DEVICES
به‌فه‌رمی مۆبایلی Moto S3 به پاشكۆیه‌ك به 5G ڕاگه‌یه‌نرا
Ahmad Birdoz1 min read

كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبایلی Moto Z3 له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا لادا كه‌له شیكاگۆی ئه‌مریكا ڕێكیخستبوو كه‌باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌ر له‌وێیه. چه‌ند مانگێك پێش ئیستاش مۆبایلی Moto Z3 Play ڕاگه‌یاندبوو، شایه‌نی باسه مۆبایلی Moto Z3 هه‌موو ئه‌و پاشكۆیانه (MotoMods)ی بۆ ده‌بێت كه ئێستا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه كۆتا مۆبایل ده‌بێت له زنجیره‌ی Moto Z Series كه پشتگیری ئه‌و پاشكۆیانه بكات، ساڵی داهاتووش به‌ته‌واوی ئه‌و پاشكۆیانه ناهێڵێ كه ده‌توانی جیاییان بكه‌یته‌وه.
ئه‌م مۆبایله دژه دڵۆپی ئاوه و دوگمه‌ی پێكردنی ده‌كه‌وێته لای ته‌نیشتی چه‌پی و شوێنی په‌نجه‌مۆریش ده‌كه‌وێته لای ڕاست. وه‌كو زۆربه‌ی مۆایلهكانی تر وه‌شانی ئه‌ندرۆید 8.1 Oreoی له‌سه‌ر جێگیركراوه كه زۆر لهوهشانه سه‌ره‌كیه ده‌چێت. سه‌باره‌ت بهكامێراكان، مۆبایلی Moto Z3 كامێرای پیشه‌وه‌ی 8 مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی 2.0 به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه گۆشه‌ی 84 پله‌یه، دوو كامێرای پشته‌وه‌ی هه‌یه به‌ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، هی یه‌كه‌میان بۆ ڕه‌نگه به‌ده‌رچه‌ی 2.0، دوه‌میشیان یه‌ك ڕه‌نگیه. ڕوونماكهشی له‌جۆری Super AMOLEDه به‌قه‌باره‌ی 6 ئینج و به‌ڕوونی +FullHD.
له‌لایه‌كی تر،به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش پاڵپشت كراوه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌شت ناوكی له‌جۆری Snapdragon 835، بیرگه‌ی كاتی 4GB، بیرگه‌ی كاتی به‌قه‌باره‌ی 64GB كه ده‌توانی زیادی بكه‌یت له‌ڕێی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی MicroSD، پاتریه‌كه‌شی 3000mAhهو پشتگیری لهبارگاویكردنهوهی خێرا ده‌كات. به‌گشتی،مۆبایلی Moto Z3 به‌رده‌ست ده‌بێت ته‌نها به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش، له‌سه‌ره‌تا به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ كۆمپانیای ئه‌مریكی Verizon له‌ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه به‌نرخی 480 دۆلار. هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی تۆڕی 5G، ئه‌وا پاشكۆی MotoModی نوێ ڕێگه ده‌دات به مۆبایلی Moto Z3 بۆ پشتگیریكردنی تۆڕه‌كانی 5Gی نوی چونكه مۆدێمی نوێی كوالكۆمی Qualcomm X50 له‌خۆ گرتووه، له‌گه‌ڵ پاشكۆی پاتریه‌كی زیاده به‌قه‌باره‌ی 2000mAh بۆ به‌كارخستنی ئه‌و خێراییه زۆره. سه‌باره‌ت به‌نرخی پاشكۆیهكهش له‌كاتێكی تری ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی بیردۆزتێك:
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/08/moto-s3-5g.html)
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئەپڵ بەڕێوە دەچێت:
جا حەز ئەکەن سات بەسات هەواڵەکانتان بۆ بگوازمەوە؟ یان کە تەواو بوو هەمووی بەجارێک دابەزێنم؟ ئەو وێنەیەش شوێنی دوو سیمی ئایفۆنی داهاتووە. BirdozTechhttps://plus.…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناو‌کی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- سعوودیە خەونەکەی کردە ڕاستی:
مۆدێلێکی زەبەلاحی ژیری دەستکرد کە لە عەرەب زیاتر لە زمانی عەرەبی تێدەگات 🇸🇦🤖 ئەی کەی نۆرەی زمانی کوردی دێت؟ کۆمپانیای HUMAIN سەر بە سندووقی وەبەرهێنانی سعوود…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- چۆن بە یەک یاسای سادە باشترین کوالێتی لە ژیری دەستکرد بەدەست دێنیت؟ 🧠🚀📊
بیرۆکەکە یەکجار سادەیە، بەڵام دەرئەنجامەکەی خەیاڵیە: تەنها پێویستە شێوازی داواکردنی فەرمانەکانت لە مۆدێلە زیرەکەکاندا بگۆڕیت بۆ نموونە، لەبری ئەوەی بە سادەیی بڵ…