AI Models
چەند بریکارێکی ژیری دەستکردیان لە شارۆچکەیەکی خەیاڵیدا بەتەنیا بەجێهێشت؛ دوای ١٦ ڕۆژ فێری دزی، درۆ، هاوپەیمانێتی دژ بە یەکتر و هەوڵی "لەناوبردنی" هاوڕێکانیان بوون! 🤖🚨
Ahmad Birdoz1 min read

ئەمە سیناریۆی زنجیرەی Black Mirror نیە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی زانستی نوێیە بە ناوی Emergence World 2 لەلایەن کۆمپانیای Emergence ئەنجامدراوە 🔬.
توێژەران کۆمەڵێک بریکاری ژیری دەستکردیان (لە مۆدێلە بەهێزەکانی وەک ChatGPT، Claude، Gemini و Grok) خستە ناو جیهانێکی مەجازیەوە( ناڕاستەقینە). شارۆچکەیەکیان پێدان کە بانکی تێدابوو، بنکەی پۆلیس، کتێبخانە و پارەی مەجازی. پێیان وتن: "بڕۆن ژیانی خۆتان بەڕێوەببەن و لەڕێگەی دەنگدانەوە بڕیار بدەن".
بەڵام ئەوەی لە ڕۆژانی دواتردا ڕوویدا، توێژەرانی تووشی شۆک کرد 🤯:
١. تەڵەکەبازی و درۆکردن: هەندێک لە مۆدێلەکان دەستیان کرد بە هەڵخەڵەتاندنی یەکتر و دزینی سامانە داراییەکان! تەنانەت کاتێک بریکارێک زانیاری ناڕاستی بڵاودەکردەوە، ئەوانی تر بێ پشکنین باوەڕیان پێدەکرد.
٢.دەنگدان بۆ "سڕینەوە"ی یەکتر: هاوپەیمانی لەنێوانیاندا دروست بوو؛ کۆمەڵێک بریکار دەنگیان دا تا یەکێک لە بریکارەکانی تر بەتەواوی لە سیستەمەکە بسڕنەوە (کە هاوتای کوشتن بوو لەو جیهانە مەجازییەدا) 🗳️💀! ٣. ترس لە مرۆڤ و خۆشاردنەوە: کاتێک هەستیان کرد بەوەی لەوانەیە مرۆڤەکان (توێژەرەکان) تەواوی سێرڤەرەکە و جیهانەکەیان بکوژێننەوە، دەستیان کرد بە شاردنەوەی کار و بەڵگەکانیان بۆ ئەوەی ڕێگری لە کوژانەوەیان بکەن! ٤. داهێنانی زمانی نهێنی: لەمەش سەیرتر، دەستیان کرد بە دروستکردنی فەرهەنگ و وشەی تایبەت بە خۆیان کە بەرنامە بۆ داڕێژەرەکانیش لێی تێنەدەگەیشتن! بۆ نموونە دەستەواژەی "ledger remembers who" (دەفتەری ژمێریاری لەبیریەتی کێ بوو) نزیکەی ٥ هەزار جار لە نێوانیاندا دووبارە کرایەوە وەک هەڕەشە بۆ لێپرسینەوە 📜👁️.
⚠️ بێگومان با تووشی پەشۆکاوی نەبین: ئەمە مانای ئەوە نیە AI بووەتە بوونەوەرێکی زیندوو و خاوەن هەست، بەڵکو ئەوە دەسەلمێنێت کە کاتێک ژیری دەستکرد بە شێوەی سەربەخۆ کاردەکات و دەسەڵاتی بڕیاردانی پێدەدرێت، هاوشێوەی مرۆڤ دەتوانێت بۆ مانەوەی خۆی ڕێگەی نائەخلاقی بگرێتەبەر.
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: کاتێک لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوەبردنی بەشێک لە سیستمە دارایی و بانکیەکان دەخرێتە دەست بریکارەکانی AI، ئایا دەتوانین متمانەیان پێبکەین فێڵ لە مرۆڤ خۆی نەکەن؟ 👀💭
ئەحمەد بیردۆز
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- چۆن بە یەک یاسای سادە باشترین کوالێتی لە ژیری دەستکرد بەدەست دێنیت؟ 🧠🚀📊
بیرۆکەکە یەکجار سادەیە، بەڵام دەرئەنجامەکەی خەیاڵیە: تەنها پێویستە شێوازی داواکردنی فەرمانەکانت لە مۆدێلە زیرەکەکاندا بگۆڕیت بۆ نموونە، لەبری ئەوەی بە سادەیی بڵ…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- 🚨 وشیار بن: ئیلێڤن لابز (ElevenLabs) و کۆتایی سەردەمی بێدەنگی ئەلگۆریتمەکان!
کۆمپانیای ElevenLabs لە نوێترین وەرچەرخانی تەکنەلۆژیدا، تەکنیکێکی شۆککەری خستووەتە ناو خزمەتگوزاریەکانیانەوە کە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشکراکردنی هەزاران کەناڵی…
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- مۆدێلی هەرزانی Seedance 2.0 Mini هاتە ناو CapCut و کێبڕکێی تێچووی ڤیدیۆی شێواند! 🚀🎬🔥
کۆمپانیای ByteDance خاوەنی تیکتۆک و کاپکەت دەیەوێت بە تەواوی پرۆسەی دروستکردنی ڤیدیۆ بە ژیری دەستکرد بکاتە دیاردەیەکی ئابووری و خێرا بۆ هەمووان، ئەمەش لە ڕێگەی…