Computers
باشترین چوار لاپ‌تۆپ بۆ كاری مۆنتاژ
Ahmad Birdoz3 min read

مۆنتاژكردن كارێكی زه‌حمه‌ته. چه‌نده‌ها كاتژمێر ڤیدیۆ تۆماردهكهیت، كاتێك دێیته ماڵه‌وه ده‌بینیت ناتوانی مۆنتاژیان بكه‌یت. به‌هێزترین كۆمپیوته‌ریش تووشی بارگرانی ده‌بێت به‌هۆی مۆنتژكردنهوه، بۆیه چیت پێویسته بۆ ئه‌و كاره؟
فه‌رموو ئه‌وه چوار باشترین لاپ‌تۆپ بۆ ئه‌و كاره‌ی تۆ پێویستته، بۆ هه‌ردوو نه‌رمه‌واڵه‌ی Adobe Premiere Pro و Apple Final Cut. له ساده‌وه بۆ ئاڵۆز، ده‌توانیت ئامێرێكی گه‌ڕۆكت ده‌ستبكه‌وێت بۆ مۆنتاژكردنی ڤیدیۆ.
ڕه‌قه‌كاڵا پێویسته‌كانی مۆنتاژكردن پێش كڕینی هه‌ر ئامێرێك، گرنگه بزانیت كه چیت پێویسته. ئه‌گه‌ر پێویستت به ڤیدیۆی ساده‌ی ماڵه‌وه‌یه، ئه‌وه پێویستت به‌تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رز نیه به‌راوورد به ڤیدیۆی 4K. وه‌كو یاسایه‌كی گشتی پێویستیت به‌یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری باش هه‌یه هه‌روه‌ك بیرگه‌ی كاتیش له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته. بیرگه‌ی گڕافیك یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌و كاره ، به‌ڵام مه‌رجێكی سه‌ره‌كی نیه بۆ كاری مۆنتاژ. بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری SSD یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ پڕۆسه‌ی مۆنتاژكردن، به‌ڵام بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری HDD شوێنێكی زیاترت پێده‌به‌خشێت بۆ فایله‌كانت وهبه نرخێكی هه‌رزانتر.
تایبه‌تمه‌ندی به‌رز نرخێكی به‌رزیشی هه‌یه ، هه‌رچۆنێك بێت. ته‌نها ئامێره گرانه‌كان نین كه بۆ ئه‌و كاره ده‌گونجێن، به‌ڵام زۆربه‌ی كات قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه و كێشیان قورسه. بۆیه ناتوانی لاپتۆپێكی ته‌نك و سوك به‌نرخێكی گونجاو بكڕیت.
- Apple Final Cut Pro Budget: 13-Inch MacBook Pro نه‌رمه‌واڵه‌ی Final Cut Pro كه ته‌نها له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ كارده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مه‌یان زۆر كه‌مه به‌تایبه‌ت كاتێك دییته سه‌ر نرخ. ماكبوك و ماكبوك ئێر له‌هه‌موو لاپتۆپه‌كانی تر گونجاوترن له‌ڕووی نرخ، به‌ڵام كاتێكی زۆرت پێده‌چێت له‌كاتی مۆنتاژكردندا. ڕونمای بچوك و یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئاست نزم كێشه‌ی زۆرت بۆ دروست ده‌كه‌ن.
به‌ڵام لاپتۆپی 13-inch, 2017 MacBook Pro به‌بێ تهچباڕ شتێكی باشه له‌نێوان نرخی گونجاو و تایبه‌تمه‌ندی باش به‌مشێوه‌یه:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری dual-core Intel i5 processor به‌له‌ره‌له‌ری 2.3GHz
بیرگه‌ی كاتی: 8GB له‌جۆری LPDDR3 بیرگی ناوه‌كی: 128GB SSD یان ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنیت: یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری: Core i7 processor بیرگه‌ی كاتی: 16GB
به‌ڵام نرخه‌كه‌شی زۆر به‌رزتر ده‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌كه كه هه‌موو شتێكت بۆ به‌باشی ئه‌نجام بدات، كاتێك ڤیدیۆی 4K یان ئیفێكتی زۆر به‌كاردێنیت ئه‌وا پێویستیت بهلاپتۆپی ئاست به‌رزتر هه‌یه.
- Apple Final Cut Pro Premium: 15-Inch Macbook Pro ئه‌مه لاپتۆپێكی نایابی ئه‌پڵه ، ده‌توانیت نزیكه‌ی هه‌موو كارێكی پێبكه‌یت، ئه‌م لاپتۆپه به‌ڕاستی سه‌رسوڕهێنه‌ره. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری six-core Intel i7 processor به‌له‌ره‌له‌ری 2.6GHz بیرگه‌ی كاتی: 16GB له‌جۆری DDR4 بیرگه‌ی گڕافیك: Radeon Pro 560X GPU بیرگی ناوه‌كی: 512GB SSD
یان ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنیت: یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری: Core i9 processor بیرگه‌ی كاتی: 32GB
- Adobe Premiere Pro Budget: Lenovo Yoga 720 ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نه‌رمه‌واڵه‌ی Adobe Premiere Pro به‌كاربهێنیت بۆ مۆنتاژ، ئه‌وه ده‌توانی واز لهئهپڵ بێنیت و كۆمپیوته‌رێكی ئاسایی كه به ویندۆز كارده‌كات بكڕیت (به‌كارهێنه‌رانی لینۆكس ناتوانن ئه‌دۆبی كریتیڤ كلۆود به‌كاربێنن).
كۆمپانیای Adobe نه‌رمه‌واڵه‌كانی زۆر به‌باشی نه‌گونجاندووه له‌گه‌ڵ وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز به‌راوورد به‌ه‌وه‌ی لهئهپڵ كارده‌كات، بۆیه پێویستیت به‌تایبه‌تمه‌ندی زۆر زیاتره تا بتوانی بێ كێشه كاری مۆنتاژ بكه‌یت. هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه پارچه‌كانی ئه‌و لاپتۆپانه‌ی كه به ویندۆز كارده‌كه‌ن هه‌رزانترن.
هه‌ڵبژاردنێكی ئابووری ، ئه‌ویش لاپتۆپی Lenovo Yoga 720 شتێكی زۆر باش و گونجاوه. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی: یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری Dual-core Intel i5 بیرگه‌ی كاتی: 8GB له‌جۆری DDR4 بیرگه‌ی گڕافیك: Nvidia GeForce GTX 1050 GPU بیرگی ناوه‌كی: 256GB SSD
ئه‌مه‌ش زۆر سنوور به‌ندت ده‌كات ، بەڵام ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنیت به‌ڵام قه‌باره‌ی ڕونماكهش گه‌وره‌تر ده‌بێت ده‌بێته 15 ئینج ئه‌ویش 730یه له‌گه‌ڵ: یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری: Core i7 processor - 4Core بیرگه‌ی كاتی: 16GB بیرگی ناوه‌كی: 512GB SSD له‌گه‌ڵ ڕونمای: 4K Ultra HD
- Adobe Premiere Pro Premium: Dell XPS 15 ئه‌گه‌ر بۆ لاپتۆپێكی زۆر تایبه‌تمه‌ند و ئاست به‌زر ده‌گه‌ڕێیت ئه‌وه Dell XPS 15 باشترین هه‌ڵبژارده‌یه. نرخه‌كه‌ی نیوه‌ی نرخی MacBook Proیه. ده‌توانی به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه به‌ده‌ستی بهێنیت:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری Intel i9 6-core بیرگه‌ی كاتی: 32GB بیرگه‌ی گڕافیك: Nvidia GeForce GTX 1050Ti GPU بیرگی ناوه‌كی: 2TB SSD له‌گه‌ڵ ڕونمای: 4K Ultra HD ی له‌مس
ئه‌گه‌ر تۆزێك تایبه‌تمه‌ندی كه‌مترت ده‌وێ هه‌ر له‌مه ئه‌وه به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش هه‌یه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری: Core i7 processor - 6Core بیرگه‌ی كاتی: 32GB بیرگی ناوه‌كی: 1TB SSD بیرگه‌ی گڕافیك: GTX 1050Ti GPU له‌گه‌ڵ ڕونمای: 1080P له‌مس نیه
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/09/blog-post_24.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- [#BirdozTech](https://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts) [www.BirdozTech.com](http://www.birdoztech.com/)
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- 🐵🐒🐎🐅🦌🐂🐐🐪🐘🐾🐼
www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts
- مۆبایلێکی لەئۆپۆوە کەتوانای نوشتانەوەی هەیە، لەهەمان کاتدا دەبێتە تابلێتیش کاتێک کەمۆبایلەکە دەکەیتەوە.
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…