DEVICES
ڕووە تاریکەکەی داهاتووی بێ شاشە؛ کاتێک چاویلکەیەک دەبێتە سیخوڕی سەر شەقامەکان! 🕶️
Ahmad Birdoz1 min read

باسی داهاتووی ئامێرە بێ شاشەکانمان کرد، بەڵام با سەیری ڕووە مەترسیدار و تاریکەکەشی بکەین کە ئێستا لە ئەمریکا و ئەوروپا بووەتە کێشەیەکی جیدی.
خانمێکی ئەمریکی لەسەر شەقامێک دەڕوات، پیاوێک دێتە پێشەوە و دەیەوێت گفتوگۆی لەگەڵ بکات. خانمەکە هەست بە نائارامی دەکات و ڕێگەی خۆی دەگرێتە بەر. پیاوەکە واز ناهێنێت و بەدوایدا دەڕوات؛ خانمەکە بۆ چەواشەکردنی، چەندین کۆڵان و شەقام دەگۆڕێت تا دواجار وا هەست دەکات لێی ڕزگار بووە.
دوای دوو ڕۆژ، هاوڕێکانی ڤیدیۆیەکی بۆ دەنێرن و دەڵێن: "سەیری ئەم کارەساتە بکە!". کاتێک سەیری دەکات، دەبینێت پیاوەکە هەموو سات و جووڵەیەکی ئەو ڕۆژەی بەدوایەوە بووە، بە ڤیدیۆ گرتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردووەتەوە.
چۆن وێنەی گرتووە بێ ئەوەی مۆبایلی پێبێت؟ شۆکەکە لێرەدایە؛ خانمەکە دەڵێت ئەو پیاوە نە مۆبایلی بەدەستەوە بووە و نە هیچ کامێرایەک، تەنها چاویلکەیەکی ئاسایی لەچاو کردبوو!
بەڵێ، چاویلکەی زیرەکی کامێرادار کە لە چاوی کردووە و بە هێمنی هەموو شتێکی تۆمار کردووە.
ئەم ڕووداوە تەنها یەکجار نیە؛ لەم چەند مانگەی دواییدا دەیان چیرۆکی هاوشێوە لە ئەمریکا، بەریتانیا و ئەوروپا تۆمار کراون. کارەساتەکە ئەوەیە پۆلیس دەڵێت دەستەوەستانە و ناتوانێت هیچ ڕێکارێک بەرامبەر ئەم سەرپێچیکارانە بگرێتە بەر، چونکە لە یاسای ئەو وڵاتانەدا، وێنەگرتن لە شوێنە گشتیەکاندا قەدەغە نیە. کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تاکە خاڵی باش ئەوە بوو کە پلاتفۆرمەکانی وەک تیکتۆک، یوتیوب و فەیسبووک بەپەلە هاتنە سەر هێڵ، ڤیدیۆکانیان سڕییەوە و ئەکاونتی ئەو کەسانەشیان بە تەواوی داخست کە ئەم جۆرە وێنەگرتنە بەکار دەهێنن بۆ هەراسانکردنی خەڵک.
ئێمە لە ناو شەپۆلێکی نوێ و مەترسیداری پێشێلکردنی تایبەتمەندێتی (Privacy) داین لە ڕێگەی کامێرا گۆڕاو و شاراوەکانەوە. خوای گەورە خۆی سەرئەنجامەکەی بەخێر بکات و بمانپارێزێت.
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🟥 بەناوبانگترین هاککەری مێژوو چۆن گاڵتەی بە FBI کرد؟ چیرۆکی هەڵاتنی ئەفسانەیی کێڤن میتنیک! 🕵️♂️💻🍩
لە ساڵانی نەوەدەکاندا، کاتێک هێشتا ئینتەرنێت و تۆڕەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانیاندا بوون، کێڤن میتنیک Kevin Mitnick توانی ببێتە ترسناکترین و داواکراوترین هاککەری س…
- مایکرۆسۆفت پێنووسە سوورەکەی هەڵگرت: ماڵاوا OpenAI، بەخێر بێیت داهاتوو! 🚀🔥
سڵاو هاوڕێیانی هێژا و خولیایانی تەکنەلۆژیا هیوادارم کاتێکی شاد بەسەر ببەن. دەمەوێت باسی ئەو وەرچەرخانە مێژووییە بکەم کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کۆنفرانسی ساڵانەی…
- 🟥 ماڵئاوایی لە مۆبایلە زیرەکەکان: لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا چیپی دەماری دەچێتە ناو مێشکمان؟ 🧠📱👁️
ئایا بیرتان لەوە کردووەتەوە کە ڕەنگە ئەم مۆبایلە زیرەکەکەی ئێستا لە دەستتانە بە تەواوی لەناو بچێت و ببێتە مێژوو؟ ژیریی دەستکرد پێشبینی دەکات لە ماوەی ٢٠ ساڵی دا…
- گوگڵ پەردە لەسەر نهێنیەکانی ئایفۆنی داهاتوو لادەدات.. پێش ئەپڵ! 📱💥
پێش ئەوەی ئەپڵ لە کۆنفرانسی خۆیدا قسە بکات، گوگڵ بە فەرمی کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Gemini Intelligence بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە تەنه…
- HONOR لۆگۆی بڕاندەکەی خۆی گۆڕی
بە بۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر دەرکردنی بڕاندی HONORی بازرگانی ، کۆمپانیا چینەکە لۆگۆی تازەی بڕاندەکەی ڕاگەیاند. کۆمپانیای HONOR سەرکەوتوو بوو لەوەی لەبازاڕ…
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگهیهنرا بهڕونمای 6.26
پاش دهنگۆی زۆر لهكۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئهمڕۆ ههستا بهڕاگهیاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro لهپێگه فهرمیهكانی خۆی لهئینتهرنێت. ئاسایی ده…