AI Models
🚨 ترامپ دژی هێواشکردنەوەی زیرەکی دەستکردە و هێرش دەکاتە سەر بەڕێوەبەری Anthropic!
Ahmad Birdoz2 min read

لە کاتێکدا مەترسیەکان لە خێرایی بەرەوپێشچوونی ژیری دەستکرد ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن، دۆناڵد ترامپ بە هەڵوێستێکی توندەوە هاتە دەنگ و لە پلاتفۆرمی Truth Social ڕایگەیاند: «تاکە ڕێگری و کۆنتڕۆڵێک کە زیرەکی دەستکرد پێویستی پێیەتی، سەرۆکێکی بەهێز و زیرەکە کە خاوەنی IQـیەکی بەرز بێت!» ترامپ ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر «داریۆ ئامۆدی» (Dario Amodei)، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Anthropic، دوای ئەوەی ناوبراو داوای کردبوو خێرایی پەرەپێدانی مۆدێلە پێشکەوتووەکان کەم بکرێتەوە. ترامپ ئامۆدی بەوە وەسف کرد کە وەک «فریشتەیەکی بێگوناهـ» خۆی پێشان دەدات، لە کاتێکدا کۆشکەکەی دەسەڵاتی تەواوی یاسایی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانە.
🔥 داریۆ ئامۆدی چۆن بیر دەکاتەوە؟ ئامۆدی لە وتارێکدا بە ناونیشانی «پێویستە خێرایی بەرەوپێشچوون هێواش بکەینەوە» ئاماژەی بەوە کردبوو کە توانای مۆدێلەکان بۆ دروستکردن و فێرکردنی نەوەی نوێی AI زەنگی مەترسیە. ئەو پێشنیازی کردبوو کە چاودێری سەربەخۆ لەناو کۆمپانیاکان دابنرێت و هەماهەنگی لە نێوان وڵاتە دیموکراسیەکاندا هەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مەترسیەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەوەی کە «هێواشکردنەوە بە مانای ڕاگرتنی پەرەپێدان نیە».
ترامپ ترسی لەوە هەیە هەر هێواشبوونەوەیەک دەرفەتی زێڕین بداتە دەست چین بۆ ئەوەی پێش ئەمریکا بکەوێت. ترامپ مەترسی لەناوچوونی مرۆڤایەتی لەسەر دەستی AI بە «فێڵ و پیلانگێڕی» لەقەڵەم دا و وتی: «ئەوەی لە زیرەکی دەستکرددا دەباتەوە... هەموو شتێک دەباتەوە!»
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئیلۆن ماسک و سام ئەڵتمانیش پێشتر لەگەڵ دانانی سنوور و چاودێری بوون بۆ پێشخستنی AI، ئەمەش دابەشبوونێکی گەورە لە نێوان بیرکردنەوەی سیاسەتمەداران و سەرکردەکانی تەکنەلۆژیا دەردەخات:
ئایا دەبێت بەردەوام بین لە خێراترکردنی پێشبڕکێکە، یان هێواشی بکەینەوە پێش ئەوەی کۆنتڕۆڵی مرۆڤ نەمێنێت؟
🚨🤖 کۆبوونەوەی لوتکە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی! 😂
ئیلۆن ماسک: برام کەمێک پێ بخەنە سەر برێک، ئەم AIـیە بەم خێراییە بڕوات هەموومان دەکات بە کۆیلە!
😐 سەرۆکی Anthropic: ڕێک وایە! پێویستە لیژنە و چاودێری دابنێین و لەسەرخۆ بین.
🤔 سام ئەڵتمان: منیش لەگەڵتانم، هێواش هێواش با دەرباز بین! 😅
ترامپ لەو لاوە بە تووڕەیی دێتە پێشەوە: «هێواش چی براکەم؟! کێ وتی هێواش؟! ئەگەر ئێمە هێواش بین، چین کۆنتڕۆڵی هەموو جیهان دەکات!» 😳
ماسک: بەڕێزم، ئاخر ئەگەر هێواش نەبین، AI دەمانخوات!
ترامپ: «خەمتان نەبێت، AI پێویستی بە تەنها یەک شتە بۆ کۆنتڕۆڵکردن... سەرۆکێکی زۆر زیرەک و بەهێز کە IQـیەکی یەکجار بەرزی هەبێت! ئەو کەسەش منم 😎»
زیرەکی دەستکرد AI لە سووچێکی ژوورەکەوە هێمن دانیشتووە و دەڵێت: «جەنابی سەرۆک، تۆ هێشتا ناتوانیت چوار کۆمێنتی فەیسبووک کۆنتڕۆڵ بکەیت، دەتەوێت من کۆنتڕۆڵ بکەیت؟» 🤖🍿
ترامپ: «ئەوە پرسیارێکی سیاسیە و فێڵە، دەستبەجێ خێرایی زیاد بکەن!» 😂🔥
مرۆڤایەتی: «تکایە پێش ئەوەی بمانکوژن، یەک بڕیار بدەن بزانین کێ سەرۆکە!» 😭🤣
لە کۆتاییدا: تەکنەلۆژیا دەڵێت: چاودێری بکەن! سیاسەت دەڵێت: غار بدەن! زیرەکی دەستکردیش لە پشتەوە پۆپکۆرن دەخوات و دەڵێت: «بەردەوام بن... من تەماشاتان دەکەم!» 🍿🤖
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- چۆن بە یەک یاسای سادە باشترین کوالێتی لە ژیری دەستکرد بەدەست دێنیت؟ 🧠🚀📊
بیرۆکەکە یەکجار سادەیە، بەڵام دەرئەنجامەکەی خەیاڵیە: تەنها پێویستە شێوازی داواکردنی فەرمانەکانت لە مۆدێلە زیرەکەکاندا بگۆڕیت بۆ نموونە، لەبری ئەوەی بە سادەیی بڵ…
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…