COMPANIES
دوای کارەساتی گوگڵ دڕایڤ و ئەو شتانەی ڕوویاندا، چارەسەرم بۆ هێناون کە چۆن بۆشاییەکی کۆگای (Storage) ئارام و بێ سنوور (زیاتر لە ١٠ تێرابایت) بە شێوازێکی ڕێکخراو، و لەوەش گرنگتر.. بە خۆڕایی بەدەستبهێنن؟
Ahmad Birdoz2 min read

نهێنیەکە بە تەواوی لە ئەپڵیکەیشنی Telegram دایە. بەهێزترین ئەپڵیکەیشنی کۆگای هەوریی (Cloud Storage) بێبەرامبەر و ئارامە بێ ڕکابەر.. و تەنها کەسێکی زۆر کەم هەن کە ئەم بابەتە دەزانن. هەروەها ئەپڵیکەیشنەکە لە چەندین وڵاتەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بەهۆی ئەوەی زانیاریەکانی بەکارهێنەرانی ڕادەستی حکوومەتەکان ناکات، ئەمەش واتە ئاسایشی تەواو. ئەی ئێستا کایەکە چۆن دەکرێت؟
بابەتەکە ئەوەیە کە ئێمە کەناڵێکی تایبەت (Private Channel) لەسەر تێلیگرام دروست دەکەین، و زۆر باش دڵنیا بەرەوە لەوەی کە تایبەت بێت! بۆ ئەوەی کەسی تێدا نەبێت جگە لە خۆت. ناوی کەناڵەکە دەنێین بۆ نموونە "داتاکانم"، دوای ئەوە دەتوانیت هەموو داتاکانت بە شێوازێکی ڕێکخراو لۆد (Upload) بکەیتە سەری؛ بۆ نموونە وێنەکانت لۆد دەکەیت و هاشتاگێکی (#) بۆ دادەنێیت بە ناوی "وێنەکانم"، فایلەکانی کارت لۆد دەکەیت و هاشتاگی "کارەکەم"ی بۆ دادەنێیت و بەم شێوەیە.
ئەم بابەتە کارەکە ئاسان دەکات کە کلیک لەسەر هەر هاشتگێک لەوانە بکەیت، هەموو ئەو شتانەت بۆ دەهێنێت کە لەژێر ئەو ناوەدا لۆدت کردوون.
هەروەها ئەگەر حەز دەکەیت زیاتر تایبەتی بکەیت، دەتوانیت بۆ هەر شتێک کەناڵێکی تایبەت بە جیا دروست بکەیت، واتە بۆ نموونە کەناڵێک بۆ وێنەکانت، کەناڵێک بۆ ڤیدیۆکانی خێزان و کەناڵێک بۆ کۆلێژ و بەم شێوەیە، پاشان لە تێلیگرامەوە هەموویان دەخەیتە ناو یەک بوخچە (Folder) و بەمەش هەر بە ڕێکخراوی دەمێنێتەوە.
ئەی ئەگەر حەزت بە هیچ سەرئێشەیەک نیە؟ هەموو فایلەکانت بنێرە بۆ Saved Messagesی تێلیگرامەکەت و مێشکی خۆت ڕزگار بکە، بەڵام کەناڵەکان ڕێکخراوترن.
تێبینی: تێلیگرام ڕێگات پێدەدات لە هەر جارێکدا بەرزترین ئاست تا ٢ گێگابایت لۆد بکەیت، و ئەگەر بەشداری نایابت (Premium) هەبێت، دەتوانیت تا ٤ گێگابایت لە یەک جاردا لۆد بکەیت. بابەتەکە زۆر جیاوازی نیە، ئەگەر فایلەکانت گەورەتر بوو کەرتی بکە. هەروەها دەتوانیت فایلەکانت بە بەکارهێنانی WinRAR لەگەڵ وشەی نهێنی (Password) بپەستێویت (کۆمپریس بکەیت) و بە ئاسایی لۆدی بکەیت، بەم شێوەیە دڵنیا دەبیتەوە کە بابەتەکە ١٠٠٪ پارێزراوە.
بە هاوڕێکانتانی بڵێن و پارەکەیان بۆ بگەڕێننەوە، لە کۆتاییدا هیوادارم بەپشتیوانی خودا لە ماوەی داهاتوودا شتی زیاتری Tips And Tricksی لەم شێوەیە هاوبەش دەکەین کە بتوانێت ژیانتان ئاسان بکات و پارەتان بۆ بگەڕێنێتەوە.
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- [#BirdozTech](https://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts) [www.BirdozTech.com](http://www.birdoztech.com/)
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/