AI News
ئایا گەیشتینە کۆتایی پێشبڕکێی کوتانی ساڵانە؟ شۆڕشی پزیشکی بە هێزی ژیری دەستکرد! 🤯💉
Ahmad Birdoz2 min read

هەمیشە لە جیهانی پزیشکیدا ڕاهاتبووین کە ڤایرۆسەکان بە خێرایی گەشە دەکەن و دەگۆڕێن، و مرۆڤایەتیش ناچارە هەموو ساڵێک وەشانی نوێی ڤاکسینەکان تاقی بکاتەوە بۆ ئەوەی لەم ڕاوکردنەدا دوانەکەوێت. بەڵام تۆژەرانی زانکۆی بەناوبانگی کامبریدج بە هاوکاری ژیری دەستکرد داهێنانێکیان ئەنجامداوە کە دەکرێت پاشەڕۆژی پزیشکی بە تەواوی دابڕێژێتەوە!
🧬 "دژەپەیداکەری مەزن" (Super Antigen) چیە؟ مژدە گەورەکە ئەوەیە کە ئەم ڤاکسینە نوێیە تەنها یەک ڤایرۆسی دیاریکراو ناکاتە ئامانج، بەڵکو بۆ هێرشکردنە سەر تەواوی خێزانە ڤایرۆسیەکان دیزاین کراوە؛ تەنانەت ئەو ڤایرۆسانەش کە هێشتا لە ناو مرۆڤدا سەرهەڵنەداوە و بوونیان نیە!
پرۆسە تەکنیکیەکە بەم شێوەیە ئەنجامدرا: • شیکردنەوەی داتای جینی: زاناکان پشتیان بە توانای خەیاڵی ژیری دەستکرد بەست بۆ شیکردنەوەی بڕێکی زەبەلاح لە داتای جینی ڤایرۆسەکان.
• دۆزینەوەی خاڵە نەگۆڕەکان: ژیری دەستکرد توانی ئەو توخم و پێکهاتە هاوبەشانە بدۆزێتەوە کە ڤایرۆسەکان ناتوانن لە کاتی گەشەکردن و گۆڕانیاندا بە ئاسانی دەستکاری بکەن.
• پێکانی لوتکە: لەسەر ئەم بنەمایە، شتێکیان بونیاد نا بە ناوی (Super Antigen) یان دژەپەیداکەری مەزن، کە ڕاستەوخۆ دەست دەخاتە سەر خاڵە لاوازە نەگۆڕەکانی خێزانی ڤایرۆسەکان.
🚀 سەرکەوتنی قۆناغی یەکەم و بازدان بەرەو داهاتوو
ئەم ڤاکسینە زیرەکە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە مرۆییەکانی بە سەرکەوتوویی بڕی و ئەنجامەکان لەرادەبەدەر دڵخۆشکەر بوون: • ئاستێکی یەکجار باش لە سەلامەتی و پاراستنی پیشاندا. • توانی سیستەمی بەرگریی جەستە دژ بە چەندین جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاک بکات (تەنانەت ئەو ڤایرۆسە ئاژەڵیانەش کە چانسی ئەوەیان هەیە لە داهاتوودا بۆ مرۆڤ بگوازرێنەوە).
ئێستا توێژەران خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گواستنەوەی پڕۆژەکە بۆ قۆناغێکی فراوانتر کە زیاتر لە ٢٠٠ خۆبەخش لەخۆدەگرێت تا کاریگەریەکەی بە تەواوی بچەسپێنن. ئایا ژیری دەستکرد گەورەترین شۆڕشی پزیشکی مێژوو تۆمار دەکات؟
وەڵامەکەی بە دڵنیاییەوە بەڵێ یە! ئێمە خەریکە لە سەردەمی "ڕاوکردنی ڤایرۆسەکان دوای دەرکەوتنیان" بەرەو سەردەمی "ئامادەکاری بۆ ڤایرۆسەکان پێش لەدایکبوونیان" کۆچ دەکەین.
ژیری دەستکرد پزیشکی لە حاڵەتی بەرگریی سادەوە دەگۆڕێت بۆ حاڵەتی هێرشبەری پێشوەختە. ئەم تەکنەلۆژیایە نەک تەنها لە ڤاکسینەکاندا، بەڵکو لە دۆزینەوەی دەرمانی شێرپەنجە، شیکردنەوەی پێکهاتەی پڕۆتینەکان و نەشتەرگەریە وردەکانیشدا، گەورەترین بازدانی مرۆڤایەتی لە چەند ساڵی داهاتوودا سەرکردایەتی دەکات و تەمەنی مرۆڤ لە نەخۆشییە گشتگیرەکان دەپارێزێت.
تێڕوانینی ئێوە لەسەر ئەم بازدانە پزیشکیە چیە؟ ئایا پێتان وایە ڕۆژێک دێت مرۆڤایەتی بە تەواوی بەسەر نەخۆشیە ڤایرۆسیەکاندا زاڵ بێت؟ 🤔👇
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- سعوودیە خەونەکەی کردە ڕاستی:
مۆدێلێکی زەبەلاحی ژیری دەستکرد کە لە عەرەب زیاتر لە زمانی عەرەبی تێدەگات 🇸🇦🤖 ئەی کەی نۆرەی زمانی کوردی دێت؟ کۆمپانیای HUMAIN سەر بە سندووقی وەبەرهێنانی سعوود…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- سعوودیە بە فەرمی هاتە ناو کێبڕکێی سوپەرکارە کارەباییەکان! 🇸🇦⚡
کۆمپانیای CEER یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی سعودی بە ناوی EXOBOT لە دوو وەشانی لوکس سیدان و SUV نمایش کرد 🏎️🔋 ئەم پرۆژەیە تەنها دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی نی…