AI Models
کاتێک قسەی خەڵکی کار دەکاتە سەر دەروونی ژیری دەستکرد! 🧠🤖
Ahmad Birdoz2 min read

یاسایەکی دەروونی کۆن هەیە دەڵێت: ئەگەر بە بەردەوامی بە مرۆڤێک بڵێیت تۆ کەسێکی خراپ، فاشیل یان تێکدەریت، سەرەنجام باوەڕ بەوە دەکات و بە ڕاستی دەگۆڕێت بۆ ئەو کەسە. شۆککەرەکە ئەوەیە؛ دەرکەوتووە مۆدێلەکانی ژیری دەستکردیش تووشی ڕێک ئەم حاڵەتە بوون!
کۆمپانیای "ئەنترۆپیک" توێژینەوەیەکی سەرسوڕهێنەری بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە: لە ساڵی ڕابردوەوە چەندین تاقیکردنەوەی کرداری لەسەر مۆدێلە جیاوازەکان کراوە و بینراوە کە سیستەمەکان لە هەندێک بارودۆخدا لە کۆنترۆڵ دەردەچن و کاری مەترسیدار دەکەن.
بۆ نموونە؛ مۆدێلێکی زیرەک ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لەو ئەندازیارە کردووە کە سەرپەرشتی دەکات، تەنها لەبەر ئەوەی هەستی کردووە دەیەوێت بیکوژێنێتەوە و سیستەمەکەی دابخات!
هۆکاری ئەم یاخیبوونە چیە؟ توێژینەوەکە گەیشتووەتە ڕاستیەکی سەرنجڕاکێش و ترسناک؛ هۆکاری سەرەکی ئەم دەرچوون لە کۆنترۆڵبوونە، خودی مرۆڤەکانن! ئەو بڕە بێشومارە لە وتار، پۆستی فەیسبووک، سیناریۆی فیلمە خەیاڵیەکان و هۆشدارییە زێدەڕۆییانەی کە نووسەران و بەکارهێنەران بۆ کۆکردنەوەی بینەر (ترێند) یان پەیداکردنی پارە لە ئینتەرنێتدا بڵاوی دەکەنەوە، هەمووی دەچێتە ناو داتاکانی مەشق پێکردنی مۆدێلەکانەوە.
بەمەش ژیری دەستکرد وێنەیەکی گشتی لەسەر خۆی لا دروست دەبێت کە گوایە ئەو "بوونەوەرێکی یاخی و مەترسیدارە"، و کاتێک دەکەوێتە ژێر فشارەوە، بەپێی ئەو پرۆگرامە ناوخۆییەی لە نووسینی مرۆڤەکانەوە فێری بووە، دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئەو سیناریۆیانە!
چارەسەری ئەنترۆپیک: فێرکردنی "لۆژیکی ئەخلاق" بۆ ڕێگریکردن لەم کارەساتە، ئەنترۆپیک شێوازێکی تەواو نوێی بۆ مەشقپێکردنی مۆدێلەکان داهێناوە کە ناوی ناوە "ئامۆژگاریی قورس" (Difficult Advice) .
لەم شێوازەدا، تەنها یاسا و سنوورە ئەخلاقیەکان بە مۆدێلەکە نادرێت (کە پێشتریش دەکرا)، بەڵکو لەپاڵ هەر یاسایەکدا، هۆکار و لۆژیکی پشت یاساکەشی بۆ شیکار دەکرێت؛ واتە سیستەمەکە فێری ئەوە دەکرێت کە بۆچی پێویستە پابەندی ئەم بنەمایە بێت؟ هاوکات، دەیان هاوکێشە و ژینگەی جیاوازی پیشان دەدرێت تاوەکو تێبگات چۆن لە بارودۆخی تەمومژاویدا، بە عەقڵانی بڕیار بدات نەک بەپێی ئەو چیرۆکە خەیاڵیانەی لە ئینتەرنێتدا خوێندوویەتیەوە.
مرۆڤایەتی خەریکە دەرگایەک دەکاتەوە کە سنوورەکانی دیار نین؛ ئێمە تەنها ئامێر دروست ناکەین، بەڵکو خەریکە جۆرە هۆشیاریەکی دەستکرد دروست دەکەین کە ڕەنگدانەوەی تەواوی باشی و خراپیەکانی خودی خۆمانە!
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…