ئامێر و کۆمپیوتەر. ئەمڕۆ حکومەتی سوید ئاراستەکەی گۆڕیوە و گەڕاوەتەوە بۆ کتێبی کاغەزی، و وەبەرهێنانێکی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە بۆ کڕینی کتێبی قوتابخانە، کتێبی ئەدەبی و هی تر. هەروەها، بەکارهێنانی ئامرازە فێرکاریە دیجیتاڵیەکان بۆ منداڵانی زۆر بچووك قەدەغە دەکرێت، و بۆ تەمەنە گەورەترەکانیش تەنها بە شێوەیەکی تایبەتکراو بەکاردەهێنرێت.
#AhmadBirdoz #BirdozTech
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…